زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی یه ک
ئەو شۆ
دڵم بێ ئۆقرەیه و
تامی دەستەكانم
دەسنوێژی بێتۆیی
دزراوتر له ڕۆحی من
كام كەرەسەی كوورسیه لاقشكاوەكەی هەنگاوته
تا
باخی پەنجەكانت تێر ئاو بكەم له من و حەز
شاری خوولیاكانم سێزده جار پێواو
بەتاڵترم له بوونت ...
(ئەو كورته شێعره سێ‌ساڵ پێش له كۆری شێعر له مەهاباد خوێندراوەتەوه و له گۆڤاری مەهاباد و
بەرهەمدا بڵاو بۆتەوه)
" ساهی "
(1)
كەشێعر
لەجەغزی هیچ ئۆستوایەك ئارام ناگرێ
نیگا و قامووس
لەسەر پەری سپی كاغەز پێك دەگەن...
من دڵنیام، هیچ سێ شەمەیەك
شێعر ئاوس بەمانگ نابێ و خۆر ماچی بەدزی زەوی ناكا
لەم جەغزه بێسنوورەدا
خالێك نییه، بۆ دوا خەوی وشەكان و
كۆشێ نییە، سەری ڕستەشێواوەكان بحەسێنێ
بوومەلێلی ئەمدێرانەش
نیگای ڕۆژئاوای بیرەوەریەكانی كام دەفتەری پەككەوتووه،
بەماچی ڕۆژ هەلیستێنم و
ژەكی كام پێنووسی بخەمە دەم؟
پێنووس مەگیرانی بە پیت دەكا و دەڕشێتەوه
ماچێكی ئاوریشمی و شئعرێ....
ڕامووسانی داوێنی هەسته
زەمان،ئەنگوستیلەیه ،
لەقامكەكانمەوه وەیلانه
سێ‌و،حەزی لەماچی نیۆتۆن نەماوه
جلەكۆنەكانی ئەو شێعره
كۆنتره
لەچیرۆكی پیانۆیەكی بێنۆتو
ئاواتەكان هەلدەمژێ
مۆسیقای لێوەكان،
سانا.... سانا...
ڕاوچی سێویش،
مەست
ئارام
خەوەحەرامێكی بۆ دراوسێ دیاری دەبا
سەرەتای هیچ شێعرێك پێناسه ناكرێ
ئێرەدوایین وێستگەی ماچه
كاتژمێر 9ی بەیانییه،بەكاتی بێدەنگی
(2)
ئەو شێعره لەپەراوێزی ئەوپەری دیوار لەدایك بوو
كەپەردەی وەتاغ داوێنی خڕكردەوه
پەنجەرەو كۆڵان بەئەسپایی
چڵێك شۆقیان لەدارتێلە ئاشقەكە
بەدیاری بۆ سینگی لاپەره هێنا
دەستێك،سەرخۆش...
سەما بەپێنووس دەكا
گۆناكانی لاپەره،هێدی هێدی ڕەنگ دەگۆرێو
پاییزه گەڵا میوان دەبێ
ئەمشەو لە قووژبنی هەرچی حەرامیەتییه
داوێنێك حەیا بەدیاری بۆچاوەكان دەهات
لەبەرۆكی ترازاوی ئەو دێرەشدا
عیسایەكی بێدەنگ، میراتگری مریەمێكی تر و بزه
دایكم ڕۆژێ سەدجار ماچ له هەنار و هەنار بەماچ میوان دەكا
ئەو شێعرە لەپەراوێزی ئەوپەری دیوار لەدایك بوو
كاتژمێر 2:45 خولەكی بێدەنگی شەوێیی دەلاواندەوه
من ،مەستی خەیالێكی ئاڵ
داوێنی پەردەكەم بەدەم "با" دا دا، تا ئەو سەر
دووگمەكانی بەرۆكی ترازاوی لاپەرەكه دادەخەم
جێگەماچی پێنووس‌و نیگای تێكاڵاوی "من" و "تۆ"
بەسە،چاوەكان سێبەریان خسته دیتن و
شەوتان خۆش
((ساهی))
ئەوە یەك شێعره لەدووبەشدایه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی دوهه م
سێ كورتە شێعر
لەم گۆڤارە ماچ چاپ دەكەن و
لە دەكەكانی ڕۆژنامەفڕۆشی ماچ هەڕاج كرا
لە چاوەكانی تۆشدا ماچ هەڕاج كرا
وە لە دەستەكانی مندا لە سێدارە درا
.........................................
دەستم، هەرزەكارێكە
ڕەنگی
لە ڕوومەتی بەرماڵ دزیەوە
..............................................
ئەو شێعرە بە قەڵەملێوێ،
لە سەر لێوت لە دایك بوو...
سەدان نوێژی بۆ باڵای بێڕەنگی دەكەم
شعر فارسی
طعم تصنیف شبانه م
لای پستانهای کودکیم
حواسم را می مکد
بر گرده ی تنهاییهایم
راهیست
دستهایم،پلکهای خاک را نوازش می کند
اقیانوس شوره زاری پس انگشتانم
زوزه های ساعت دخترکی بازیگوش
آبستنی مادری که هیچگاه کودکی نبود،دامان سرخ
لغزید بر دامان لبانم،سخن
لبهایی آغشته به جنون
چو ماهیان سرخ رنگ
دستهایم را می شمارم
ریشه های نگاهم از خاک بیرون
دور دستهای ابدی
کس ندانست حقارت کفشهای جوانیم
بخشیدم باد را تا سرودن آزادی
بەبیانووی هەشتی مارس، چەن كورتە شێعرم دەخەمە ئامێزتان
لەبێتاقەتی من تا ئۆتووبان
مەودای تابووتێ دەپێوێ
سێحری وشەو قامووس
--------------------------
كە هەنار ترەكی و پەپوولەپاییزە
ئاوێزانی باڵای دار بوون
مەمك،
هێدی هێدی بەرەو زستان دەروا
----------------------------------
لەچكەكەم
شۆرەبی یەو
باڵای ڕووخساری قژەكانمی لەباوەشە
-----------------------------------------
هەشتەكەی مارسیش با پیرۆز بێ
ڕۆژی ئێمەش ..................
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی سیهه م
ئیواره ماچی ژوانگەمان
سەنگەر بە سەنگەر
پێڵاوه شێتەكانی درۆكان رووشاندی
ماچی دەمی من تاڵتر بوو
یا حەزی پڕ لە حەسرەتی چاوەكانت
گوناحی لێوەكانم
ماچێكی دەمە شینەوەبۆكانتە و تامی نیگام
كەڵاشینكۆفی نیگای خاكی سەنگەرەكان
كات ، مەودای نەدا سێدارە بۆ تاسەكانی خولیاكانت
ببەستین
ڕۆژ دڵگیر لە پاسەوانی سەنگەرەكان
خۆی بە ژووری ڕەش بوونەوە سپارد و
لێوەكانم ون بوون
لێوەكانت ون بوون
سەنگەرەكان چاویان داخست و كەڵاشینكۆفەكان
خەسانەوە
ئێوارە نانێك و پیاڵەیەك ماچ و شەڕاب
وشەیەك دەزێم و خەتەنەی دەكەم
باوەشێك دەفرۆشم و حەزێك دەگریم
پرسیارێك ون دەكەم و ئامێزم!!!!!!!!!!!!
!
گۆی مەمكم دەخەمە زاری تەواوی پیتە گڕگرتووەكان و
ئاگر ئەدەم پێخەفی گشت پیاوە لاسارەكان
فرمێسكی پێنووس دەسڕمەوە و
گۆنای گوناهباری لاپەڕە دەشۆمەوە
قەحبەترین سەرینەكانیش كایەی ژن و...
لە یاد ئەكەن
مەودا نییە بۆ نووسینی سەمای ماچی لێوەكان و
باوەش بە خەیاڵەكان ئەفرۆشرێ
غەریبتر لە وشە كێیە؟!
هەموو رۆژێ لە دایك ئەبێت و
قەرەی بیژوویەكی لە باوەش گرتوو
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی چواره م
شعر فارسی
من
دور رویاهایم هاله ای از یاد میدرخشد و من
چرخ و فلک وار خاطره هایم را مرور می‌کنم
من ـ مادر فرزندی که لبانش را با پستانهایم آشنایی دیرینه
است
سینه هایم را
شاید پسرکی شیطان ـ دخترکی معصوم یا هوس
مردی ...
تپشهای قلبم را ـ تیک تاک هیچ ساعتی یارای دویدن
نیست
گیسوانم را ـ نه رنگ شب ـ نه موج دریا ـ ونه با شانه باد
می لرزد
گاهی قرمز ـ گاهی شرابی مست کننده ـ گاهی بلوند
پوست انگشتانم را خراشیده شستن لباسهای طفل یادم
در پس نگاهم آشنایی قدیمی
دندانهایم ـ احساساتم را می جوند و لبانم حرفهای نگفته
را
می شمارم
۱
۲
۳
بر آمدگیهایم را شاید لبانی ـ دستانی ـ شاید هم خاک
گاه می اندیشم افکارم را دخترکی باکره باقی بماند یا ...
دور رویاهایم هاله ای هاله ای از یاد می درخشد و من
چرخ و فلک وار خاطره هایم را مرور می‌کنم
یاخی تر له باران به سه‌ر نیگام ده‌بارێت
بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌پێناو...
له باوه‌شی تاراڤگهدا ئۆقره ده‌گرێت
(( بست به بستی هه‌نگاوه‌کانی شه‌قام چاوه‌ڕێی دووپاتی شێتیتن ))
سارۆ
هۆ یاخی تر له باران و فرمێسک
له زه‌ریای ته‌مه‌نما چاوه‌ڕێی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی نیگاتم
ئاگر به‌ربووه به ڕه‌شایی نیسێی خۆم و نه‌بوونیت و
نه‌بوونیت ده‌ڕشێته‌وه به سه‌ر غه‌ریبیم.
ژانی نه‌بوونیت و تاراڤگه...
نهدیتنهوهت ڕه‌ش ده‌بارێنێ و
نیگام برسی تر له جاران، شه‌قامه‌کان ده‌خواته‌وه.
هۆ یاخی‌تر له باران و هێدیتر له فرمێسک
به‌یانییه‌ک،
نیسێ ڕۆژم له به‌ر ده‌رگا جێهێشت و
له سووچی شێتیم
زه‌ریایه‌ک کاغه‌زم ئاگر به‌ردا
ڕه‌ش... ڕه‌ش... ڕه‌ش...
گشت ڕۆژه‌کانم و وێنه‌کان،
گشت ده‌رگاکان و کاغه‌زه‌کان و پێنووسه‌کان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕان.
ته‌یری نیگام شوێن پێی شێتیت
خۆی به ژووری ته‌نیاییما دا ده‌دات و شاباڵی بینینه‌وه‌ت
فرمێسک
فرمێسک
تانه‌ی بینائیه‌که‌م ده‌دات.
هۆ یاخی‌تر له باران و ناسک‌تر له ئه‌وین
گشت ڕۆژێ گژه‌بایه‌ک خوول ده‌خوات
ڕووبه‌ندی شه‌رم لاده‌دات
خۆ ده‌خاته ناو جه‌سته‌ی خه‌م.
ئامێزت ده‌سته‌مۆکه،
خه‌و نه‌یباته‌وه باوه‌شی هه‌ر شه‌قامێک.
جه‌سته‌ت، ئاوبه‌ندی هه‌ر بایه‌ک نه‌که‌یت
زریان زاڵه و شه‌قام بێ ڕووحم و گژه‌با...
هۆ یاخی تر له باران و شیرن تر له ژیان
دڵۆپ دڵۆپ نه‌بوونیت ده‌ڕژێت به‌سه‌ر تهویڵما و
گه‌رووی ته‌نیاییما، چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ت
هه‌ر هه‌ناسه ده‌خواته‌وه.
هۆ یاخی‌تر له باران و ناسک‌تر له مۆم
ده‌ستم گۆچانی هه‌ستانی جێ پێی شه‌قام ده‌که‌م و
چاوه‌ڕوانی دووپاتی شێتیت.
((ساهی))
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی پینحه م
شه وگاری شین
شەو گارێک بوو ...
شەوە زەنگی شینی پێوه دیار بوو
مەرگی ئارەزۆکانم و رەوتی ژیان و ژین رەش
مەرگوژی له چاوان دەباری و
کڵپەی گرکانی دڵی زێدەکەم و
ئاخ ... ئاخ ....
رمووزنەی مەرگ زەرده خەنەی لێوی دیاره
بۆ شۆره سواری بارگه تێکناو و من
من و هەناسه و چاوەروانی
کام بڵێسەی مەرگ له ناسنامەتدا نووسراوه
وا دەست له ناو دەستی با و شەمەندەفەر
سووار له سەر ئەسپی خەیاڵ
بەره و جادەی بێ کۆتایی رێکەوتووی
سواری باڵی کام مەلی ئەفسانەیی بووی
له چیرۆکە کانیشدا نابیندرێیەوه
له ناو کام دەریا دا نوقم بووی
به دەستی هیچ ماسی گرێک نادۆزرێیتەوه
کام مژی بەیانی باوەشی به ئامێزتدا گرتووه
له دوای رووناکیش نابیندرێیه وه
کام چیا سوێندی داوی له سەر لووتکەکەی بمێنی
تا هەڵۆی خەیاڵم بەرەو ئەو چیایه رەوانەکەم
شه وگارێک بوو ...
شەوه زەنگی شینی پێوه دیار بوو
من و خەیاڵ و چاوەروانی و هەناسەیەکی هەتیو ... .
دوعا
كرنۆش دەبەم بەرەو خودا
بۆ دوعا
كه خودایا
چیتر دوعاكانمان هەڵمەوەرێنه
نەكا
سبەی منیش ببم به دوعا
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی شه شه م
کانیاوی شێعر
کانیاوی شێعرم ویشک بووه و دوایین هه‌نیسکه‌کانی دێت و من من ده‌مه‌وێ رووناکایی ڕۆژانه‌ی ده‌ریا به‌شه‌وانی تاریک و گریانم بگۆڕمه‌وه به ده‌ستی نیفرهتێکی تووند گیرساوه
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه‌قامی دڵم ده‌بێت به سێڵاوێک له خوێن کۆڵان ... کۆڵان ... به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی له ناو مه‌زرای عیشق و ژینم داده‌چێنم . به تکه‌تکی فرمێسکه‌کانی دڵه کوشراوهکهم ئاودێری بێستانی ژین ده‌که‌م چ سه‌مایه‌که له ناو دڵم له تامایی ژین خۆشه‌ویستی پێی ههڵگرتۆ سات ... سات ... هه‌ڵدێت ده‌م ده‌میش به نه‌رمی دێت حه‌یای چاوم له ده‌ست ده‌رچۆ شه‌رم له ویجدانم ناکا وا کاسه‌ی بینائیه‌که‌م هه‌ر ده‌م لێو رێژ له خۆشه‌ویستییه دڵم له رووداری چاوم که چاو ده‌برێته دڵدارم له شه‌رم بۆته خۆری له شانه کراوی نێو ده‌ستم به‌ڵام له ده‌رونی خۆیه‌وه، به ئاشکرایی هانی چاوه‌کانم ده‌دات ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کانی دڵم به‌نیگات له سه‌ر هه‌ڵدێره‌که‌ی بیرم سێڵاو له عیشق ساز ده‌کات کۆڵان ... کۆڵان ... به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت هه‌ڵدێم له ناو مه‌زرای عیشق ژینم چه‌پکه گوڵێکی سوور به دیاری بۆ چاوت دێنم .
