مه‌ستی حه‌ز
به‌ستێن و كه‌مه‌ربه‌ندی حه‌ز و كوڵپی ده‌روونم
تا دێ له‌هه‌ناو و هه‌نیه‌ی هێزه‌وه‌هه‌ستێ
چوار ده‌وری چله‌ی چلچله‌یی چاو و چرایه
بڕیاره به‌بێ هووده‌نه‌بێ بێته‌مه‌به‌ستێ
دونیا ده‌نكی دوڕڕ و گوهه‌ر هه‌ڵ ده‌بژێرێ
بۆ ده‌نگی دڵم كه‌زیه‌له‌سه‌ر تاسه‌نه‌به‌ستێ؟
مانگ و نیگه‌هی ئاوی شه‌رابی شه‌وی شیرم
جێژوانه له‌نێو حه‌وزی حه‌زی چاوه‌هه‌ڵئه‌ستێ
تا تیشكی كه‌نین و شه‌ره‌ری زولفی هه‌تاویش
دێت و شه‌ده‌كه‌ی چاری شه‌وی من هه‌ڵ ئه‌به‌ستێ
وڕماوی خه‌می پڕ له‌خه‌می خه‌رمه‌نی ئه‌برۆم
ئه‌گریجه وو ئاڵایی قژت لاده‌به‌ده‌ستێ
كێ بێ كه‌به‌كار و كه‌سه‌ری كه‌ونه‌وه‌كوژراو
كێ كه‌وچكی ناو كاسه‌یی سوڵتانی ئه‌له‌ستێ
دێوانه وو حه‌یرانی هه‌واڵی نه‌فه‌سێكم
تا باده‌وو په‌یمانه‌وو مه‌یخانه‌ده‌به‌ستێ
گێژ گێل و گلاوی گله‌یی گوڵ به‌ده‌نی تۆم
به‌ربووكی ژیان كوا سڵه‌مێ عه‌شقی له‌مه‌ستێ
نوقم و خنه‌كاوی بزه‌و تورموز و دووكه‌ڵ
كه‌ی یاری هه‌یه‌له‌م ده‌ڤه‌ره‌پڕ گوڵه‌هه‌ستێ
ژاكاوی ژیان ژاری به‌ڕاژانی فه‌زایه
په‌رژینی په‌ژاره‌م له‌ترێ خوێنییه‌خه‌ستێ
خوێن خۆری له‌من نایه‌نه‌وای بولبولی جێ‌ژوان
گۆرانی گوڵ و گۆل و گیا خوێنی ده‌مه‌ستێ
" فوئاد جه‌هانی " بانه