راكیشان و ده ركیشانی ئه‌لكول له ئه‌ندامدا
(گرت و ده‌ركردنی ئه‌لكول له له‌ش)
20 له سه‌دی ئه‌لكول له گه‌ده و 75 له سه‌دی ئه‌لكول له ریخۆله‌ی بچوكدا به‌ره و رۆینی خوێن راده‌كێشرێ.
(دهچێتهناوه خوێنه‌وه) 5 له سه‌دی ئه‌لكول بێ هیچ گۆڕانیك ده‌گه‌ڵ میزی مرۆڤ له له‌ش ده‌رده‌چێ .
ئه‌لكول له رێگای خوێنه وه ده‌گاته مێشك و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش و هه‌ر به پێی گه‌یشتنی به مێشك، ده بیته هۆی خاوبوونه‌ی ئیشی مێشك و ده‌ماره‌كان و پیاو ده‌كه‌وێته ژیر كارتێكردنی ئهلكولهوه .
ئه‌لكول رۆڵی ژه‌هری بۆ ئه‌ندامه‌كان هه‌یه و هه‌ر له به‌رئه‌وه‌ش له‌ش حه‌ولی خۆی ده‌دا تا هه‌ر چی زووتر ئه‌م ژه‌هره وه‌ده‌ر نێ .
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه كه رۆینی (جریانی ) خوێن ،فیشاری خوێن و كاری دل ده‌چێته سییه‌كان.
له‌شی مرۆڤ پێویستی به سهعاتیكه تا بتوانێ دوو یه‌ك تا سێ یه‌كی ئونس ئه‌لكول متابولیزه (یانی تێكشكاندنی ئه‌لكول به ئاو و كه‌ربون دی ئوكسید) بكا‌و له له‌ش ده‌ری كا!.
90 له سه‌دی ئه‌م پرۆسه له جه‌رگدا و 10 له سه‌دی له رێگای میزكردن، هه‌ناسه‌دان و عاره‌قه‌كردن ده‌قه‌ومێ.( روو ده‌دا) .
كه‌سانێكی زۆر له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه خواردنی قاوه و چایی،حه‌مام كردن به ئاوی سارد و وه‌رزش كردن ده‌توانێ شوێنكاری ئه‌لكول له ناو ببا و هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانێ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشین و مردنی ئه‌م كه‌سانه بێ.
خوارنی قاوه نه ته‌نیا شوێنكاری ئه‌لكول ناهێنێته خوارێ به‌لكو خواردنی قاوه دوای چهتور تا دوو چهتور(په‌یك-)(1) ئه‌لكول هێزی ماشین لێخورینی پیاو به نسیبه‌تی كاتیك كه مرۆڤ ته‌نیا ئه‌لكول ده‌خواته‌وه 2 تا 3 جار ده‌هێنێته خوارێ.
له‌شی ئینسان بۆ هاتنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر حاڵه‌تی هوشیاری نیازی به كات وماوه هه‌یه و ده بێ ئه‌م شانسه به له‌ش بدره ێ تا ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی به جێ بهێنێ.
( 1)- یه‌ك چهتور= 12 ئونس ئابجو،5 ئونس شه‌راو،یه‌ك و نیو ئونس لیكور)
ئه‌نجامه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌لكول خواردنه‌وه
خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول كارتێكردنێكی خراپی له سه‌ر ژیانی ده‌یان ملیون كه‌س له دونیادا هه‌یه.
هۆی روخانی بنه‌ره‌تی ژیانی هاوبه‌شی،
كه‌م بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ژیانی هاوبه‌شی,كه‌م بوونه‌وه‌ی ژیانی مام ناوه‌ندی ئه‌و كه‌سانه 15ساڵ ،چونه سه‌ری خه‌رجی چاره‌سه‌ری پزشكی و خه‌رجی گرانی بیمه،هاتنه خواری به‌رهه‌می كار ،چونه سه‌ری راده‌ی (ژماره) وه‌رگه‌ڕانی ماشین و نه‌خوشییه‌كانی هاوپیوهندی دار ده‌گه‌ڵ ئه‌لكول و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جه‌نایات و دستدریژی كردن بۆ سه‌ر منداڵ و ژنان ئاكامی خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌دری ئهلكوله.
ڕه‌عه‌مه‌ل هێنان و به كار هینانی ئه‌لكول له ساڵانی رابردودا نه ته‌نیا كه‌م نه‌بووه به‌لكو ده‌یان له سه‌ر سه‌د, به تایبه‌ت له وڵاتانی وهدواكهتو چوته سه‌رێ ،بۆ وێنه له 15 ساڵی رابردودا خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكول له هیند 171% و له ئیندۆنۆزی تا 500% چووته سه‌رێ.
ئه‌لكول ساڵانه ده‌بێته هۆی مردنی پتر له 2 ملیون كه‌س له دونیادا،نزیك به 10 له سه‌دی ته‌واوی نهخوشیهكان و ئازاره‌كان له پێوندی ده‌گه‌ڵ ئه‌لكول دان.
ته‌نیا له ئه‌مریكا ساڵانه 200 هه‌زاركه‌س به‌و نهخوشیانه ده‌مرن كه كارتێكردنی ئه‌لكول پێی هێناون.
25 هه‌زار كه‌سیش ساڵانه له به‌ر خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول تووشی چه‌پ بوون و وه‌رگه‌ڕانی ماشین ده‌بن و دهكوژرین! (له ئه‌مریكادا ساڵانه 50 هه‌زار كه‌س به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشین گیانی خویان له ده‌ست ده‌ده‌ن).
خه‌رجی ساڵانه‌ی گیر و گرفته‌كانی ئه‌لكول له ئه‌مریكا پتر له 300 بیلیون دولاره.
به پێی ئامار كه له به‌ر ده‌ست دایه 50 له سه‌دی ره‌فتاره ناشیرینه‌كانی (بد رفتاری) نێوان ژن و مێرد ویا دایك و باوك ده‌گه‌ڵ منداله‌كانیان ،له پێوه‌ندی ده‌گه‌ل ئهلكولدایه،له ئه‌مریكا نیوه‌ی جه‌نایات،60 له سه‌دی دهستدریژیكردن(تجاوز)جینسی به منداڵان و 50 له سه‌دی دستدریژی جینسی به ژنان ،53 له سه‌دی مردن به هۆی ئاورگرتن پێوه‌ندی راسته وخۆی ده‌گه‌ڵ خواردنی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول هه‌یه.
لێره‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌مه‌ڕ خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكول له ئێران و كوردستان له به‌ر ده‌ست دا نیه،نه‌بونی ئه‌م ئامارانه نیشانه‌ی نه‌بونی مه‌سه‌له‌كه له كۆمه‌ڵدا نیه به‌لكو نیشانده‌ری ئاوری ژێرخوڵهمێشه كه به حوكمی قورئآن و زۆری شه‌لاق و قامچی وبهندیخانهكان داپوشراوه. به‌شیك له‌و ئامارانه كه له دپارتمانهكانی پسیكۆلۆژی زانستگاكانی ئێران به شێوه‌یه‌كی بهربهندكراو له نێوان خوێندكاران وبه‌شێك له جه‌ماعه‌ت گه‌نج كراوه نیشانده‌ری چونه سه‌ری خواردنی ئه‌لكول و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی سڕكه‌ر( مواد مخدر) له ئیراندایه.
ئه‌نجامه‌كانی پزشكی خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول
هه‌ر چه‌ند كه خواردنی رۆژانه‌ی چهتوریك ئه‌لكول بۆ ژنان و یه‌ك تا دوو چهتور بۆ پیاوان ده‌توانێ كارتێكردنێكی باشی له سه‌ر كاری دڵ هه‌بێ و ریسكی نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی دڵ بهێنێته خوارێ به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ر و به به‌رده‌وامی ئه‌لكول ده‌بیته سه‌رچاوه‌ی گه‌لێك نهخو شیهكانی جۆراوجۆری له‌ش و بیری مرۆڤ كه ئێمه
لێره‌دا به كورتی باسیان ده‌كه‌ین:
- ئتانول به له‌ناو بردنی به‌شێك له سلوله‌كانی مێشك ده‌بیته هۆی هاتنه خواری كاری مێشك،له بیر بردن (فهرامۆشكاری) ،دیپریسیۆن و توڕه‌بوونی له راده‌به‌ده‌ر، خه‌یاڵی بوون(وههم و گومان) …. .
