بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #11  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌شی ده‌یه‌م

(1): گوڵ :له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه‌ له‌ باخچه‌ مانای پایه‌ به‌ رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه‌ ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه‌ یان جیا ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گوڵ بازرگانیه‌ تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕو کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا گوڵیان له‌ سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه‌ ، بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه‌ ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه‌ .

(2): کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێرو به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ته‌قینی یه‌ك کانیاو له‌ناو ماڵ خێرو خۆشی یه‌ به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یه‌و کاره‌ساته‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له‌ ناو دیواری ماڵه‌که‌ باش نی یه‌ ، ده‌ست نوێژ شوشتن به‌ ئاوی کانی زۆر باشه‌ ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و ماڵه‌ .

(3): پێکه‌نین :پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ خؤشی و شادی یه‌ ، پێکه‌نین به‌ ده‌نگی به‌رز گریانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ دڵه‌وه‌ پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه‌ کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه‌ پیاو چاکه‌ ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه‌ کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ باری زۆر باشه‌ .

(4): ئاو :له‌ خه‌ودا ژیانێکی خۆشه‌ ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئاوه‌که‌ زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه‌ زۆر باشه‌ ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌ له‌ ئایین دا ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌رداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له‌ کوڕه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئاوی مه‌ند زیندانه‌ ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازارو‌ سزایه‌ به‌ شه‌ویش ترسه‌ له‌ جنۆکه‌ ، ئاوی سوێر ماندو بوونه‌ له‌پێناوێ په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه‌ ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له‌ ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه‌ ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره‌ یان زیندانه‌ ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که‌ له‌ ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که‌ نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به‌ ئاوی سارد تۆبه‌ و چا‌ بوونه‌وی نه‌خۆشی و به‌ڕه‌ڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .

(5):ئاوده‌ست (توالێت):شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیرو گرفته‌ دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ بؤنی نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌ ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که‌ ڕه‌وشتی باش نی یه‌ و له‌ ڕێ لای داوه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه‌ ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که‌ پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ دوو گیانه‌ ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه‌ ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه‌ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .

(6): ئاوێنه‌ :له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه‌ به‌ڵام خۆی به‌م جۆره‌ نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه‌ بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ چاکی له‌ئاوێنه‌ ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه‌ هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی نی یه‌ ، نه‌خۆش ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کوڕی یان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.

(7): ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ژیانی باتڵه‌ ، بۆ نه‌خۆشیش مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌وڵامه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ ‌له‌ ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .

(8):جل و به‌رگ :له‌ زستان له‌ خه‌ودا بیبینی باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ هاوین دا بیبینی ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار جۆره‌ جل و به‌رگێك له‌ به‌ر بکات که‌ پێشتر له‌ به‌ری نه‌کردبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیاوێکی سه‌رۆکه‌ ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر مایه‌یه‌وبۆ مه‌لاو زانیار زانسته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ جل و به‌رگی پیس بووه‌ ئه‌و که‌سه‌ گومان له‌ ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی هاوین باش نی یه‌ چونکه‌ گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل و به‌رگ به‌ پێ ی جۆرو ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوی له‌ به‌ر بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر پیاویش له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی ئافره‌تی له‌ به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه‌ .

(9): دز :له‌ خه‌ودا نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر دزه‌که‌ ڕه‌ش بێت ئه‌وه‌ ڕه‌ش بینی یه‌ ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه‌ له‌ناو خوێنه‌ ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه‌ ئه‌گه‌ر سپی بێت به‌ڵغه‌مه‌ ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، دز له‌ خه‌ودا به‌ مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ دووره‌ لێت ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ نه‌خۆشی تیا بێت نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش دز بکوژێ چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ کچێکی گه‌نجیان هه‌بێت ئه‌و کچه‌ خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه‌ ، له‌وانه‌یه‌ دز شێر و مارو شه‌یتان و چاو نه‌فه‌س بێت .

(10): زبڵ خانه‌ : زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا دونیایه‌ زبڵیش پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت یان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له‌ زبڵ خانه‌ دا ببینێ یان زبڵ خانه‌یه‌ك بکڕێ یان زبڵ خانه‌یه‌کی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ و دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا پاره‌و ژن هێنان و شوکردن وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و کامه‌رنی یه‌ ، خۆ ڕووت کردنه‌وه‌ له‌ زبڵ خانه دا ‌ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 10-03-2011 در ساعت 10:38 AM
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:16 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها