
07-04-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆارینهکانی خهییام به لاتین
( 49)
فەرمووتە عەزابم هەیە ترسو لێ بێ
لەم گفتە دەبێ ئەی بترسێ کێ بێ ؟
تۆ ڕەحمەتی ، لەکوێ بی ، عەزاب بێکارە
ئەو جێیە کە بێ تۆیە دەبێ لە کوێ بێ ؟
fermúte 'ezabm heye tirsu lé bé
lem gifte debé ey bitrsé ké bé ?
to rehmetí , lekuwé bí , 'ezab békare
ew jéyíe ke bé toye debé le kuwé bé ?

مەڕوانە پەشێو و لێو بەبارم ، نە کەمم
بەرزم لە هەژاریا چیای سەر بەتەمم
هەر کەس لە سەرێکەوە خودا پێداوە
من خاوەنی شەشدانگی کوڵ و دەرد و خەمم
merrwane peshéw u léw bebarm , ne kemm
berzim le hejharíya cíyay ser betemm
her kes le serékewe xuda pédawe
min xawení sheshdangí kwill u derd u xemm

هەندێک بە خەیاڵ لە دین ژیرن
لایەک بە گومان لە بێ گومانی گیرن
سەیر دەبێ تێ بگەن کە هیچ تێ نەگەیین
کەمتر لە سەر پیاز و پەلکی سیرن !
hendék be xeyall le dín jhírin
layek be guman le bé gumaní gírin
seyr debé té bigen ke híc té negeyín
kemtir le ser píyaz u pelkí sírin!

بەهرەی چ وەدەست کەوت لە بوونما گەردوون؟
قازانجی چ دێتە رێ لەوانەی مردوون؟
هیچ کەس نیە لەم گێژە دەرم خا و بێژێ
بۆ بوون و ژیان و مان ق بۆ مردن و چوون؟
behrey ci wedest kewt le búnima gerdún?
qazanjí ci déte ré lewaney mirdún?
híc kes níye lem géjhe derm xa u béjhé
bo bún u jhíyan u man q bo mirdin u cún?
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|