- ئتانول ئه‌ركی راكێشانی ویتامینهكان له ریخوڵه‌ی بچوكدا و هه‌ر وه‌ها ئه‌مبار بونیان له جه‌رگدا كه‌م ده‌كاته‌وه .
- ئتانول ده‌بیته هۆی هاتنه خواری پتاسیوم،كلسیوم،فسفور،منیزیوم و ئه‌سید فولیك نێو خوێن و هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كه‌م خوێنی،رژانی توكی سه‌ر،ناراحه‌تی پێست،نه‌خۆشی یهسك(ئێسك) و ماهیچهكان(جووملاسقهكان) ،كوتانی نارێك وپێكی دڵ و … .
- زۆر خواردنی ئتانول به زگی خاڵی ده‌بێته هۆی هاتنه خواری قه‌ندی خوێن بۆ ماوه‌ی 6 تا 36 ساعه‌ت .
- خواردنه‌وه‌ی 3 تا 4 چهتور ئه‌لكول له رۆژدا ریسكی شیر په‌نجه‌ی ده‌م وگه‌رو ، قورگ تا 3 جار زیاتر ده‌كا.
- 40 له سه‌دی ئه‌وانه كه نه‌خۆشی لوزالمعیده یان هه‌یه رۆژانه پتر له 3 چهتور ئه‌لكول ده‌خۆنه‌وه.
- له 15 تا 30 له سه‌دی ئهلكولێهكان ،نه‌خۆشیه‌كانی جه‌رگ و به تایه‌بت سیروز دهبیندرهێ.
- راده‌ی شیرپه‌نجه‌كان له ناو ئهلكولیهكاندا 10 جار زیاتره له‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌لكول كه‌م ده‌خوون یا نایخونهوه.
- خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی فیشاری خوێن،تێكچونی ریتمی دڵ،گه‌وره‌بونی دڵ ( كاردیو میوپاتی) .
- زۆر خواردنی ئه‌لكول هێزی جینسی پیاو دێنێته خوارێ و ده‌بێته هۆی كه‌م بوونی ئیسپرماتوزوئیدهكان و نه‌زۆكی پیاو.
- خواردنی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول ده‌بێته هۆی مهسمومیهت و حه‌تا مردن. بۆ وێنه له روسیه‌دا ساڵانه پتر له 40000 كه‌س له به‌ر مه‌سمومیه‌تی ئه‌لكول گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .
- ئه‌وانه‌ی كه له كاتی خواردنی ئه‌لكول جگه‌ره ده‌كێشن ده‌بێ ئه‌وه‌یان له به‌ر چاو بێ كه « ئه‌لكول و تووتن یه‌كتر به‌هیزتر ده‌كه‌ن ،به شێوه‌یه‌ك كه له نه‌بوونی هه‌ر كام له وانه ریسكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سێ له سه‌ر چوار(75%) كه‌م ده‌كا.»
- ئه‌لكول هه‌ر وه‌ها كارتێكردنی خراپی له سه‌ر چاو ،گورچیله و ئه‌ندامه‌كانی تر له‌ش هه‌یه.
سه‌ر چاوه كان:
1.Alcohol ,by judy monroe,1994 ,USA
2.Alcohol use and abuse,by Bonnie Grave 2000,USA
3 Drinking a risky business, by .Laurence pringle,1997,USA
4.Alcohol,by Michael V.Uschan,2002,USA
5.Forces of habit,by David T.Courtwright,2001,USA
6.Harrison’s Principles of INTERNAL MEDICINE,15th edition,2001,usa
8.Pharmocology by Mary J.Mycek &…. 2000,USA
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )