زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-17-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تهنگانه
تهنگانه
نا، ئهوه خووی چهپهڵه
پیشهی گێل و تهممهڵه
من كه ژیر و خاوێنم
چۆن شهرمی خۆم ئهشكێنم
چار نییه ئهبێ ئێستا
داوا كهم له مامۆستا
رێم بدا بڕۆمه دهر
ئهم داخه دهركهم لهسهر
كهتنی ئهمڕۆ تا ماوم
گوم نابێ له بهر چاوم
كهلوپهلی تهنگانه ههرزانیش بێ گرانه
پهریا شاسهنهم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-17-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بهبه
بهبه
منیش ههرچهن مناڵم
خهریكی ئیشی ماڵم
هانێ مووروو ها خرخاڵ
ها بابهتی گڕ و گاڵ
بهبه! پێبكهنه ژیر به
بهس چاوهڕوانی شیر به
ئهم گریان و هاواره
پیشهی كفت و بێكاره
كه گهوره بووی بهبه گیان
دادێ نابهخشێ گریان
ئهوسا دایه و مهمۆله
خهوه خهوه بهرخۆله
ع. شهونم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-07-2012
|
تازه وارد
|
|
تاریخ عضویت: Jun 2012
نوشته ها: 1
سپاسها: : 2
در ماه گذشته یکبار از ایشان سپاسگزاری شده
|
|
دست خوش زور زور جوانه دستکانت خوش بیت
نقل قول:
نوشته اصلی توسط behnam5555
مناڵی كوردم
من رۆڵه ی كوردستانم
هاوڕێی شاخ و ته لانم
خه ڵك وخاكم خۆشده وێ
دڵ بێ ئه وان ناسره وێ
خوشكم ئازاو چالاكه
دڵی بێ گه رد و پاكه
كاكم زۆر گورج و گۆڵه
وریا و بێ فڕ و فێڵه
دایك و باوكم رووخۆشن
بێ من ئاویش نانۆشن
من په روه رده ی كوێستانم
گه وره بووی كوردستانم
هیوامه ریه می (قه ندیل)
|
|
کاربران زیر از karim.bevran به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-16-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پشیـله
پشیـله
پشیلهی جوانی خاڵ خاڵ
تووك نهرم و نۆڵی چاوكاڵ
گوێ كورت و سمێڵ قیتی
وریا و به هۆش و زیتی
خۆشه میاوه میاوت
جوانه بریقهی چاوت
به ڕۆژ ههتا ئێواران
لهبن دارو دیواران
خۆت مات دهدهی له مشكان
له جووجهڵهی مریشكان
دایم خهریكی ڕاوی
سمێڵ قیتی فێڵاوی
ئەمین گەردیگلانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-02-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
روله گیان
روله گیان
مه رگت نه بینم هه تاکوو ماوم
هیوای دوا روژم ، رووناکی چاوم
ده رس بخوينه ، ببی زانا
ياری ئه تویه ، خوای توانا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-02-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خویند ه واری
خویند ه واری
سه ر چاوه ی زانين خوينده وارييه
دنيا بي زانين کاری زارييه
ئاواتم به رزيت هه م رزگارييه
قه له م فر ده ی ، زور بی عارييه
تی فکره ، نه زان ، ده ردی کارييه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-02-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گیوی
گیوی
روژی له روژان مشکه کلک قول
هات بچي بو نان ، به گِان و به دل
دايکه که ی پيي وت : روله ی شيرينم
یا خوا تا ماوم مه رگت نه بينم
وا ده چی بو ده ر ، ئه بي هووشيار بي
دوژمن بناسي، زور ئاگادار بي
جاری یه که مين دوژمني گشتمان
که گيروده ی بوون گشت به روو پشتمان
جوان بيناسه ئاغای پشيله
مشک به ده سيه وه گه لي زه ليله
گه لی زور زانه ، زور که له ک بازه
له ده رگا وله بان يا له ريبازه
خويي قايم ده کا بي ده نگ و هه را
هه وای خواردني مشکي له سه را
هه ر بمانگري ، ئه مان خنکينن
ورگمان ئه دری جه رگمان ده ردينن
دوژمني ديکه ی ئيمه ده رمانه
ئه ويش هه ر وه ها قه سدِ سه رمانه
بنيا ده مه کان ئه يساونه نان
دای ئه نينن له سه ر ريگه و ده ر و بان
ئه بي هوشت بي که تووشي ئه بي
نه يخه يته ده مت ، وه ک نه ديو بدی
سيهه م دوژمني ئيمه ، ته له يه
بي ده نگه ، به لام ، زور به په له يه
نه که ی له خووه سه ر به زيه ژوری
شوخي نازاني له که س نابووری
بنيادم خوشيان هه ر دوژمنمانن
ته له و ده رمانيش ده سکار ئه وانن
روله گيان ! بيتوو خوتان بنوينن
هه ر به تا که ش پشتان ئه شکينن
ئه وا دوژمنم جوان پي ناساندی
به شيوه و به ره نگ باش پيم فاماندی
ئه گه ر ئه ته وی ده ر که ویي بو نان
به هيمن برو کلک قول گيان
کلک قول ، هه ستا هاته ده ر له مال
به شه وقي ده ری گه لي بوو خوشحال
کاتي له ده رگا سه ری ده رکيشا
ديي پيشخان چوله و که س نيه تيدا
به فرکه ، خيرا چووه پشت که ندوو
هيچ که س ئاگای له م کاره نه بوو
له دوای ماوه يه خشه و ته قه ته ق
ته نانه ت نه يدی له تي نانه ره ق
به هه ر له و ني بوو ، خوی کرد مه جبوور
بروا به بي ده نگ ، به ره و سه ر ته نوور
به فيل و که له ک ، ئه گاته ئه وی
له ويدا ، چاوی به شتی ئه که وی
چوار وه تاغي ريک و پيک و جوان
به و په ری ريزو هه ل واسراوه نان
زوو ، چووه ژوری ، سه ری پيدا کرد
به تاوه ه لمه تي بو نانه که برد
به لام هه ر ئه و نه گرتي نانه که
پشتي گه يشته ميچي بانه که
ته قه له ته له ، زرمه له پشتي
نووسا به يه کا پشت و ته نشتي
ته له ی بي ره حم زوو پشتي شکاند
ژاني پي گه یانا ، سه بری لي ستاند
نه خورا ته کان ، نه لاقه فرکيي
نه جيکه جيکوو ، هه ناسه برکيي
له بو رزگاری ته واوی هيچ بوو
تازه گيروده ی ته لي بن ميچ بوو
ره نگي تاريکي مه رگي نيشت له روو
ده س و پای ره پوو ، کلکی شووروبوو
ساحه بي ته له ش که هات به ويدا
کلکی مام مشکِي گرت و فرید ا
به لی……گوی ، باشه زور به که لک ديي
به و شه رته کوون بي و شت بگريته گوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-02-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وتوویژ له گه ل کیسه ل
وتوویژ له گه ل کیسه ل
کیسه ل! ئه لین تو عومری زور ئه که ی
به قه ت چوارکه س ، ژین به سه رئه به ی
به لی وه ها یه ، ئه م قسه راسه
مه به ستت چیه له م قسه و باسه
راستت پی بلیم ، دلت نه یه شی
من پیم ناخوشه ، زورم داخ لی دی
به لی ، ئه زانم ، ئاده م حه سووده
به لام حه سوودی شتی بی سووده
: نه خير، حه سوود نيم ، عه جايب ماوم
له کاری خودا سه ر لي شيواوم
ئه من نازانم تو کويت شيرينه؟
وا به قه ت چوار که س به شت له ژينه
له به ر قا پووری وا بی قيمه تت
يا له به ر ره نگي سپي روومه تت؟
ئه و هه مووه له سه ر ئه م د نيا ئه ژيت
به قه د پووشيکيش خو به قيمه ت نيت
ناخوونه کانت بليم وه ک چي وايه
ناشيرين تريش چي له د نيايه
وه ک شياکه يه خو چه رمي ملت
ره نگ تالوو بون پيس، هه م قاچوو قولت
ئاخر، پيم بلي بي خير، له به ر چي
چوار سه د و په نجا سال ئه تو ئه ژي
: به سيکه برا ، زه م له خوراييي
توش عومرت ئه بوو ، ده م پيس نه بواييي
خوا عومرت نادا، چ بکه م که م عومری
بوچي له خورا قاپووله م ئه گری؟
بو ناچن لای خوا ژيان بخوازن
خو عومری ئيوه نه دراوه به من
ئه من هيچ ناليم، تو بو خوت بلي
عومری وا دريژ، چون به تو بدری؟
(؟) ي کتان بوو چاکتر له گشت
چه ن روژ ژيا ، ده ئه وه نده ی کوشت
ئه گه ر ژيني ئه و به قه د من بايه
ئه بوا بنياده م، ئيسته نه مايه
: به سيه ره نگ تاله، ئيدی ده خاله ت
له کاری ئادم ، يا له سياسه ت
پيت وايه که خوت ئه ونه به سوودی ؟
وا له بو ئينسان، ئه که ی حه سوودی؟
من چيت پي بليم، گيژه ی ترسه نوک
شه و ديته ده ری ، له بو دزی نوک
ئه چنه ناو گه نم، وه ک که ری په يزه ن
گشتي ئه شکينيو ، پي شيلي ئه که ن
به خوت ئه نازی که بِي زه ره ری
به لا م پيت بليم ، داری بي به ری
: گوی بگره له من ئه ی به ناو ئاده م
خو من وه کوو تو، بومب دروس ناکه م
تو به حه فتا سال ده زاني چيي ده که يي؟
که دلت بيني شاران تيک ئه ده یي
خورد و خوراکم هه تا ئيواره
چله نوکيکه و که مي کيواره
ئيمه دژ به يک حه سوودی ناکه ين
له خورا مالي يه ئاور ناده ين
ئه گه ر ، هزاران ساليش بمينين
ده سمان به خويني يک ، ناره نگينين
به لام خو ئيوه ، ئه و نه نه زانن
له په نجا ساله ش ، ئيستا نه فامن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوازده وانه بۆ مناڵان
دوازده وانه بۆ مناڵان
1
مناڵەکان
ئەی یاخییە ژین تاڵەکان
سبەی ئێوە کە گەورە بوون
لە لاوکا
لە حەیرانا
لە مزگەوت و دیوەخانا
لە چیرۆکا
لە هۆنراوەی شاعیرێکی ترسنۆکا
ڕەنگە زۆرتان بەر گوێ کەوێ
باسی ئێمە و ئازایەتی
باسی ئێمە و کوردایەتی
بەڵام نەکەن بڕوا بکەن
درۆی تیایە، درۆی پەتی
2
مناڵەکان
ئێمە تووشی سەد کوێر ڕێین
چرای بیرمان گەلەک کزە
هەنگاوی کوێرانە دەنێین.
3
مناڵەکان
ئێوەن زەلکاو دەشڵەقێنن
ئێوەن ئەو بومەلەرزانەی
سبەی کانی دەتەقێنن
ئێوەن سبەی
سنووری دەستکرد دەشکێنن
قەفی زنجیری لێکپچڕاو
بەیەکترەوە دەلکێنن
ئێوەن سبەی
لە قامیشلی
لە دیاربەکری شێخ سەعید
لە سلێمانی برینداردا
لە مەهابادی (قازی) دا
بەیەک فەلسەفە پێدەگەن
گشت تێدەگەن
ئەوەی کورد بێ، نەوەی نوێ بێ
دەبێ تێشووی
ڕێی یەکێتیی کوردی پێ بێ.
4
لە وانەکانی دوێنێمدا
گوتم:
ئێمە لەوەتەی هەین
درۆ لەگەڵ خۆمان دەکەین
لە ژینماندا
لە کردەوە و نووسینماندا
بێ فەلسەفەین.
ئەمەم گوت و دنیا ڕما
هەوری تانە
بەرەو ئاسۆی بیرم جما
مناڵەکان
توو خواکەی بپرس لێیان
بپرسن لەوانەی چاویان
تینی ناگاتە بەر پێیان
مەترسن، بپرسن، بڵێن:
لە سەفەری دوورگەی خوێنا
بۆ مناڵان چیتان هێنا؟
5
مناڵەکان
ئەی بێلانە ژین تاڵەکان
زۆر لەمێژە
دایکەکانی ئەم وڵاتە
مەمکەکانیان
شیری سەربەستی تیا قاتە
زۆر لەمێژە
کێوەکانی ئەم وڵاتە
پێغەمبەرێکیان تیا قاتە
مناڵەکان
لە ئاگردانی چاوتاندا
من چاوەڕیی زەردەشتێکم
بێ جێ بەو بتانە لەق کا
من چاوەڕێی
چەخماخەی ئاڤێستایەکم
بێ جەرگی تاریکی شەق کا.
6
مناڵەکان
سەنگەر سەنگەر چیاکان گەڕام
گوێم لێ بوو کۆمەڵێک قەوان
لەناو سەنگەرێکی چۆڵدا
لە پێشمەرگەی شەهید دەدووان.
7
مناڵەکان
دەسگیرانم
کۆترێکی دیاربەکرە
حەزی لە چیاو قاسپەی کەو و
ڕەنگی بەفرە
بۆ گواستنەوەی
زنجیرەی چیام قەف قەف بڕی
ڕۆژ ژمێرم پەڕ پەڕ دڕی
پەساپۆرتم
ئاوات و زەردەخەنە بوو
کلدان و کیسێک خەنە بوو
کە لە دەرگای سنوورم دا،
لەباتی ماچ
ماچی گەرمی دەسگیرانم،
تفی زەردی پۆستاڵ ڕەشێک
هات سواخی دا ناوچەوانم؟
8
مناڵەکان
ئەی برسییە ژین تاڵەکان
لەسەر سینگە
نەوتاوییەکەی بابەگوڕگوڕ
نێزیک تاڤگەی
سەرەوژووری زێڕینی گڕ
گوڵکۆیەکی بچکۆلەم دی
لێی نووسرا بوو:
(ئالێرەدا
مناڵێکی چاوڕەشی کورد،
لەبرسان مرد؟)
9
مناڵەکان
ئەوەی دەنکە گەنمێکی چاند
گوڵەگەنمێکی دروێنە کرد.
ئەوەی دڵوپێک خوێنی چاند
تابلۆکەیەکی بۆ خۆی نەخشاند.
ئەوەی تەنیا
هاوارێکی لە دەم دەرچوو،
گوێی لە سەدای دەنگی خۆی بوو.
کەچی ئێمە
کاسەسەر و چاو دەچێنین
بارانی خوێن
بەسەریاندا دەبارێنین
هێشتا وەرزی
دروێنەشمان دیار نییە
تا گوڵەگەنمێکی کێڵگەی
خوێنەشمان دیار نییە.
مناڵەکان
با ئەو جۆگەیە بگۆڕین
کە خوێنمانی پێدا دەڕوات
با ئەو زەمینەش بگۆڕین
کە چاو و کاسەسەر دەخوات.
ئینجا کێڵگەی رووناکیتان
پیشان دەدەم
ئینجا وەرزی دروێنەتان
بۆ ڕست دەکەم.
10
مناڵەکان
لەسەر بۆرییە نەوتەکان
لە دیواری
ئاوەدەستخانەی مزگەوتەکان
دە ملیۆن جار
نوویسمان بژی چەوساوە
نووسیمان بژی کرێکار
بەڵام، هەموو نووسینەکان
تەنها جارێ
نەیانتوانی ببنە پارو
تێرکەن زگی کرێکارێ؟
11
مناڵەکان
ئەی بێلانە ژین تاڵەکان
شەو لە خەوما رێبوارێک بووم
بۆ بارەگای (یوتان) دەچووم
کە دەروازەکەی قووتی دام،
رەشم بینی ئاڵای هەبوو
سپیم بینی ئاڵای هەبوو
هەرچیم بینی ئاڵای هەبوو
قیژاندیان:
ئەی بێ وڵات بۆ دەرەوە
ئەی بێ ئاڵا بۆ دەرەوە
منیش گوتم:
مەقیژێنن
کە چوومەوە
ئەم چیرۆکە
بۆ مناڵان دەگێڕمەوە.
12
مناڵەکان
کە وانەکان دەخوێننەوە،
ئەگەر رۆژ بوو
لە کونجێکدا کپ هەڵتووتێن
ئەگەر شەو بوو
با چراکان کز بسووتێن
چاک دەزانم
گەورەکانتان بتانبینن
داختان دەکەن
وانەکانم دەسووتێنن
دێن دووبارە
جەستەی حەلاج
دەدەنەوە لە سێدارە
پهشێو 1970-1972
سهرچاوه: ئهدهبیاتی پاسۆک، 12 وانه بۆ منداڵان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-13-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه ڕ
مه ڕ
من ئاژه ڵی پڕ شیرم
دوو گوانی وه ك هه ویرم
یه كیان بۆ تۆی خۆشه ویست
ئه ویان بۆ به ر خی ژیرم
خواردنی من گیایه
رێگام ده شت و چیایه
ئه من كه ڵكی زۆرم هه س
قه درم نازانن هیچ كه س
بۆ لیباس و بۆ پاره
بۆ شیردۆشین ئێواره
په روه رده م ئه كه ن بۆ خێر
بۆ شیریش و بۆ په نێر
لێم بڕوانه و بم ناسه
خوریه كه م بۆ لیباسه
هه ڵبه ستی سیروان عه بدوڵڵاهی
گوندی ده ره هوان پۆلی یه كه می سه ره تایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:03 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|