بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 04-26-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ کارتۆن

باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ کارتۆن


مسته‌فا شێخه‌


شانی وه‌به‌ر عاره‌بانه‌که‌ی داوه‌ و وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ عاره‌بانه‌که‌ی وه‌ عاره‌بانه‌کانی دیکه‌ نه‌که‌وێت، زه‌ینی به‌ ته‌واوی لای ئه‌و کارتۆنانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر عاره‌بانه‌که‌ی بینایه‌کی چه‌ند قاتی لێ هه‌ڵچنیون.

چاوه‌کانی تارماییه‌ک ده‌که‌ن و کارتۆنه‌کان ئه‌و بینایه‌ی بیر ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ نازانێ نه‌ پێرێ بوو، نه‌ بسترپێرێ له‌ نزیکه‌وه‌ چاوی پێی که‌وت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانی ئێواران له‌ زانکۆ خه‌ریکی درێژه‌دان به‌ خوێندنه‌که‌یه‌تی، نه‌یویست ئه‌وێ رۆژێ عاره‌بانه‌که‌ی له‌ گه‌رجی عاره‌بانه‌کان بێنێته‌ ده‌ر و له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێکه‌ی‌دیکه‌ی خۆی هاویشته‌ سه‌ر ئه‌و پێکاپه‌ دوو تۆنیه‌ که‌ ده‌ستێک قه‌نه‌فه‌ی بارکردبوو. ئه‌و نه‌یده‌زانی پیکاپه‌‌که‌ به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات.

ته‌نیا به‌ ئیشاره‌ی بانگ‌کردنی هاوڕێکانی‌ زانی ئه‌و باره‌ له‌‌ شوێنێک داده‌به‌زێندرێت.

پێکاپه‌که‌ له‌به‌ر بینایه‌کی چه‌ند نهۆم رایگرت و له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێکه‌ی دیکه‌ی داگژانه‌ قه‌نه‌فه‌کان و به‌ دوای کابرایه‌کدا که‌ نه‌ له‌ خاوه‌ن ماڵ ده‌چوو و نه‌ له‌ کرێکار، قه‌نه‌فه‌ی یه‌که‌میان به‌ قاڵدرمه‌کاندا سه‌ر خست.
خانمێکی باڵابه‌رز به‌ جلێکی نیوه‌ڕووتی ئه‌ورووپیانه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه‌ کرد که‌ به‌ بۆچوونی ئه‌و ده‌بوایه‌ قه‌نه‌فه‌که‌ی لێ دابنرێت.
”لاوه"‌ کاتێ ملی له‌ ژێر پێچکی قه‌نه‌فه‌که‌ رزگاری بوو و راست بۆوه‌، چاوی به‌ به‌ژن و باڵای که‌ژاڵ که‌وت که‌ له‌م جلانه‌دا سه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی جاران جوان و دڵڕفێن بوو.

لاوه‌ هه‌رگیز ئه‌وه‌ی به‌دڵدا نه‌ده‌هات رۆژێ له‌ رۆژان رانه‌ سپی و پته‌وه‌کانی که‌ژاڵ ئاوا‌ به‌ ئاشکرا ببینێت. که‌ سه‌یری ده‌فری پان و سپی سه‌ر سنگی کرد که‌م مابوو له‌ خۆ بچێت.

که‌ژاڵ به‌ مه‌به‌ستی لێ‌ورد بوونه‌وه‌ به‌ره‌و قه‌نه‌فه‌که‌ چه‌مایه‌وه‌ و مه‌ودای که‌می نێوان هه‌ر دوو مه‌مکی مچوڕکێکی ئه‌زموون نه‌کراوی له‌ سه‌رتاپای له‌شی لاوه‌دا وه‌جووڵه‌ خست. که‌ یه‌کتریان ناسیه‌وه‌، سه‌رتا نیگاکانیان تێک چڕژا، به‌‌ڵام که‌ژاڵ به‌ زه‌حمه‌ت نیگای خۆی هه‌ڵه‌نگاوت و سه‌یرێکی ده‌وروبه‌ری کرد و به‌ مۆڕه‌یه‌کی ده‌ستکرده‌وه‌ هه‌وڵی‌دا ئاسه‌واری نیگا دڵدارانه‌که‌ی پاک بکاته‌وه‌.


