زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

01-23-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات)
سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات)
بیستنی به‌سه‌رهاتی ژیانی سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات) له زمانی خۆیه‌وه, وێنه‌یه‌كی ساڵانی دوورمان بۆده‌نه‌خشێنێ:
« له ساڵی 1282ی هه‌تاوی 1903له گوندی زه‌نبیل له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی زه‌نبیل له دایك بووم,
له شێعردانازناوی ئاوات م بۆخوم هه‌ڵبژاردووه,
بابم خوالێخۆش بوو, سه‌ید عه‌بدولحه‌كیم كوڕی سه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیله كه هه‌ردووكیان له ڕێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادری بوون,
له نێو خوێنده‌وار ومه‌لا وفه‌قێ دا چاوم كراوه, قامكی باب ومام وكه‌س وكاری خوێنده‌وار پشت پشتیان بۆكردم,
له ساڵی 1291(1912) داله لای مه‌لا مه‌حموودی مه‌شهور به مه‌لا ڕه‌شه له زه‌نبیل ده‌ستم كرد به خوێندنی سیپاره و ده‌رسه فارسی و عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پاش دو سێ ساڵ له خزمه‌ت كاكم دا خوالێخۆشبو سه‌ید محه‌مه‌د نورانی چووینه خزمه‌ت مامم مه‌رحومی حاجی بابه شێخ له ئاوایی جه‌ما میان بۆ خوێندن,

دو ساڵ له وێ بوین و چوینه دێی تورجان و له لای ماموستا مه‌لا سادقی واسق بیلا درێژه‌مان به خوێندن دا,
دوای ساڵ و نیوێك هاتینه‌وه زه‌نبیل و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌هیمی ناسراوبه مه‌لای ده‌رزیوه‌لی دا خوێندمان,
تا ماموستا ماڵی رۆیشت بو ئاوایی كانی سێ‌و كه‌هه‌ر له‌وێ ئه‌مری خودای به جێ هێنا و ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌رس ماینه‌وه و پاش ئه‌وساڵه له گه‌ڵ برای زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێزو له گیانم شیرین تر كاك هه‌باس مه‌شهور به حه‌قیقی چووینه ئاوایی باغچه‌ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا سه‌ید كه‌ریمی موده‌ریسی له خوێندن هه‌ڵچووینه‌وه,
یه‌كمان گرت و جاوه‌ره ده‌رسان بخوێنه و ده‌وران وه‌كه و هه‌رچی شیعری بیستووته ونه‌ت بیستووهشێوی كه‌و وردی ده‌وه.

شیعرمان ده‌كوت و به ده‌سته‌وام تاریفی یه‌كترمان ده‌كرد, مه‌گه‌ر له خه‌وتن دا ده‌نا هه‌ر موشه‌رعێن و شه‌ڕه شیعر و گاڵته وگۆرانی و خۆشیبو,
ئه‌وه‌نده‌مان دڵ خۆش بوو هه‌رچیمان ده‌خوێند زۆر زوو له به‌رمان دهكردوماموستا زۆرمان لێ رازی بو,
هه‌روه‌ها ئێمه‌ش به ته‌واوی له ژیانمان رازی بووین, چه‌ند جاری دیشم گوتووه به قه‌ولی كوردی سه‌دبریا هه‌ر ئه‌وده‌م مردبام چونكی نه‌له پێشدا خۆشی وام دیبو, وه نه له پاشان توشی هاتمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه كه ساڵێك بو وه‌ك باغچه‌یه‌كی سه‌وز و پڕ گوڵ وابوو .

له ساڵی 1309(1930)دا به هۆی ناساغی بابمه‌وه ده‌ستم له خوێندن هه‌ڵگرت و ژنیان بۆ هێنام و سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1313(1934)دا بابم وه‌فاتی كرد و دوای ساڵێك ماڵم چووه ئاشی چۆمی زه‌نبیل و ساڵێك له‌وێ بوم و به كشت وكاڵ رامبوارد ومنداڵم بون به ریشه‌وه دوایی ماڵم چووه دێێ گه‌ردیگلان.
ڕه‌نگه دۆسته‌كانم بزانن كه له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه به ده‌ست و قه‌ڵه‌م و نووسین و گوتن وچه‌ك دژی شاورژیمهكهی كارم كرد وماڵم هه‌ر له گه‌ردیگلان بوو,
له ساڵی 1325(1946) به ده‌ست به‌كرێ گیراوه‌كانی په‌هله‌وی گیرام و خرامه به‌ندیخانه‌و ماوه‌ی دو ساڵ له‌زیندانه‌كانی بۆكان و سه‌قز وورمێ ومه‌هاباد دا مامه‌وه,
له سه‌ره‌تای 1327(1948)دا ئازادكرام و هاتمه‌وه ماڵێكی سارد وسڕو بێ نان وئاو,
چوونكهمنداڵهكانم ورد بوون و ته‌نیا كاكم پێیان ڕاده‌گه‌یشت, ئه‌ویش خۆی دهوڵهمهندنهبوو به‌ڵام هه‌رچی له پاش منداڵه‌كانی من مابایه‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانی ده‌یان خوارد,
ئیتر ماڵم بۆ خڕنهكراوه و قسه‌ی خۆمان بێ پێشم خۆش نه‌بوو وهخڕیكهم,
به‌شی ئهوشێوهم ببوایه بۆ سبه‌ینێ ده‌مگوت:
خودا گه‌وره‌یه وئێسته‌ش هه‌روام.
[IMG]http://*************/files/j4g0ryyomby2z8r0kv3o.jpg[/IMG]
له ساڵی 1329(1950)دا ماڵم چووه ئاوایی جه‌ما میان و ساڵی 1330(1951) چوومه ئاوایی زه‌نبیل و ساڵی 1332(1953)چوومه ئاوایی شێخ چۆپان هه‌ر له‌و ناوچه وساڵی 1333(1954) هاتمه‌وه دێی قاقڵاوا دراوسێی زه‌نبیل و ئێستاش هه‌ر له‌و گوندهمو خه‌ریكی كشت و كاڵم و له باره‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ماڵییه‌وه وه‌ك مهلاگوتهنی,
به‌ردێكی قورس له حه‌وشه‌ی خۆمانه به جه‌وانی نه‌مده‌توانی بهرزیكهمهوه و ئێستاش, كه پیریش بوم هه‌ر بۆم به‌رز نابێته‌وه كه وایه هه‌ر وهكخۆمم.»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

01-23-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شاری دل...
ئه وش شیعری شاری دلی ئیمامی (ئاوات )
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم
عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه نه‌چی
من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌زه‌یی ریزوانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه جێ راوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه وێرانه نه‌چی
من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت وجنونانه ده‌چم
ئه‌وده‌ڵێ,نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم
ئه وده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه جێگه‌ی سه‌ره په‌یكانه نه‌چی
له‌م هه‌موچون و نه‌چونه سه‌ری سوڕما كامیل
من ده‌ڵێم جوانه بچم, ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-23-2010 در ساعت 10:02 PM
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:54 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|