ویرایش توسط behnam5555 : 05-25-2013 در ساعت 08:17 PM
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی شه شه م
خۆشه‌ویستی يان ئازادی
ملوانکه‌یه‌ک له قسه‌کانت له گه‌رده‌نی یاده‌کانما به‌رزه هێنده‌ی چیای خۆشه‌ویستی پتر ده‌بێ به وردی جا گوێی بۆ ده‌نێم هه‌ر باسی خۆشه‌ویستییه، دڵداریه به‌ڵام وا باشه بزانی خۆشه‌ویستی تا سه‌ر ده‌بێت به‌ڵام ئازادی کوا ... ؟ بڵێی ببێت ... ؟ ئازادی له قامووسی کام هه‌نگاوه ئێمه هه‌ر وا له ژێر خاکین که‌ی وا ده‌بێ سه‌ر وه‌ده‌رنێن گوڵالهی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاواته‌کانمان هه‌ر له ژێر گڵ‌دا ده‌ژی شنه‌ی به‌ره‌به‌یانی خۆر له ئاوێنه‌ی رووباری سوور هه‌ر له قسه‌کانی تۆ ده‌نوێنێ تراویلکه‌ی پێ ده‌رکه‌وتن له نێو هه‌نگاوه‌کانی زه‌ماندا به شێنه‌یی خۆی ده‌نوێنێت وا من و تۆش، ده‌ست له ده‌ست یه‌ک کۆنه په‌ره‌ستی ناو دڵان بخه‌ینه به‌ر ته‌وژمی با با به تێکرایی پێی بگه‌یین یان خۆشه‌ویستی - یان ئازادی .
وه‌ته‌ن
ژانه‌کانم ژه‌هراوی ژینه و مه‌وته‌نه‌که‌م کێڵگه‌ی برین ئه‌مشه‌و تازێی ههناسهکانمهو که‌ژاوه‌ی خه‌یاڵم پر بووه له ئێش و زام زێده‌که‌م ساڵانێکه چاوه‌رێی بانگهێشتی له باوه‌ش گرتنی مێژووی ته‌مه‌نتم چیروک و حه‌قایه‌تی دایه پیره و نه‌ونه‌مامه نێژراوه‌کان ده‌دۆزمه‌وه مه‌وته‌نه‌که‌م چه‌قۆی تیژی مێژوویه سینه‌ی ئاسۆت له‌ت له‌ت ده‌کا- قه‌ڵه‌ش ... قه‌ڵه‌ش سوور ... سوور ... ڕه‌نگی سپی ناوچاوانمان ده‌شواته‌وه به ده‌م خاک دڵۆپ ... دڵۆپ ده‌توێته‌وه ئینجا سه‌ر ده‌نێته‌وه وڵاتهککهم خاکه‌که‌ت ئاوه‌که‌ت ئاسویهکهت قه‌له‌مه‌که‌ت سوور سوور سوور ئه‌وه گۆنای تۆیه ره‌نگی دارستانی سووتاوی پێوه دیاره پاییزه ماچی زردهخهنهکهت له سه‌ر لێومه . تا که‌ی بو شه‌ونه‌می سه‌ر گۆنای کۆرپه‌که‌م خه‌ونی وڵاته‌که‌م بگێرمه‌وه نیگا هه‌تاو به سه‌ر سه‌رما ده‌گری تینی خوره سڕی کردووم .
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی حه وته م
سه‌فه‌ری سپی
جانتای خه‌م له شان ده‌که‌م و به دوای سێبه‌ری سه‌فه‌را ڕێده‌که‌وم له ناو جیهانی شیواوا ئاوێته‌ی خه‌مه‌کان ده‌بم شان به شانییان پیاسه ده‌که‌م له دارستانی گریانا به شوێن کوته کاغه‌زێک بزر ده‌بم ده‌ستێک لاپه‌ره‌یه‌ک کاغه‌ز له باوشم داوێ بروسکه‌ی نیگا و حه‌قایه‌تی عه‌شق و ئه‌وین ده‌نووسمه‌وه سه‌مای گریانی هه‌ناسه‌ی من هاوڕێی شنه‌بای سه‌فه‌ره کوندێکی ڕه‌ش با‌نگم ده‌کات ئه‌ی یاری خوشخهوهر مه‌رۆ ئه‌میش به‌ره نیگای دونیا له سه‌ر تا پێ شوردمییهوه منیش ... تێکه‌ڵ به‌ره‌نگی کاغه‌ز بووم.
خه‌یاڵی نیوه‌شه‌و
نیوه‌شه‌وه‌و چاوه‌کانم خولیای خه‌ون، به‌ڵام خه‌یاڵی خه‌یاڵاویم شوێن پێی باڵای تۆ ده‌که‌وێ دڵم له یادی نه‌بوونت وا گیراوه هێدی ... هێدی ... منداڵتر ده‌بێته‌وه تا هه‌نگاوه‌کانی زه‌مان دوورتر ده‌بن هه‌ر مناڵتر ده‌بێته‌وه تروسکه‌ی فرمێسکه‌کانی سه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆنام پر به گه‌رووی رووناکایی شه‌می دیوه‌که‌م ده‌چریکێنێ خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستم به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵت داکێشراوه ده‌سته‌کانم له تاوی باوه‌شی گه‌رمت، ئاواڵی مێلاقهکانی ژێرخانن فرمێسکه قهتیسماوهکهی دڵم شۆڕ شۆڕ به سه‌ر نوسراوه‌کانی بیرما، شۆڕ ده‌بێته‌وه تۆش وه‌ک کراسێکی ئاو دامێن بۆ حه‌ز و تاسه‌کانم کهروێشکهته هه‌ستی تاڵی نه‌بوونت له ناو گه‌روومدا خه‌نجه‌رێکی تیژه حه‌نجه‌ره‌م هه‌ڵده‌بڕێ خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستت به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵم دا ده‌کێشم نیوه‌شه‌وه و چاوه‌کانم خولیای خه‌ون .
|
05-25-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ست نووسه کانی ساهی
به شی هه شته م
شعر فارسی
قطار رفت من در اندیشه سرخ برگهای آویخته بر ناقوس نگاهت بودم. تا رهسپار شدن تو چیزی نمانده روی خاک می نشینم و با باران گلهای زرد باغچه را آب می ده‌م روی گونه های خیس باران خورده ،می کشم و همراه با شبنمهایی که همچون ریل قطار بی پایانند با خاک خشک زمین آشنا می‌کنم صدای نفسهای قطار را می شنوم صدای تیک تاک گوشخراش زمان می آید نگاهم با چشمان دریائیت در هم گره می خورند حکایت لیلی و مجنون را در گوشهایم می خواند زبانت نیز همچون پاهایت با تو قهرند که تداعی یک فراق کهکشانیست می بینم آهنگ جدایی در قلبم به صدا در می آید طعم خشک بودن را در خود احساس نمی کنند ونگهبانی شمعها را می دهند تا در اثر باران سیل آسای چشمانم خاموش نشوند و همواره آنان روشن بمانند
چه‌تری خه‌یاڵ
له سه‌ر دڵم
چه‌تری خه‌یاڵم هه‌ڵده‌ده‌م
تاکوو رێژنه بارانی چاوه‌کانم
خۆشیه‌کانی زیندانی دڵم
له گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن بۆ
زه‌ریای غه‌م ... .
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:08 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|