هاوڕێکه‌ی ده‌ستێکی له‌ شانی‌دا و به‌ مه‌به‌ستی هێنانه ‌سه‌ره‌وه‌ی قه‌نه‌فه‌ی دووهه‌م هوشیاری کرده‌وه‌.
هه‌تا قه‌نه‌فه‌ی دووهه‌میان هێنایه‌ بان، که‌ژاڵ له‌وێ نه‌مابوو.
له‌سه‌ر پشتی پێکاپه‌که‌، له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و بازاڕ، لاوه‌ له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ سه‌یری له‌ش و لاری نیوه‌ڕووتی که‌ژاڵی ده‌کرد.
پێی خۆش بوو وه‌ک جاران جله‌کانی پێشووی بکاته‌وه‌به‌ر و له‌ تاکی په‌نجه‌ره‌ی به‌رانبه‌ری ماڵی خۆیان له‌ گه‌ڕه‌کی "کووران" چاوبڕکێی له‌گه‌ڵدا بکات و هه‌ر که‌ کاوه‌ی براگه‌وره‌ یان مامه‌ی برا بچووکی گه‌ڕانه‌وه‌، به‌ په‌ڕۆکێک خه‌ریکی پاک‌کردنه‌وه‌ی جامی رووناکی په‌نجه‌ره‌که‌ بێت که ‌به‌ داخراویش ئه‌م‌دیو ئه‌ودیویان پێدا ده‌بینرێت.

"که‌ژاڵ" زیاتر شه‌رمی له‌ کاوه‌ی براگه‌وره‌ی‌ ده‌کرد.

مامه‌ پاش‌باب بوو و حه‌وت مانگ دوای شه‌هیدبوونی باوکی له‌بن ده‌وه‌نه‌کانی داوێنی قه‌ندیل له‌دایک ببوو. ئه‌وه‌نده‌ منداڵ بوو، هه‌ستی به‌ دڵداری نه‌ده‌کرد.


له‌ ناکاو شه‌قه‌یه‌ک هات عاره‌بانه‌که‌ی که‌مێک سووڕا و کۆشکی کارتۆنه‌کان له‌سه‌ر پشتی عاره‌بانه‌ خوشی و به‌لای پیاده‌ڕۆی شه‌قامه‌که‌دا به‌سه‌ریه‌کدا رووخا. لاوه‌ ئاوڕی دایه‌وه‌، ئۆتۆمبێلێکی "مۆنیکا"ی جام ڕه‌ش تێپه‌ڕی، به‌ هۆی ره‌شایی شووشه‌کانی نه‌یتوانی که‌س یان که‌سانی ناو ماشێنه‌که‌ ببینێت. سه‌ری هه‌ڵبڕێ و له‌ دواوه‌ سه‌یری ماشێنه‌که‌ی کرد:

"ته‌ح ححح، مۆنیکا، بابه‌ بۆ ناڵێن توێتا، مۆنیکای ماڵوێران ره‌نگه‌ ئێستا پیریش بووبێت. له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ی کارتۆنه‌ قه‌به‌ و سووکه‌کان له‌ سه‌ر یه‌ک بیری له‌و رۆژانه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ماڵیان به‌رانبه‌ری ماڵی که‌ژاڵ بوو و گۆڤارێکی له‌ که‌ژاڵ وه‌رگرت که‌ وێنه‌یه‌کی مۆنیکا لوینسکی له‌گه‌ڵ راپۆرتێک بڵاو کردبۆوه.

سه‌یری وێنه‌که‌ی مۆنیکای کرد. وێنه‌که‌ له‌ ناوقه‌د به‌روسه‌ر بوو، له‌ زه‌ینی خۆیدا نێوه‌که‌ی خواره‌وه‌شی بۆ دروست کرد:

"ئه‌شهه‌دوبه‌ملم کلینتۆن ناحه‌قیی نه‌بوو، ته‌مه‌شای ئه‌و سینگه‌ی ده‌ڵێی دۆشه‌کی سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌، نه‌ بکه‌ی و نه ‌بخۆی هه‌ر له‌سه‌ری بگه‌وزی."

که‌ژاڵ گۆڤاره‌که‌ی له‌ ده‌ست رفاند:
- ئه‌وه‌ نه‌زه‌ری حه‌رام ده‌که‌ی؟
به‌ده‌م هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی کارتۆنه‌کان سه‌یری توێتاکه‌ی ده‌کرد که‌ لێی دوور ده‌که‌وته‌وه‌.
هه‌ستی کرد ئێستا شوفێری توێتاکه‌ سه‌یری ده‌کات:


" هه‌ی خوێڕی، هه‌ر داوای لێبوردنێکی نه‌کرد، وا هه‌ست ده‌کات سواری مۆنیکا بووه‌، وه‌ڵاهی ئاسنه‌واڵه‌یه‌، توێتایه‌.

هه‌ر شووشه‌ی ماشێنه‌که‌ی دانه‌کێشا بیبینم."

شوفێری توێتاکه‌ که‌ هه‌ستی به‌ ته‌کانێکی بچووک کرد، ده‌نگی سی.دی پلێیێره‌که‌ی که‌م نه‌کرده‌وه‌، سه‌یرێکی ئاوێنه‌که‌ی پێشه‌وه‌ی کرد و چاوی به‌ باری عاره‌با‌نه‌یه‌ک کارتۆنی رووخاو که‌وت و دیتی عاره‌بانه‌چییه‌که‌ خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌یانه‌.

به‌ په‌نجه‌ی ده‌ستی قژه‌کانی به‌ر دواوه‌ برد و په‌نجه‌ی به‌ سی.دی پلێیێره‌که‌ وه‌ناو تڕاکی گۆرانیه‌که‌ی گۆڕی.

جارێکی دیکه‌ وێنه‌ی عاره‌بانه‌چییه‌که‌ له‌به‌ر چاوی زه‌ق بۆوه‌، لاوه‌ی ناسیه‌وه‌:


" به‌ڕاستی لاوه‌ زیاد له‌ راده رێزم لێ ده‌گرێت، ئاخر ئه‌و کوڕه‌ زۆر له‌من خوێنده‌وارتره‌، ماڵ و حاڵیشیان زۆر له‌ هی ئێمه‌ خۆشتره‌، ماڵیان خۆشترین ماڵی کۆڵانه‌که‌یه‌. ره‌نگه‌ ته‌ماحێکی له‌ ئێمه‌ دا بێت... نا ره‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکم له‌ رێگای... ."

به‌ په‌نجه‌ توند کێشای به‌ ته‌وێڵی خۆیدا و دیسان تڕاکی مۆسیقاکه‌ی گۆڕی به‌ڵام خه‌یاڵ ده‌یبرده‌وه‌ لای لاوه‌. له‌ حه‌ژمه‌تان پێی به‌ ستاپی ماشێنه‌که‌ وه‌نا و فیلمێکی خسته‌ سه‌ر ڤیدیۆی ئۆتۆمبێله‌که‌ی. هه‌ستی به‌ سه‌رما کرد.

فێنک‌که‌ره‌وه‌که‌ی کوژانده‌وه‌. ئه‌کته‌ره‌ رووته‌ نێرینه‌کانی ناو فیلمه‌که‌ ریش و سمێڵی لاوه‌یان لێ ده‌ڕوا و فیلمه‌که‌ تام و چێژی جارانی نه‌مابوو.
به‌ زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی وه‌ئاگا هاته‌وه‌.

- ئه‌لۆ، کاوه‌ ئه‌وه‌ دیسان سه‌رخۆشی؟
- نااا....
- ئه‌دی بۆچی ده‌مێکه‌ له‌ ناو سه‌یاره‌که‌دای و دانابه‌زی؟
ته‌له‌فۆنه‌که‌ بڕا
به‌ پلیکانه‌کاندا هاته‌خوار، له‌به‌رده‌م ده‌رگای مۆنیکاکه‌ راوستا.
که‌ژاڵ له‌به‌رخۆیه‌وه‌ گوتی:

ئه‌و جامه‌ ڕه‌شانه‌ دانیشتوانی ناو سه‌یاره‌که‌ له‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ داده‌بڕن. ده‌ترسا کاوه‌ به‌ ته‌نیا نه‌بێت، به‌ ترسه‌وه‌ ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌، کاوه‌ ده‌ستی وه‌به‌ر چه‌نه‌ی دابوو و سه‌یری فیلمه‌که‌ی ده‌کرد.

ئه‌ویش به‌ بینینی جاری چه‌نده‌می ئه‌و فیلمه‌ مچوڕکێکی به‌ له‌شدا هات، چاوه‌کانی نووقاند و ده‌ستی له‌سه‌ر شانی کاوه‌ دانا. ده‌رگای ماشێنه‌که‌یان داخست و به‌ده‌وریدا سووڕانه‌وه‌ و وێنه‌ی خۆیان له‌ یه‌ک یه‌کی جامه‌ ره‌شه‌کاندا دیته‌وه‌ به‌ڵام خۆیان لێ گێل کرد.


کاوه‌ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌کی سێ‌نه‌فه‌ری خێرا خێرا له‌گه‌ڵ زینده‌خه‌وان راده‌په‌ڕێت و که‌ژاڵێش له‌سه‌ر یه‌که‌م قه‌نه‌فه‌ دانیشتووه‌ و چاوه‌کانی لێک ناون و هه‌ست ده‌کات له‌ باوشی لاوه‌ دایه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها