ماچ
پشت چرا سوورهدڵم ئاواره‌یی خیابانی ماچ
چاوی بێچاره‌م قه‌تاره‌ی لێو ئه‌كا قوربانی ماچ
هه‌نگی چاو ئه‌مژێ سپێده‌ی سه‌ر گوڵی گۆنا كه‌چی
بۆ كرێم و ڕۆژی گۆنه‌ی لێوه‌دێ سوڵتانی ماچ
ئه‌ز دبێژم لاچۆ ماچۆ دێمهپێتهختی حه‌زت
حه‌ز بهویترینی هه‌ناسه‌م دێته‌وه خڵتانی ماچ
میم ی ماتیك ئه‌لفی ناو و چ ی كچی زولفی هه‌تاو
بێ نیگار و بێ به‌هاریش دێمه سه‌یر و سانی ماچ
شیوی گۆنا قه‌ڵبه‌زه‌ی بن چاو و چاڵی ئاسمان
شێوه‌كاری و شیوی كار و به‌رهه‌می یه‌زدانی ماچ
ئه‌ی خودای ماه و هه‌تاو و لهنجهكهی لێوی هه‌ناو
خۆت به تان و پۆوی په‌نجه‌ت بۆم بكهمامانی ماچ
ماچی سه‌ر سنگ و هه‌ناسه‌ت بوونه ئاوێزی به‌رۆك
نه‌وسه ماچت خاچه ماچت دێمهسهیر و سانی ماچ
" فوئاد جه‌هانی " بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )