زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌پرسه له چیای ، غه‌ریبیت ده‌كه‌م
جه‌واد حه‌یده‌ری
بێ كه‌سیم فه‌واره ئه‌كات كچێ
تكایه مه‌شكێنه شووشه‌كانی به‌تاڵی غوربه‌تیم
میوانی باده‌ی بێ كه‌سیم به
روو له من مه‌نێ با چیتر
یوسفانه شه‌رمه‌زاری هه‌وه‌سی خۆم نه‌بم!
كاتێ ده‌سته‌كانی له‌رزۆكی شههوهتیم
به‌تاڵن له شههامهتێكی تر
شه‌رابێكی خه‌ستی خوداییم
بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه بێ مه‌زه
سه‌رخۆشی كچێنی خۆیانن!
شه‌رته له‌مه‌وبه‌دوا كوڕێنیم نه‌به‌خشم
به‌و كچانه‌ی كه له شه‌هوه‌تی ته‌نیایی خۆیاندا
ته‌ریق ده‌بنه‌وه!
شێعرم نه‌ده‌ناسی گه‌ر چاوانی تۆ نه‌با
گورانیم نه‌ده‌چڕی گه‌ر لێوی تۆ نه‌با
چیتر ده‌سته‌مۆی عه‌شق نابم
له‌به‌رده‌م جگه‌ره‌یه‌كدا
خۆم هه‌ڵده‌واسم
گه‌ڵا گه‌ڵا سه‌بووریم لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ و
دڵۆپ دڵۆپ دووری !
مه‌پرسه له چیای
هیچ نوێژێك به‌رماڵی گوناهم پینه ناكا و
هیچ رۆژوویهكم به بێ دڵۆپێك له ته‌نیایی ناشكێنم
تاگه‌یشتن به تۆ ده‌بێت چه‌ند په‌نجه‌ره بژمێرم
له چه‌ند دره‌خت سڵاو بكه‌م
له چه‌ند پۆلیس به‌یانی باش و
چه‌ند جار تێچریكێنم
ئه‌رێ له كوێی ئه‌و شه‌قامه وه‌ستاویی
كه یه‌ك به یه‌كی رێبواران دوو دڵن
له هه‌ر هۆرنێك و
سڵاو و
ئێواره باشێك !
مه‌پرسه له چیای ، غه‌ریبیت ده‌كه‌م
سه‌رتاپای باڵات بۆنی ژووره‌كه‌م ده‌ده‌ن و
به قه‌ت كراسه‌كه‌ی به‌رت رهشپۆشم
من له باران و له‌دوایین خه‌ونه‌كانی دایكم ده‌ترسم
من له تۆ و هه‌رچی به "سین " ده‌نووسرێت ده‌ترسم
به ماچێك بمشۆوه له گوناه و
له غوربه‌ت و
له بێ تۆیی تۆ و له بێ خۆمی خۆم!
به قه‌ت دووكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌ك
پڕم له هه‌ڵفرین
پڕم له ته‌نیایی
پڕم له تۆ!
پێم بڵێ كچێ
كام دره‌خت باسی ته‌نیاییم ده‌كا
كام شه‌قام بۆم ده‌گری
كام رۆژنامه سۆراغم ده‌گرێ
كام جگه‌ره بۆم ده‌سوتێ!
با پێت بێژم كچێ
دووری دۆزه‌خێكی فره سه‌وزه‌ڵانییه
من و غوربه‌ت نامه‌حره‌م نین
وه‌ره به‌لامه‌وه ئه‌مشه‌و فره باراناوییم
له گرمه‌ی ماچێكی ناوه‌ختدا بمدوێنه
وه‌ره تۆ مه‌رگی ناوه‌ختی من با ته‌نیاییه‌كانمان
تا ئه‌و سه‌ری كۆڵان بپێوین و
ماچه‌كانیشمان تا ئه‌به‌د بژمێرین
با له ئامێزی باراندا به شێوه‌یه‌كی تر ئاوێزان بین
وه‌ره با ته‌نیاییه‌كانمان له كۆشی یه‌كتر كه‌ین
گوێ بگرینه نه‌غمه‌ی چه‌كێك كاتێ سه‌رخۆشانه ده‌چڕێت
كه‌س نه‌ڵێ عاشق نیم!!!
مه‌پرسه له چیای، غه‌ریبیت ده‌كه‌م
وه‌ره له به‌ر ئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌مدا شه‌رمه‌كانت رووت كه‌وه
با له شیعرێكدا بگرین
له ماچێكیشدا سه‌ماكه‌ین
مه‌پرسه له‌چیای
سڵاوی هه‌رچی شاعیرت لێ بێ به خۆشمه‌وه
وه‌ره شێعرم كه و سه‌مات كه‌م
هه‌ڵمگره بۆ ناو بۆخچه‌ی كچێنی خۆت
هه‌ر به‌و په‌نجانه‌ت بملاوێنه‌وه!
حه‌ز ده‌كه‌م درێژترین شێعر و
كورت ترین سڵاوت پێشكه‌ش كه‌م
غه‌ریبیت ده‌كه‌م ، مه‌پرسه له چیای
خه‌ونه‌كانم بۆنی ماچ و
بۆنی دایك و
بۆنی ئه‌و شتانهدهدهن كه جێمهێشتوون
ره‌نگه بمرم كچێ به‌ڵام غوربه‌ت هه‌ر زیندووه!
وه‌ره مه‌پرسه له چیایی
پڕبه جانتای ده‌ستت وێڵم
له خۆم و له پاس و له سه‌فه‌ر
پڕم له‌و ماچانه‌ی به هه‌تیویی گه‌وره ده‌بن
له‌و سڵاوانه‌ی به بێ وه‌ڵام جوانه‌مه‌رگ
كچێ بێ جانتا و بێ جگه‌ره سه‌فه‌ریم
بۆ ناخی خۆم نه‌بێ بۆ هه‌موو شوێنێك!
دڵته‌نگم بۆ خاكێكی تر و
بارانێكی تر و دایكێكی تر
كه‌س شك نابه‌م تا بێكه‌سیم شه‌ق كا و
میوانی باخچه‌ی ته‌نیاییم بێ!
وه‌ره ئاشتم كه‌وه كچێ
له گه‌ڵ سێبه‌ری ئه‌و دهرختانهی لێم زیزن
له گه‌ڵ ئه‌و شێعرانه‌ی كه ناوم له خۆ ناگرن!
له گه‌ڵ ئه‌و ئاوێنه‌ی كه حه‌ز به بینینم ناكا
ئاشتم كه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌و ماچانه‌ی كه نامدۆزنه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نامناسنه‌وه
ئاشتم كه‌وه
شه‌رته چی تر له باران زیز نه‌بم و
ده‌نگ له شار ، دانهگۆڕم
مه‌پرسه له چیای غه‌ریبیت ده‌كه‌م
خۆم گێل ده‌كه‌م
له‌بارانی ناوه‌خت و له خه‌ونی پڕ سه‌فه‌ر
شه‌و نابڕێته‌وه
من به بیری تۆوه خۆم ده‌نووسمه‌وه
شه‌ڵاڵی ماچێكی ساده‌م له تۆدا نه‌بێ ناسرهوم
دووری پێناسه‌ی نییه و غوربه‌تیش ته‌فسیر
خوشهویستییهك شێتانه دهمهێنێ و ده‌مبا
بێكه‌سی دامدهپۆشێ
ڕامده‌ماڵێ
بێ تۆیی دهمهارێ
تكایه دایمه‌خه دووگمهكانت
به قه‌ت خاڵی نێوان مه‌مكانت ته‌نیام
به قه‌ت نازی سه‌ر لێوانت باریك
هیچ هه‌نارێكی ئه‌م هه‌رێمه
به قه‌ت هه‌ناره‌كه‌ی سهرسینهت سه‌رخۆشم ناكا كچێ
دووری ده‌م ده‌كا به تۆ
به قه‌ت ماچێكی تۆ هه‌ناسه‌م پێیه
بۆ ژن و ژان و ژیان
هیچم وه‌بیر نایه
ته‌نها ناونیشانی تۆ نه‌بێ
سه‌ر له نوێ عاشق ده‌بمه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره سه‌فه‌ری نه‌بم!
بێ ده‌نگیم به لقی په‌نجه‌ره‌یه‌كدا هه‌ڵده‌واسم و
پێكه‌نینم له گه‌ڵ موسافیرێكی غه‌واره‌ی ئه‌م شاره‌دا دابه‌ش ده‌كه‌م !
به دیار خه‌ونه‌كانته‌وه دا ئه‌نیشم
چی بكه‌م كچێ !
ئه‌م شێعره له دووم نایه
كۆچی یارم ئێستاش هه‌ر سووره
مه‌گری ، تكایه مه‌گری
چاوه‌كانم به‌شی گریانی تۆ ناكه‌ن
فرمێسكه‌كانت قورسن له سه‌ر شانم
چاوه‌كانم بۆنی تۆ و بۆنی موسافیر و
بۆنی هه‌ر شتێك كه تۆ پێت ناخۆشن ده‌ده‌ن.
هیچ هه‌نگاوێك به‌شی ئه‌م شه‌قامانه ناكه‌ن كچێ
هیچ سڵاوێك تا شاعیر بڕ
تكایه مه‌رگ راوه‌سته
هێشتا تێر تێر بۆنی خاكم نه‌كردووه
هێشتا تێرتێر بۆنی دایكم نه‌كردووه
هێشتا تێرتێر بۆنی باران
روحێك به خاك و
سڵاوێك به دایك و
شیعرێك به تۆ قه‌رزدارم
سڵاوێك به په‌نجه‌ره و
مه‌رحه‌بایه‌ك به عه‌شق و
ماچێك به من قه‌رزداری
گه‌ردنت ئازا نه‌بێ
له جێی باران له تۆدا من ده‌بارێم
له جێی په‌ڕه سێلكه له تۆدا من كۆچه‌ریم
له جێی جگه‌ره له تۆدا من دا ئهگیرسێم
له جێی تاوان له تۆدا من هه‌ڵه‌بجه‌م
گه‌ر نه‌یته‌وه تاسه‌ی ئه‌م شیعره ده‌مكوژێ
په‌نجه‌ی ئه‌م غوربه‌ته ده‌مخنكێنێ
ئای كچێ
ئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌ت فره دیكتاتۆره
هه‌زاران بزه‌ی منی ئه‌نفال كردووه!
تكایه مه‌پرسه له چیای غه‌ریبیت ده‌كه‌م.
سلێمانی گه‌ڕه‌كی رزگاری
2005/10/10
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باخچه‌ی پاشا
له باخچه‌ی پاشادا هه‌ناره‌کان پێ گه‌ییبوون
نهێنییه‌ک ده‌گریا.
ڕێبوار،
به ته‌نیشت دره‌خته ماندووه‌کانی هه‌میشه‌ییدا
هه‌نگاوه‌کانی دهڕزیی و
مناڵیی
له چاوانی وێرانی دیوارێکه‌وه
به‌رده‌وام بانگی ده‌کرد؛
به‌ڵام به‌فر کۆڵانه‌کانی گرتبوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خاتوون
خاتوون له باران ده‌چێ
خاتوون له گوڵ ده‌چێ
خاتوون...جوانه!
ده‌زانن؟!
ڕۆژێک له درێژه‌ی یه‌كێ ئا له‌م شه‌قامانه‌دا
هاوڕێکه‌م بوو به ئه‌قاقیا و
خاتوونیش ده‌هات و بۆنی ده‌کرد؛
مه‌خابن!
خاتوون ساکار نه‌بوو
ئه‌و له زه‌ینی زه‌وی نه‌ده‌گه‌یشت
ئه‌و به سانایی - با- له قامیشه‌ڵاندا نه‌بوو
ئه‌و وایده‌زانی ئه‌قاقیا
ئاسنه ... چیمه‌نتۆیه... نایلۆنه!
که‌چی شۆڕهبییهکان دره‌ختن
سمۆره‌کان جانه‌وه‌رن
قه‌تییه‌کان په‌له‌وه‌رن و
ئێسته خاتوون ده‌بێ
به ته‌واو هێزێکه‌وه که ده‌ژی
ڕووت بێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌روێشانه ئه‌و ده‌مه‌ی له گه‌ڵ – با- دا میوانی زیکری ده‌روێشانه‌ی شۆڕهبییهکان بووم هاوڕێکه‌م ده‌یزانی په‌پووله پاییزهکانم خۆش ده‌وێن ئه‌و که‌سێک بوو له ڕه‌گه‌زی من چاره‌نووسی گه‌ڵایه‌کی تێکشکاوی ده‌خوێنده‌وه من ڕه‌نگه‌کانم هه‌ڵگرتبوو تریفهکانم ده‌زانی چێژه‌کانم ده‌ناسی کچه سه‌وزه‌کانم ده‌خوێنده‌وه هێشتا پێکه‌نینێکی به‌جێ ماوی وه‌رزێکی بێ ناوم له ئهلبۆممدا ڕاگرتبوو دره‌نگان بوو قه‌تییه‌کان ڕۆیشتبوون خه‌ڵکی ده‌یانکوت: ساڵگارێکه پاییزه! به‌ڵام هاوڕێکه‌م مردبوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نیگاکان خه‌مگینتر له ئێواره په‌رت ئه‌بن
حه‌مه‌ی که‌ریمی
بارانێ به‌فرێ چه بارانێکت نیازه
ئههم پیاسههی ئێوارانه
خیابان ره‌نگ ئه‌ژمێرێ و
پیاده ڕه‌ویش/ نه‌گه‌یشتی
ههرگهیشتن چاوه‌ڕێ ده کا
ئه‌م ئێواره نه‌گبه‌ته؟
چه‌ند بێحهوسهڵهیه خیابان و
چه‌ندیش سه‌وزه نیگای ئێوارانت/
ئه‌ی حه‌وسه‌ڵه به‌دبه‌خته‌که‌م
به خیابانێکی بێ ئێنتهام بسپێره.
جاده/
شه‌که‌ت له ئێسترێس و
شه‌قام به حه‌سره‌تی خیابانه‌وه
تووشی مردن نابێ/
مه‌رگ ئه‌یمرێنێ/ نیگای ئێواران و
ئه‌م حه‌سره‌تی شه‌قامه
هه‌رنابێ به شه‌هوه‌تی خیابان،
حهجمێکمان پێویسته بۆ دا نهنیشتن
هه‌وه‌سێ که پارک بێ؟
من ئالووده نابم به قاوه‌ی به تاڵ؟
یاسه‌مه‌ن خانم تۆ بی و
هه‌نده‌سه‌که‌ی به‌رباخه‌ڵت
تۆ بی و نوێژه تاق و تراکان
که هی باوکته؟
تۆ بی و نزاکردنی سه‌وای ساڵحانی دایکت
به هه‌وه‌سی خیابانێ که من نیم
حه‌سره‌تی شه‌قامێکم پیا مه‌ده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له لێواری زۆنگاوێكدا
ڕابه‌ر فاریق
ئه‌ویشیان كوشت!
ڕه‌نگه سبه‌ی منیش
لێره
یان هه‌ر لێره
له بن تایه‌ی لۆری
یان له بن ئه‌م دێره‌ی خواره‌وه،
بكوژرێم.
له كه‌لاوه فڕێیان دا
له زێراب به جێ ده‌مێنم...
ئه‌میش ده‌كوژرێ!
ڕه‌نگه سبه‌ی
لێره
یان هه‌ر لێره
له بن تایه‌ی قه‌مه‌ره
یان له نێو ته‌نه‌كه‌ی زبڵی
به‌ر ده‌ركه‌ی ماڵیاندا
بماندۆزێته‌وه
كه‌نناسێك.
ئه‌و
جلی خوێنینی من بوو
به ته‌نافی شه‌ڕه‌وه
ئاره‌قه‌ی ماندووییی بووم،
به سه‌رده‌ستی كراسێكی گوڵداره‌وه.
ئه‌و ڕۆییشت
ته‌نیاییه‌كه‌ی وا لێره‌یه
له پاڵ مندا،
منێك كه چیدی نامێنم.
كوشتنی ئه‌و،
خیانه‌ت بوو له چه‌ك
مانه‌وه‌ی من،
له ژیان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕابه‌ر فاریق
زۆرجار له شیعر دا،
ته‌نانه‌ت له قسه‌ش،
گوتم "ده‌ڕۆم" و نه‌ڕۆییشتم.
نه‌مزانی به "كێ" ده‌ڵێم،
به‌ڵام،
گوتم "ده‌ڕۆم" و نه‌ڕۆییشتم.
گوتم: فه‌نتازیا "واقیع"ه، هه‌ویش نه‌بوو...
ئێستاش كه ناگه‌م،
ناڕۆم،
لێره،
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
به‌رابه‌ر به "سێ" تارمایی دانیشتووم...
ده‌نووسم:
ئێستاش،
ناڕۆم-
لێره،
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ،
به‌رابه‌ر به "سێ" تارمایی دانیشتووم...
دانیشتووم و ئۆقره‌م نییه
هه‌ڵده‌ستم و ئۆقره‌م نییه
ده‌ڕۆم و هه‌ر ئۆقره‌م نییه...
ئێستاش: هه‌مان تاس و
جلكی پیسم به بێ حه‌مام؛
چ شتێك له گۆڕی نییه...
ته‌قریبه‌ن ده‌ژیم،
ده‌ژیم و هێشتا،
هێشتا ئۆقره‌م نییه...
- ئۆقره چییه؟
گولله‌یه‌كیش كه ده‌مكوژێ؛
ئۆقره ناگرم له قه‌بردا،
كه ناژیم!
- بیركردنه‌وه ئاڵۆزییه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو وێنه له ئه‌لبوومێكدا
ده‌ستێك، كه گوڵی هێنا
خراپتره له فیشه‌كێك،
كه نهیپێكام،
له كاتی وه‌رگرتنی سیگارێك،
له ده‌ستێكی تردا؛
هاكا درێژیان كرد!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پانتۆڵه سپیه‌كه‌ی
كه جوانتر نه‌بوو
له پێڵاوه سپیه‌كه‌ی،
سه‌رنجمی برد،
له شوێنێكدا
كه پڕ بوو له پیاو
تڕۆی كرد!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-27-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نووشته
نه‌شمیل مه‌لا یووسفی
به ته‌مای تێپه‌ڕبوون له دیواره‌كان دێم و ده‌چم.
له نهكاو به‌توندی ده‌رگا ده‌كرێته‌وه.
چاوی به مۆله‌ق ده‌وێستێ.
ــ چییه قه‌تت ڕۆح نه‌دیوه؟
قاقایه‌ك ده‌كێشێ.
ده‌ست ده‌با و مهلافهیهك و به‌سه‌ر خۆیدا ده‌دات.
ده‌رگا به‌توندی پێوه‌ده‌درێ.
پارچه سپییه‌که‌ی سه‌ری لاده‌دات و چاوێك داده‌گرێ.
به‌رچاوم تاریك ده‌بێ…
جار له‌گه‌ڵ جار پتر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مهلافهكه له‌سه‌ر عه‌رز هه‌ڵده‌گیرێ، ئاوێنه‌كه‌ش خه‌یاڵێ له‌بیر ده‌باته‌وه.
دیوه‌كه‌م كپ و بێده‌نگه…
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:07 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|