زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پائیزە دار‌و دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایەک لە دارێ دەوەرێ
... نوسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ
چاو هەناوی نییە وا مات‌و پەشێو
لەشی زاماری دەکێشێتە نێشێو
رۆژ پەرە ساردە کزەی بای زریان
کاتە بو ژینی لە دەس چو گریان
دڵی پر بو لە پەژارەو لە دڵ‌و
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرە هەڵو
بە قسە خۆشە مەترسی مردن
تالە ئەو هەستی بە مردن کردن
کاتی کۆچ کردنە وەختی سەفەرە
داخەکەم سەختی نەمانم لەبەرە
هەر بینا هات ئەجەلو من مردم
با لە شیۆێ پەروباڵی بردم
تو بڵی پاشی نەمان ژینێ بێ
بۆ لەشی ساردەوە بو تینێ بێ
تۆ بڵی ئەو خەوە هەستانی بێ
یان ئەو قافلە وەستانی بێ
مەرگە دێ دوۆا بە هەموشت دێنێ
هەمو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
پاشە روکیکی بکە مل ئەو باخە
تاکو باڵ‌و پەڕی من پەرداخە
هەر برۆم نابەڵەدو بێ سەرو شوێن
دیار نییە خەیڵی هەڵویان لە کوێن
شارەزای ڕێگەی مردن کێیە؟
چیە ئەو مەنزڵە کوێلی تێیە
نامە رێبواری کەلی هاتو نەهات
چارەکەم بەشکو ئەوا هاتو نەهات
خۆی بە خۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل
کەدخودای پیری بە بیری گەلی مەل
هەڵ فری راوکەری ساڵی کەژو کێو
لە چیای بەرزەوە ڕۆی کردە نێشێو
کەوتە ئەو دەشتە لە ترس هاتە قۆرەو
دەر پەریو کوڕ کوڕ‌و دەرمایە کەو
هاتە لای قەل بە کزیو بێ‌وازی
قەل گوتی مام هەڵو ناسازی؟
گوتی قاڵاوە رەشەی پسفورم
پیرمو پەی دێ لە دیوی گۆرم
باخی ژینم بە خەزان ژاکاۆە
کاتی مەرگەو عەجەلیش ناکاۆە!
پێم بڵێ چۆنە کە تو هەر لاوی
زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چاک ماوی؟
هێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ هێزە
هەمو گیانداری ژیان پارێزە
قەل گوتی باشە کە گوێ راگری
پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری
ئەو دەمەی بابی بەهەشتی من مرد
دوور لە تو دەردو بەڵای ئێوەی برد
پێ گوتم رۆڵە ئەوەی زار‌و زار
هەیەتی دەردو نەخۆشی بە هەزار
دیقو، زەردوئیو، ئاهو، وەرهەم
بە گژەی با دێن بەرهەم
گوشتی کەو چەندە بەتامە بە ناو،
هەنگو هالاوێ دەهەنۆێتە هەناو
تا وەزی بیر‌و خەییاڵ سەر دەکەۆێ
کە لە گۆڕ کەوتی وەها دەردەکەۆێ
پەینو پاڵێکە لە پاڵی دێیە
مەنزڵی نوکەری خۆتی لێیە
کەرە تۆپیو کەلاکی گوێلک
هەڵمی دڵ رون کەرەوەی سەر گۆێلک
پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە
بۆ سەنێر مەڵهەمی بیر‌و زەینە
ورد بەوە چەندە بەمانا قۆڵە
مەسەلەو گفتی قەلی ماقۆڵە
بیکە سەر مەشقی ژیان ئەو ئیشە
هەر لە سەر داری نەوی هەڵنیشە.
