بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 07-05-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض پیرێکی زیره‌ک و قۆشمه‌چی

چیرۆکی پیرێکی زیره‌ک و قۆشمه‌چی


پیاوێکی پیر هه‌موو ڕۆژێک ده‌چێته‌ بانکێک و بڕی 5000 ڕیاڵ ده‌خاته‌ سه‌ر حسابه‌که‌ی
،فه‌رمانبه‌ره‌کانی بانک سه‌ریان له‌ کاری ئهم پیره‌مێرده‌ سووڕ ده‌مێنێت و
ده‌چن بۆلای به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان و بۆی باس ده‌که‌ن که‌هه‌مووڕۆژێک ئه‌و پیره‌ دێت و پاره‌ دائه‌نێته‌ سه‌ر حسابه‌که‌ی .
به‌ڕێوه‌به‌ریش پێیان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاته‌وه‌ بیهێنن بۆ لام ، دڵنیام ئه‌و پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌و با بۆ لای خۆمانی ڕاکێشین .
ڕۆژی دووایی پیره‌ چووه‌ بانکه‌که‌و فه‌رمانبه‌ره‌کان بردیانه‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ر .
به‌ڕێوه‌به‌ر ڕێزی لێگرت و لێێ پرسی تۆکارت چـــی یه‌ ؟

پیره‌ ووتی : من بێکارم
به‌ڕێوه‌به‌ر : ئه‌ی باشه‌ ئه‌و پارانه‌ت له‌كوێ بوو ؟
پیره‌ : من گره‌و ده‌که‌م له‌سه‌ر 5000ڕیال له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ده‌یبه‌مه‌وه..
به‌ڕێوه‌به‌ر : تۆ درۆده‌که‌ی شتی وا نی یه‌ ..و ڕاستی یه‌که‌یمان پێ بڵی..؟
پیره‌ ووتی من درۆناکه‌م وه‌ره‌ گره‌وت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م له‌سه‌ر 5000 ڕیاڵ که‌ من ده‌توانم چاوم ماچ بکه‌م ...!!
به‌ڕێوه‌به‌ر ووتی: باشه‌ من گره‌و ده‌که‌م که‌ ناتوانیت بیکه‌ی ...!!
پیره‌ چاوی خۆی ده‌رهێنا م،اچی کرد وو و خستییه‌وه‌ جێگای خۆی ...
[ چاوی ده‌ستکردی بۆ دانراوه‌ }
به‌ڕێوه‌به‌ریش به‌ ناچاری و دڵته‌نگی یه‌وه‌ 5000 ڕیاڵی دایه‌ ده‌ست پیره‌

پیره‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی ووت گره‌وت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م که‌ ده‌توانم گاز له‌ گوێچکه‌م بگرم ..
به‌ڕێوه‌به‌ر ووتی باشه‌ ..
پیره‌ تاقمی دانه‌که‌ی ده‌رهێناو گازی له‌ گوێچکه‌ی خۆی گرت و دانه‌کانی گه‌ڕانده‌وه‌ ناو ده‌می ..
.
.به‌ڕێوه‌به‌ریش به‌ تووڕه‌یی یه‌وه‌ 5000 ڕیاڵی تری دایه‌ پیره‌


پیره‌ ڕۆییشته‌ ده‌ره‌وه‌ ..
ڕۆژی دوایی پیره‌ هاته‌وه‌ ناو بانکه‌که‌و فه‌رمانبه‌ره‌کان بردیانه‌وه‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ر .
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ پیره‌ی ووت پیاوی چاک به‌ ئه‌و پاره‌یه‌م بۆ بگه‌ڕێنه‌ره‌وه‌ به‌سه‌.
پیره‌ ووتی : باشه‌ من له‌سه‌ر شتێک گره‌وت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر تۆ برته‌وه‌ ئه‌وا پاره‌که‌ی خۆت له‌گه‌ڵ هێنده‌ی تر پاره‌ت دده‌مێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆڕایت تۆ ته‌نها 5000 ڕیاڵ بده‌ره‌ من .
به‌ڕێوه‌به‌ر ووتی : باشه‌ به‌ڵام چــــی یه‌ ئه‌و شته‌ ؟

پیره‌ پێ ی ووت : گره‌وم له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆ ده‌رپێ یه‌که‌ی ژێره‌وه‌ت ڕه‌نگه‌که‌ی شینه‌ ؟
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌دڵێکی خۆشه‌وه‌ ووتی : قبووڵمه‌ .به‌ڵام ده‌رپێ یه‌که‌م شین نیه‌ ...!!
پیره‌ ووتی : شینه..
به‌ڕێوه‌به‌ڕ ووتی : نا بابه‌ شین نیه‌ ..
پیره‌ ووتی : که‌واته‌ ده‌ری بخه‌ با بیبینین ..
به‌ڕێوه‌به‌ریش پانطۆڵه‌که‌ی داکه‌ن ده‌رپێ یه‌که‌ی ده‌رکه‌وت ..
له‌و کاته‌دا هه‌ندیك فه‌رمانبه‌ر له‌و ژووره‌ی به‌رانبه‌ر دانیشتبوون ئاگایان له‌و به‌زمه‌ بوو
پیره‌ ڕووی تێ کردن پێی ووتن پێم نه‌ووتن که‌ ده‌تووانم وا له‌
به‌ به‌ڕێوه‌به‌ریش تان بکه‌م پانطۆڵه‌که‌ی دابکه‌نێت ؟
که‌واته‌ هه‌ر یه‌که‌تان 5000 ڕیاڵ ده‌رکات
و پیره‌ که‌وته‌ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌کان و له‌ بانک چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:15 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها