12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فشاری خوێن
فشاری خوێن
ئه مرۆ که‌متر که‌سێک هه‌یه که‌ناوی فشار خوێنی نه بیستبێ .
زۆر جار له م و له‌و ده بیسترێ که ده‌ڵین :
فشاری خۆێنم له سه‌ره وه یه , سه رم ده ێشئ , جاروباره خوێنی لوتم به رده بئ , گویم ده‌زرینگێته‌وه , به‌ر چاوم لێڵ ده بئ .
به ڕاستی فشاری خوین چییه ؟
چ نه‌خشێک له سه ر له شساغی مرۆڤ داده نی؟
هۆیه‌کانی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن کامانه‌ن و مروڤ بۆ پاراستنی له شساغی خۆی ده‌بێ چ بکا؟
فشاری خوێن
پاش هه‌ر کوتانێکی دڵ ,خوێن له لای چه‌پی دڵه‌وه ده‌ڕژێته ناو گه‌وره ده‌ماری " ئائۆرت" و له وێشه‌وه ده‌چێته ناو ده‌ماره‌کانی تره‌وه .
تێپه‌ڕینی خوێن به ناو ده‌ماره‌کاندا شه‌پۆلێک پێکدێنێ که‌بۆ وێنه له ده ستدا وه‌کو کوته Puls هه‌ستی پیده کرێ .
فشاری خوێن پاش کوته‌ی دڵ و ڕژانی بۆ ناو ده‌ماره‌کان له و په‌ڕی خۆیدایه , که‌له پزیشکیدا پێی ده کوترێ :
فشاری " سیستۆلی" . گه رانه‌وه‌ی خوێن بۆ ناو دڵ , که‌مترین فشاری هه‌یه که‌پێی ده کوترێ فشاری" دیاستۆلی" .
فشاری خۆێنی مروڤ له 24 سه‌عاتی ڕۆژ و شه‌ودا تووشی گۆڕان ده‌بێ که ئه‌ویش له پێوه‌ندی له گه‌ڵ جموجوڵێ فیزیکی له‌ش , ههلو مه‌رجی ڕۆحی ,ئێش , ده نگ و هاوار , گه‌رمی و ساردی , باری تایبه‌تی سروشت ,خواردنی قاوه , جگه‌ره‌کێشان و به‌کار هێنانی ده‌واو ده‌رمان له کاته‌کانی ڕۆژ و شه‌و دایه .
ئه‌گه‌ر فشار خوێنی مرۆڤ له 140 له سه‌ر 90 ( 140 سیستۆلی و 90 دیاستۆلی ) , تێپه‌ڕێ به‌م حاڵه‌ته ده‌کوترێ " هیپرتانسیۆن "یانی ئه‌و مرۆڤه فشاری خوینێ له سه‌ره‌وه‌یه.
له لایه‌ن ناوه‌ندی دۆزینه‌وه و لیکولێنهوه و ده‌رمانی فشاری خوێن (JNC ) ڵه ساڵی 1993 دا تهبهقهبهندنی خواره‌وه بۆ فشاری خوێن پێشنیار کراوه :
فشار ی سیستۆلی فشاری دیاستۆلی
پله‌ی یه‌که‌م 140 تا 159 90 تا 99
پله‌ی دووهه‌م 160 تا 179 100 تا 109
پله‌ی سیه‌هه‌م 180 تا 209 110 تا 119
پله‌ی چواره‌م زیاتر له 210 زیاتر له 120
چه‌شنه‌کانی فشاری خوێن
فشاری خوێن به پیی هۆیه‌کانی پێکهاتنی به فشار خوێنی " سه‌ره‌کی " ( له سه‌دا90 , هۆکه‌ی ناناسرێ ) , و فشار خوێنی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کانی تره‌وه , دابه‌ش ده‌کرێ.
نه‌خۆشیه‌کانی وه‌کو :
نه‌خۆشی گورچیله‌کان ,نه‌خۆشی ده‌ماری ئائۆرت , ده‌ماری سه‌ر گورچیله و هه‌ر وه‌ها به‌کار هینانی حه‌بی پێشگیری له منداڵدار بوون له لایه‌ن ژنانه‌وه .
فشار خۆێنی سه‌ره‌کی به‌تایبه‌ت له نیوان ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌بینده‌رێ ( 30 له سه دی یان ).
فاکتۆره‌کانی ڕیسکی چوونه سه‌رێی فشاری خوێن
ئه‌م فاکتۆرانه‌ی خواره‌وه پێوندهیان به پێکهاتنی فشاری خوێنه‌وه هه‌یه :
- چوونه سه‌رێی ته‌مه‌ن
- جگه‌ره کێشان
- نێرینه بوون ( له پیاواندا نیسبه ت به ژنان زیاتره )
- له ڕه‌گه‌زی ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکادا پترهلهسپیهکان
- قه‌ڵه‌وی
- بوونی ئه‌و نه‌خۆشیه له باوک و دایک و باو باپیراندا
- سترێسی ره‌وانی ( سایکۆلۆژیک )
- خواردنی زۆری سودیۆم ( له خوێدا هه‌یه ).
نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیه و زیانه‌کانی
له زۆربه‌ی نهخوشهکاندا له سه‌ره تادا نیشانه‌یه‌کی تایبه‌تی نابیندرێ ,به‌لام پاش سه‌خت بوون و هه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌که, سه‌ر ئیشه په‌یدا ده‌بێ , خوێنی لوت به‌رده‌بێ, به‌ر چاو لێڵ و تاریک ده‌بێ .
فشاری خوێن یه‌کێکه‌له گرینکترین هۆیه‌کانی پێکهێنه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌مار و هه‌روه‌ها سه کته ( جه‌ڵته)ی مێشک , له کار که‌وتنی گورچیله , ڕتینۆ پاتی ( زیان به چاو گه یشتن ) و نه‌خۆشی ده‌ماره‌کانی په‌راوێزی له‌ش ( ئه وانه‌ی که‌له دڵ دوورن ).
نیسبه‌تی چوونه سه‌رێی نه خۆشیه کانی دڵ و ده‌مار , پێوه ندی نزیکیان له گه ڵ چوونه سه رێی فشاری خوێنه وه هه‌یه .
عیلاجی فشاری خوێن به بێ به کارهینانی ده‌رمان
گۆرینی شیوه‌ی ژیانی نه‌خۆش نه‌خشێکی گه‌وره له سه‌ر ده‌رمانی ئه‌م نه خۆشیه داده‌نێ و ده‌توانێ ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ڕیسکی دوچار بوونی دڵ و ده‌مار هه‌بێ .
بۆ وێنه وه‌لانانی جگه ره کیشان ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ریسکی دوچاری دڵ و ده‌ماره‌کان و ئه ندامه‌کانی تری له‌ش وه‌کو مێشک , چاو و گورچیله , که‌م کاته‌وه .
که‌م کردنه‌وه‌ی قورسایی له‌ش ( کز بوون ) له و که‌سانه‌ی دا که‌قورسایی له شیان 10 له سه‌د زیاتر له قورسایی ئاساییانه , ده توانی ببێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ده‌رمانی شیمیایی و که‌م بوونه‌وه و ئاسایی بوونی " کلێسترۆلی " ( چه وری ) خۆێن .
له بیرمان نه‌چێ که‌ژنانی ئاوس ده‌بێ خۆیان له که‌م کردنه وه‌ی قورسایی له‌ش بپارێزن .
که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆل ( تا نزیکی 31 گه رم له ڕۆژدا ) نه خشێکی گڕینک له سه‌ر ده‌رمانی ئه و نه‌خۆشیه داده‌نێ .
"ئێتانول" ( به‌رهه‌می ئه‌لکول له له‌شدا ) ده‌بێته هۆی ته‌نک بوو نه‌وه‌ی ده‌ماره‌کان و له ئه‌نجامدا چوونه سه‌ری پتری فشاری خوێن .
وه‌رزشی بێپسانهوه به‌هۆی هینانه خواری قورسایی له‌ش و چوونه سه‌رێی سودێوم ( ناترێم ) له له‌شدا ,نه‌خشێکی به‌رچاوی له هێنانه خواری فشاری خوێندا هه‌یه .
ئه‌م وه رزه شانه ده بێ هیچ نه‌بێ سێ جار له حهوتویهکدا و هه‌ر جاره‌ش بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بکرێن .
ئه‌و که‌سانه‌ی که‌دوچاری نه خۆشی فشاری خوێن و له گه‌ڵ ئه‌ویشدا نه‌خۆشی که‌م گه یشتنی خوێن به دڵیان هه‌یه یان ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه ر بووه و فاکتۆره کانی رێسکی دوو چاری ئه ندامه کانی تریان هه‌یه ( که‌له پێشدا ناومان بردن ) ده‌بێ له زووترین کاتدا له گه‌ڵ دوکتۆرهکهیان سه‌باره‌ت به وه‌رزش و چلۆنایه‌تی وه‌رزشکردن ڕاوێژ بکه‌ن .
ڕژیمی خواردن
که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی سودێم که‌متر له 6 گه رم له ڕۆژدا ( که‌م خواردنی خوێ) و هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌وری خواردن ده‌توانن نه‌خشی به رچاویان له هێنانه خواری فشاری خوێندا هه بێ .
به کار هێنانی هه‌ر چه شنه ده‌رمانێک ده‌بێ له زێر چاوه‌دێری دوکتۆری پسپۆر‌دا بێ .
دوکتور كامران ئه‌مین ئاوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|