هاتەۆە بیری هەڵو رابردوی
پاکی بروژانەوە یادی مردوی
گۆڵ کرا رایەخو پایەندازم
چەندە ئاژوانێکی کێو ئاۆازم
چەندە روانیمە زەوی لەو بانە،
کێوو دەشت لەو سەرەوە
چەن جوانە، چەن چکۆڵەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ کە چەن خوێری گرە ئەم عەرزە
چەندە ڕاوی کەو، کەوبارم کرد،
دۆژمنی تاقمی شل قارم کرد
گولکە زێرینە وەکو تاقی زەفەر
ئاسمان بو منی بەست کاتی سەفەر
حەوتەوانان بو میداڵی شەری من
چەندە شۆراوە بە خۆێن شاپەری من
ئێستا بۆ وا رەبەنو داماوم
من هەڵۆ چاو لە دەمی قاڵاوم
ساکەو کارە وەها ساکارە
مەرگ میوانی گەداو خۆنکارە
هەوری ئاسمان بێخەڵاتم باشە
بارەشم خاکە بکێشن باشە
گوتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت،
گوشتی مردارەوە بو هەر بەشی خۆت
ژینی کورت‌و بە هەڵۆی مردن،
نەک پەنا بۆ قەلی ڕو رەش بردن
لای هەڵۆی بەرزە فری بەرزە مژی
چۆن بژی شەرتە نە وەک چەندە بژی
سوارە ئیلخانیزادە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه م کاته و باش
من ناوم کۆتره شینکه یه و کچم
ماڵه که م وا له و گه ڕه کی مناره یه
من له په ڕ و باڵی خۆم و له ده نووکم و
له ماڵه که م و له گه ڕه ک و له هه موو شتێک بێزارم
من گمه گمی حه رامی ناو ئایین و نیشتمانم
من بۆم نیه دوور له م مناره یه بفرم
من بۆم نیه دوور له ده نگی مناره که
گوێ له ده نگێکی تر بگرم
یان سه ماێێک له گه ل به فر و بادا بکه م
یان خون نه ستی کوڕی خه ون و خۆزگه م بگرم
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جاده کان و
بۆ مۆسێقا و بۆ کۆتره شینکه نێره کان هه رگیز ده رخه م
من مێیینه ی ناو به هاری قه ده غه م و
شه و و ڕۆژیش له ژێر چاودێری دووربینی
مناره دام
باڵه کانم بۆیان نیه به دوو په نجه یش
ته وقه له گه ل باڵنده نێره کانا بکه ن
من چاره نووسی حه رامم
وه کوو جه سته م
گوڵێک حه رام
ناوێک حه رام
گۆرانیێکی حه رام و
شه رابی ناو قه سییده یێکی حه رامم
شێرکۆبێکه‌س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كوردستان ئه‌ی نیشتیمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
جێ سه‌ربڵندی و شانازی
تا دڵ ده‌خوازێ دڵخوازی
...
گوڵێ پشكووتوی بێ پایز
سیس نابێ و ناوه‌رێ هه‌رگیز
مێشكم هه‌ستم بیرم ژینم
بۆ تۆ ئه‌ی گیانی شیرینم
هه‌ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ڵێنی هیچت پێ ناده‌م
... هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاگام لێیه
که من ئێستا خۆشم ده‌وێی
ئێستا وه‌کو هیمۆگلۆبین
له‌ناو خوێنمدا ده‌گه‌ڕێی
* * *
خۆ دڵی من سارنج نییه
دڵنیات کا
که تۆ تێیدا قه‌ت ناگۆڕێی هه‌تا ده‌مرم
تۆ مێوه نیت
دڵی منیش کارگه نییه
تاکوو له‌وێ له قوتووت که‌م، هه‌ڵتگرم !
به‌ڵێنی هیچت پێ ناده‌م
هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاگام لێیه
که من ئێستا خۆشم ده‌وێی
ئێستا وه‌کوو هیمۆگلۆبین
له‌ناو خوێنمدا ده‌گه‌ڕێی
.......................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
10/7/1976 - مۆسکۆادامه ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا
ئیـــشارێکە لە نووری شــەوچـــرادا
سوجوودی بردە ئەبرۆت رۆژ لەسەر روو
شـــــەوی دینـــی کە تۆ زولفــت وەلادا
...
ئەمن چاوم لە رۆژ وا پڕ لە خوێن بوو
کە ئاوێنـەی جەمالـــی خۆی جەلادا
شــــەو رۆژ وا پــــڕ لە خــــوێن بوو
کە ئاوێنەی جەمالی خۆی جەلادا
شەو رۆژ هەر لە فیکری زاری تۆدام
بە هیچی عومری شـیرینم بە با دا
ئەرێ رووحم بە لێوی پڕ لە خەندەت
ئەری هۆشم بە چاوی سورمەسادا
لەبەر تاقی برۆت بمــــــرم چ نابێ
کە من شا بم لە بن باڵی هومادا
مورادی رووحـــمە بۆیە وەفایــــــــی
بە دڵ ماچێ لە غونچەی لێوی نادا
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌زنه‌یێکه به‌یتی من
خهزنهیێکی به‌یتی من دوو میسرهعم داخستووه
که‌س ته‌ماعی تێ نه‌کا رێگای دزم لێ به‌ستووه
بیکهبهر دیبایی نه‌زمم تا قیامه‌ت نادڕێ
چونکه ئهبکاری مه‌عانی تار و پۆیی رهستووه
زاهیرا به‌یتم له نالی و کوردی که‌متر نییه
تالعم به‌رگه‌شته‌یه به‌دبه‌خته به‌ختم نووستووه
باسی حوور و باسی غیلمان و په‌ری بۆ من مه‌که‌ن
وه‌ک مه‌هی بێ میهری خۆم نهم دیتوه نهم بیستوه
نیوه‌شه‌و گه‌ر ده‌رکه‌وێ وه‌ک ماهی سه‌رکه‌ی تهبعهتی
وا ده‌زانن ئافتاب و موشته‌ری سه‌ر به‌ستووه
ده‌ست و پێی ئه‌و پادشاهی حوسنه کوێلهم پێ ده‌ڵێن
هێنده ئه‌نگوستی په‌شیمانیم له حه‌سره‌ت گه‌ستووه
دڵ له کونجی سینه‌دا گه‌ر خوێن دهنوشێ و غه‌م ده‌خوا
حاجی بۆ قوربانی عه‌یدی وه‌سلی رتۆ دایبه‌ستووه
حاجی قادر کۆیی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به به‌ردی فیرقتت شیشه‌ی دڵی بێچاره مه‌شکێنه
له‌ناو زومره‌ی ڕه‌قیبان عاشقی ئاواره مه‌شکێنه
ئه‌گه‌ر ڕۆح و دڵ و ئیمان ته‌ڵه‌ب کا بیده‌رێ عاشق
کهتیفل و خورد ساڵه قه‌ت دڵی ئه‌و یاره مه‌شکێنه
ده‌خیلم ئه‌ی نه‌سیمی سوبحگاهی مه‌سکه‌نی دڵمه
په‌رێشانی مه‌که تۆ زوڵفی ئه‌و نازداره مه‌شکێنه
به قه‌تڵ و کوشتنت موختاره عاشق شۆخی شیرینت
له‌سه‌ر ڕۆح و دڵت فه‌رمانی ئه‌و سالاره مه‌شکێنه
که‌من په‌روانه‌یی شه‌معی سه‌ری دووکوڵمی تۆم جانا
دڵی ئه‌حمه‌د به فیتنه‌ی ئه‌و سه‌گی په‌تیاره مه‌شکێنه
ئه‌حمه‌د موختارجاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەگەر چی مات و بێ دەنگم، دەمم پڕ هات و هاوارە
دڵیشم گەرچی ڕوناکە. دەروونم پڕ لە ئازارە
برینی سەخت و ناسۆری هەناو قەتماخە نابەستێ؟
سەرم سورماوە، تێ ناگەم هەتاکەی خوێنی ناوەستێ؟
هەتاکەی داخی جێ ماوی نەوەی ئەم کوردە داماوە؟
... لە تەختی سینەمە ئاخ و هەناسەی پڕ لە زووخاوە
هەتاکە دەردی ناکۆکی لەناو ئەم قەومەدا باوە
هەزاران داخی ناسۆری بەسەر جەرگ و دڵاناوە
هەتاکەی بۆ یەک ئەگرین کە ئیتر پشتی یەک نەگرین
هەتاکە پڕبە دڵ توخوا بە دڵ بۆ حاڵی یەک نەگرین؟
کاکەی فەلاح
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کیژی لادێ
کیژی لادێ یی نه‌شمیلی جوان چاک
بێ فڕ و فێڵ و هێدی و داوێن پاک
ئه‌تۆ هه‌ر زگماگ وه‌ها جوانی
ته‌والێت چییه؟ ناوی نازانی
نیته کراسی حه‌ریر و پۆپلین
گه‌وهه‌ری پێچرای له ناو خامی شین
پۆدر و کرێم و ماتیکت نییه
هه‌ر نه‌ت بیستووه(ئۆدی کڵۆن) چییه؟
نه‌تکرد سووراو و سپیاو، چون دووری
له شاری، که‌چی هه‌ر سپی و سووری
فێڕت لێ نه‌دا بسکه‌که‌ت لووله
ڕێژیمت نه‌گرت به‌ژنت وه‌ک تووله
لاجانگت وه‌کوو گزنگی تاوێ
هه‌ر بۆ خۆی جوانه تی‌ف تیفه‌ی ناوێ
کوڵمه‌که‌ت وه‌کوو گوڵاڵه‌ی گه‌شه
بێ سوورمه‌ش چاوه مه‌سته‌که‌ت ڕه‌شه
وه‌کوو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی
وه‌کوو ئاونگی به‌یانان پاکی
فێر نه‌بووی سیحر و گشته‌ک و نوشتوو
نه جگه گورگت هه‌یه و نه موروو
مایه‌ی هومێدی کیژی چاو هه‌ڵۆ
نازانی مه‌کر و جامبازی و درۆ
چارشێوت نیه ڕوو ناگری له که‌س
نامووسی خۆته پاسه‌وان و به‌س
به تاسکه‌تاسک و به له‌نجه و لارت
به به‌ژن و باڵای به‌رز و له‌بارت
به دڵی ساده و به هه‌ستی پاکت
به شه‌رم و حه‌یا و ئاکاری چاکت
منت کردوه شێت و شه‌یدای خۆت
وه‌خته له سوێیان گیانم ده‌رچێ بۆت
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جەژنی قوربان ...
وەرە قوربان لەسەیری جەژنــــــــی قوربان
سەمـــــــاوار پر لە نار و خانــــــە بێ نـــان
بەهــــــــەر جۆرێ برنــــــج پەیــــدا کراوە
لەگەڵ نەختێ کەرەی دێـــی کانی سانان
بەڵام زۆر حەسرەتە بۆ ڕانــــــــــە گۆشتێ
فیدای چێشتی بکەی وەك قۆچـــی قوربان
ئەفەرمووی گیسکەڵێ یــــــــا قەڵغی کۆن
ئەبێ بزنێ زەلام بێ و نەختێ ریشی پان
بەمێزەر هەر وەکـــــــوو حاجـــــــــــی درۆزن
لەریشا هەر وەکـــــــــو شێخانی کـــــــۆڵان
لەمویـــدانی حبووبی میسلی سۆفـــــــی
وەکوو دەروێش قــــــــەمچی ڕەش بەعنوان
لە ئادابـــــــی ســــواڵا شێخی سەر سەوز
درۆزن بــــــــێ وەکــــــوو خانی مەریــــــوان
کەوەختێ بێیتە سەر مەیـــــــدانی ئەشعار
وەکوو(قــــــــــانــــع) غەزەلباز و سەنا خوان
شاعیری گەورەی کورد
(قــــــــــــــانــــع)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 47 نفر (0 عضو و 47 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 05:09 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|