03-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ته‌مه‌ن ترین پیاوى جیهان كورده
به‌ته‌مه‌ن ترین پیاوى جیهان كورده
له گوندێكى نزیك سنورى توركیا به تایبه‌تى له‌گوندێك به‌ناوى چناران چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ك له چوار پێنج خانووى قور ژیان به‌سه‌ر ده‌بن , ئه‌گه‌ر چى ئه‌م ماڵانه زۆربه‌یان به‌كارى مه‌ردارى یه‌وه خه‌ریكن, به‌ڵام فرۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیا ته‌نى به مه‌روماڵات و مرۆڤه‌كانى ئه‌و گونده هه‌ڵچنیوه , بۆیه دانیشتوانى ئه‌م گونده زۆربه‌ى كات له چوار دیوارى ماڵه‌كانیان نایه‌نه ده‌ر تا نه‌بنه نیشانى ئه‌م فرۆكانه.
بۆ گه‌یشتن له هه‌ولێره وه بۆ ئه‌م شوێنه به ئۆتۆمبێل نزیكه‌ى چوار تا پێنج كاتژمێرى ده‌وێت , له نێوحه‌وشى خانوێكى قور مام حه‌میده گۆج هێدى هێدى به گۆچانه‌كه‌ى هه‌نگاوى ده‌هاویشت , كه قسه له‌گه‌ل مام حه‌مید ده‌كه‌یت به ئه‌سته‌م ده‌توانى گوێ له قسه‌كانى بگریت بۆیه پاش هه‌ڵكێشانى هه‌ر قومه چگه‌ره‌یه‌ك به سانایى ده‌توانى گوێ بۆ چیرۆكه‌كانى مام حه‌میده گۆچ رابگرێت , عه‌لى كوره گه‌وره‌ى مام حه‌میده ئه‌و له دایك بووى ساڵى 1949 ى شارى هه‌ولێره وه‌ك خۆى ده‌ڵێت باوكم به‌پێى ناسنامه‌كه‌ى له ساڵى 1893 له دایك بووه به‌ڵام, وه‌ك ئێمه زانیومانه ئه‌و له ساڵى 1873 له شارى رواندز له دایك بووه واتا ئێستا ته‌مه‌نى 136 ساڵه , پاشان كوره گه‌وره‌ى مام حه‌مید كه به كارى مه‌ردارى و چوتیارى خه‌ریكه له نێوان سنورى عێراق ئێران توركیا ده‌ڵێت:
باوكم وه‌ك ده‌یبینن تا ئێستا هێز و قوه‌تێكى باشى هه‌یه قه‌تیش نه‌كه‌وتۆته نه‌خۆشخانه‌و نه‌چۆته لاى دكتۆر.
مام حه‌مید پاش ئه‌وه‌ى چگه‌ره‌كه‌ى ته‌واو كرد داواى له نه‌وه‌كه‌ى كرد نزیكى دانیشیت تا هه‌ندێك قسه‌ى بۆ بكات, كاتێك كوره‌كه‌ى لێی نزیك بۆوه پرسیارى ئه‌ومان لێیكرد كه ئه‌و چۆن جاران شارى هه‌ولێرى بینیوه, مام حه‌مید ده‌ڵێت:
بیرم دیت جارێك له قه‌لات ده‌وڵه‌مه‌ندێكى هه‌ولێر گایه‌كی سه‌ربرى بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته خیر و قوربانى, كاتێك خێره‌كه‌ى كرد گۆشته‌كه زۆریشى ماوه چونكه دانیشتوانى هه‌ولێر ئه‌ونده ژماره‌یان كه‌م بوو .
مام حه‌مید كه خاوه‌نى چوار كور‌و دوو كچه ئێستا خاوه‌نى 75 نه‌وه‌یه له ته‌مه‌نى په‌نجا ساڵى ژنى هێناوه و هاوسه‌ركه‌ى چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كردووه , دوایش مام حه‌مید ده‌ڵێت:
من هه‌موو جۆره خواردنێك ناخۆم بۆیه كاتێك باس له جۆره‌كانى خواردنى لێ ده‌كه‌یت وده‌ڵێت هه‌میشه تا ئێستاش په‌نیر وشیر و خواردنه كورده‌واریه‌كان ده‌خۆم و قه‌تیش نه‌چومه‌ته لاى دكتۆر ئینجا ده‌ڵێت كه گه‌نج بووم هه‌میشه كه به‌فریكى زۆر له ناوچه‌كه‌مان ده‌بارى ده‌چووم بۆ راوكردن رۆژ هه‌بووه دوو به‌رازم كوشتووه و پاشان به پى نزیكه‌ى شه‌و رۆژێك رۆشتوومه تا گه‌راومه‌ته‌وه گونده‌كه‌مان , دوایش مام حه‌مید ده‌ڵێت بیرم دێت ئینگلیز كه هاتنه كوردستان زۆر زولمَیان له خه‌ڵك كرد تا ناچار بوون عه‌شیرته كورده‌كان چوونه پاڵ شۆرشى شێخ مه‌حمود و شه‌رى ئینگلیزیان كرد ئه‌و كاته‌ش مام حه‌میده گۆج یه‌كێ له‌م گه‌نجانه بووه كه چۆته پاڵ شۆرش و شه‌رى ئیگلیزى كردووه, ته‌نانه‌ت له یه‌كێ له شه‌ره‌كان له‌گه‌ل ئینگلیز بریندار بووه و دوو په‌نجه‌ى ده‌ستى له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بیرم دێت عوسمانیه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ى ئینگلیزه‌كان كه له كوردستان بوون خراپیان له‌گه‌ل خه‌ڵك ده‌كرد به‌تایبه‌تى له‌گه‌ل كورده‌كان بۆیه مام حه‌مید پاش هه‌ڵكێشانى هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ى بیرم دێت كورد هه‌میشه زولمَى له لایه‌ن دوژمنه‌كانى لێده‌كرێت, پاشان ده‌ڵێت مه‌لا مسته‌فا كه شۆرشى كرد دوژمانى كورد هه‌موو هه‌ستیان به‌وه كرد كه میله‌تێك هه‌یه ناوى كورده, بۆیه مام حه‌مید ده‌ڵێت گه‌وره‌یى مه‌لا مسته‌فا له‌وه‌یه كه میله‌تى كوردى به هه‌موو دونیا ناساندوو به‌هه‌موو دونیاى گوت كه گه‌لى كورد جارێكى تر قبولى ئیهانه كردن ناكات , ئینجا ده‌ڵێت له‌و باوره نیم جارێكى تر پیاوێكى پر حیكمه‌تى وه‌ك مه‌لا مسته‌فا دروست بێته‌وه, چونكه له هه‌موو روێك ئه‌و پیاوه گه‌وه‌ره‌یه خۆى نیشانى جیهان دا كه ملى بۆ دوژمنانى كورد شۆر نه‌كردووه و ناهه‌قى به‌رامبه‌ر به كه‌سیش ناكات, مام حه‌مید له ناوچه‌كه به پیاوێكى زیرك وهۆشیار و قسه خۆش ناسراوه بۆیه له گونده‌كانى نێوان ئێران و توركیا عێراق كه‌سایه‌تیه‌كى ناسراوى هه‌یه‌و له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تى و بۆنه‌كان, پرس و را به مام حه‌مید ده‌كرێت تا كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|