بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #11  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌شی ده‌یه‌م

(1): گوڵ :له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه‌ له‌ باخچه‌ مانای پایه‌ به‌ رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه‌ ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه‌ یان جیا ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گوڵ بازرگانیه‌ تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕو کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا گوڵیان له‌ سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه‌ ، بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه‌ ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه‌ .

(2): کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێرو به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ته‌قینی یه‌ك کانیاو له‌ناو ماڵ خێرو خۆشی یه‌ به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یه‌و کاره‌ساته‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له‌ ناو دیواری ماڵه‌که‌ باش نی یه‌ ، ده‌ست نوێژ شوشتن به‌ ئاوی کانی زۆر باشه‌ ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و ماڵه‌ .

(3): پێکه‌نین :پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ خؤشی و شادی یه‌ ، پێکه‌نین به‌ ده‌نگی به‌رز گریانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ دڵه‌وه‌ پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه‌ کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه‌ پیاو چاکه‌ ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه‌ کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ باری زۆر باشه‌ .

(4): ئاو :له‌ خه‌ودا ژیانێکی خۆشه‌ ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئاوه‌که‌ زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه‌ زۆر باشه‌ ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌ له‌ ئایین دا ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌رداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له‌ کوڕه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئاوی مه‌ند زیندانه‌ ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازارو‌ سزایه‌ به‌ شه‌ویش ترسه‌ له‌ جنۆکه‌ ، ئاوی سوێر ماندو بوونه‌ له‌پێناوێ په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه‌ ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له‌ ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه‌ ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره‌ یان زیندانه‌ ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که‌ له‌ ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که‌ نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به‌ ئاوی سارد تۆبه‌ و چا‌ بوونه‌وی نه‌خۆشی و به‌ڕه‌ڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .

(5):ئاوده‌ست (توالێت):شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیرو گرفته‌ دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ بؤنی نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌ ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که‌ ڕه‌وشتی باش نی یه‌ و له‌ ڕێ لای داوه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه‌ ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که‌ پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ دوو گیانه‌ ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه‌ ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه‌ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .

(6): ئاوێنه‌ :له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه‌ به‌ڵام خۆی به‌م جۆره‌ نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه‌ بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ چاکی له‌ئاوێنه‌ ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه‌ هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی نی یه‌ ، نه‌خۆش ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کوڕی یان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.

(7): ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ژیانی باتڵه‌ ، بۆ نه‌خۆشیش مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌وڵامه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ ‌له‌ ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .

(8):جل و به‌رگ :له‌ زستان له‌ خه‌ودا بیبینی باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ هاوین دا بیبینی ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار جۆره‌ جل و به‌رگێك له‌ به‌ر بکات که‌ پێشتر له‌ به‌ری نه‌کردبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیاوێکی سه‌رۆکه‌ ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر مایه‌یه‌وبۆ مه‌لاو زانیار زانسته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ جل و به‌رگی پیس بووه‌ ئه‌و که‌سه‌ گومان له‌ ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی هاوین باش نی یه‌ چونکه‌ گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل و به‌رگ به‌ پێ ی جۆرو ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوی له‌ به‌ر بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر پیاویش له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی ئافره‌تی له‌ به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه‌ .

(9): دز :له‌ خه‌ودا نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر دزه‌که‌ ڕه‌ش بێت ئه‌وه‌ ڕه‌ش بینی یه‌ ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه‌ له‌ناو خوێنه‌ ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه‌ ئه‌گه‌ر سپی بێت به‌ڵغه‌مه‌ ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، دز له‌ خه‌ودا به‌ مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ دووره‌ لێت ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ نه‌خۆشی تیا بێت نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش دز بکوژێ چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ کچێکی گه‌نجیان هه‌بێت ئه‌و کچه‌ خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه‌ ، له‌وانه‌یه‌ دز شێر و مارو شه‌یتان و چاو نه‌فه‌س بێت .

(10): زبڵ خانه‌ : زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا دونیایه‌ زبڵیش پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت یان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له‌ زبڵ خانه‌ دا ببینێ یان زبڵ خانه‌یه‌ك بکڕێ یان زبڵ خانه‌یه‌کی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ و دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا پاره‌و ژن هێنان و شوکردن وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و کامه‌رنی یه‌ ، خۆ ڕووت کردنه‌وه‌ له‌ زبڵ خانه دا ‌ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 10-03-2011 در ساعت 10:38 AM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #12  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌شی (11)

(1): قوڕئانی پیرۆز::قوڕئان خوێندن له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی و خۆشی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بێ ئه‌وه‌ی قوڕئانی پێ بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئان بخوێنێ ئه‌و که‌سه‌ له‌سه‌ر هه‌قه‌ و داواکاریه‌ که‌شی ڕه‌وایه‌ و باوه‌ڕی به‌ خوا هه‌یه‌ و حه‌زی له‌ چاکه‌یه‌ و دوره‌ له‌ خه‌راپه‌ کاری ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیا نوسراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ زیره‌که‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئانی بۆ بخوێندرێته‌وه‌ و گوێ ی لێ نه‌گرێ یان قه‌بوڵی نه‌کات خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ ئازار ئه‌کێشێ ، نه‌ خوێنده‌وار قوڕئان بخوێنێ ئه‌مرێ ، خه‌تم کردنی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆزه‌ بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆی قوڕئان شی ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ کافرو بێ ئیمانه‌ ، خویندن و ده‌رخ کردن و له‌به‌رکردنی ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا پاره‌و موڵك و ده‌ستکه‌وتی زۆره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ چاکی گوێ له‌ قوڕئان خویندنه‌وه‌ بگرێت له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ دوور ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

(2): نوێژکردن ::ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ بێستانێك یان له‌باغێك نوێژ بکات داوای ڕه‌حمه‌ت له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌ کێلگه‌ی کشتوکاڵی نوێژبکات
قه‌رزه‌کانی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ دانیشتنه‌وه‌ نوێژبکات نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بینی له‌ مزگه‌وت نوێژی کردو ده‌رچوه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای خێرو خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ سواری ئه‌سپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئه‌بێت ، مامۆستا و ئیمامی مزگه‌وت له‌کاتی جه‌نگ پێش نوێژی موسولمانان بکه‌ن سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌وه‌ کاتی نوێژ هات و به‌سه‌ر چوو جێ یه‌ك نییه‌ نویژی لێ بکات کاروباری ئه‌و که‌سه‌ له‌ باره‌ی دین و دونیا دوا ئه‌خرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ته‌واوی نوێژه‌که‌ی بکات و سه‌لامیش بداته‌وه ئه‌و که‌سه‌‌
غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکات بێ سه‌لام دانه‌وه‌ هه‌ڵسێت ئه‌و که‌سه‌ ئاگای له‌ سه‌رمایه‌که‌ی نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ڕووتی نوێژبکات باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ مزگه‌وت له‌کاتی نوێژ کردن له‌ پێش مه‌لاکه‌ سوجده‌ به‌رێت و هه‌ڵسێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ ڕێز له‌ باوك و دایکی ناگرێت و به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و مه‌به‌ستی ئه‌وان هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا پێش نوێژی پیاوان بکات ئه‌مرێ ، ئه‌و
که‌سه‌ی له‌ کاتی نوێژدا ڕوو له‌ قیبله‌ نه‌کات ئه‌و که‌سه‌ پشتی له‌ ئاینی ئیسلام کردوه‌ ، دوو ڕکه‌عه‌ت نوێژی فه‌رز له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، نوێژی به‌یانی
په‌یمان و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی نیوه‌ڕۆ تۆبه‌ کردن و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته ، نوێژی عه‌سر سه‌رکه‌وتن و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی مه‌غریب
هه‌سانه‌وه‌و به‌دی هاتنی ئامانج و مردنی باوکه‌ یان دایك ، نوێژی عیشا ته‌واو بوونی ته‌مه‌نه‌ یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ سه‌فه‌ر یان زه‌ماوه‌نده‌ یان ڕۆیشتنه‌
له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر، نویژی جه‌نازه‌ له‌ خوا پاڕانه‌وه‌یه‌ یان که‌م و کورتی رکعه‌ته‌کانی نوێژه‌ .

(3): به‌ڕۆژوو بوون ::ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ به‌ڕۆژووه‌ تۆبه‌ ئه‌کات یان له‌ کفرکردن په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌چێته‌ حه‌ج یان کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بینی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ڕۆژووه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز ده‌رخ ئه‌کات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت
چاك ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژوو بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ
ئه‌و که‌سه‌ یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێ یان فێڵ له‌ موسوڵمانێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا به‌ڕۆژووه‌و به‌ ئه‌نقه‌ست ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ ڕۆژوو نی یه‌ سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ
به‌ ڕۆژووه‌ چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

(4): موسوڵمان ::موسوڵمان بوون له‌خه‌ودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر کافرێك له‌خه‌ودا بینی بووه‌ موسوڵمان و ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژی کردو له‌خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی کرد خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و دێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ق که‌ ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌ ، هه‌ر کافرێك له‌ خه‌ودا ببیندرێ له‌ به‌هه‌شته‌ یان له‌ ناو پاپۆڕێکه‌ و له‌ ده‌ریادا ئه‌گه‌ڕێ ئه‌بێته‌ موسوڵمان ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا شه‌هاده‌ت بێنێ ئه‌گه‌ر له‌ باوك و دایکی دووریش بێت سه‌ردانیان ئه‌کات .

(5): له‌ خوا پاڕانه‌وه‌ ::له‌ خه‌ودا له‌کاتی نوێژ کردن له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێیته‌وه‌ مانای فره‌وان بوون و زیاد بوونی ڕزقه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی نوێژدا
نه‌بێت ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان لی ی خۆش ئه‌بێت و منداڵ و پاره‌و سامانی پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌گه‌ر به‌ ئافره‌تێك بوترێ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێوه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژ بکات و له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوا لی ی قه‌بووڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر ڕوو له‌قیبله‌ نه‌بێت گوناهێك ئه‌کات وله‌ پاشان دا تۆبه‌ ئه‌کات .

(6): دوعا کردن ::ئه‌گه‌ر دوعا کردنه‌که‌ به‌ڕۆژو له‌کاتی نوێژدا بێت ئه‌وه‌ خوا په‌رستنه‌ ، دوعا کردن مانای به‌دیهاتنی نیازو ئامانجه‌ یان کوڕه‌ ، ئه‌گه‌ر دوعاکه‌ به‌ده‌نگی به‌رزوهاوار بوو ئه‌وه‌ مانای گیروگرفت و ئاژاوه‌یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ دوعا کردن به‌ مانای نوێژ کردنیش بێت ، دوعای بێ ده‌نگ کوڕه‌ یان خێرو خۆشی یه .

(7): مزگه‌وت ::له‌ خه‌ودا شوێنی به‌ڕێوه‌ بردنی کاروباری ئاینه‌ هه‌روه‌ها سنووری نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامه‌ یان بازاڕی خه‌ڵکی یه‌ بۆ قازانج کردن ،هه‌ر که‌سه‌و به‌ گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی قازانج ئه‌کات، هه‌روه‌ها به‌ مانای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ دێت که‌ پێویسته‌ ڕێزیان لێ بگیرێ وه‌ك باوك ومامۆستا وزانایان ، هه‌روه‌ها به‌ مانای داد په‌روه‌ریش دێت و جێ ی پاك و ته‌میزی و ڕوو له‌ قیبله‌ کردنه‌ ، مزگه‌وت چاك ترین شوێنه‌ بۆ هه‌سانه‌وه‌و دلنیا بوون و له‌ دوژمنان ئه‌ت پارێزێ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت دروست کردن خیرو خۆشی یه‌ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت بڕوخێ سه‌رۆکێك یان زانایه‌ك یان مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ ئه‌مرێ .

(8): که‌عبه‌ی پیرۆز::له‌ خه‌ودا خه‌لیفه‌یه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا که‌عبه‌ی پیرۆز ببینێ سه‌ردانی ئه‌کات و خێرو خۆشی بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گه‌وره‌ ئه‌ی پارێزێ ، ئه‌گه‌ر بچێته‌ ناو که‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌چێته‌ لای خه‌لیفه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك وده‌ست که‌وتیشی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ڕوخانی دیوارێکی که‌عبه‌ مانای مردنی خه‌لیفه‌ یه‌ ، بینینی که‌عبه‌ی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای ئاسوده‌ی و هێمنی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆز هه‌نار بدزێ کارێکی نا ڕه‌وا ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ له‌ مه‌که‌دایه‌و مردوه‌کان پرسیاری ئاراسته‌ ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزدا کارێکی نا په‌سه‌ند بکات ئه‌وکه‌سه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌گه‌ر که‌عبه‌ له‌ماڵی یه‌کێك دا ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ که‌عبه‌ وێران بووه‌ ئه‌وه‌ نوێژی ته‌رك کردوه‌ ، هه‌ر که‌سێك له‌ خه‌ودا له‌ ده‌وروی که‌عبه‌دا بسوڕێته‌وه‌ پیاو چاکه‌ ، به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و که‌عبه‌ مانای کرده‌وه‌کانی له‌باره‌ی ئایین و دونیا به‌ره‌و
باشی ئه‌ڕوات ، هه‌روه‌ها که‌عبه‌ به‌مانای مزگه‌وتیش دێت چونکه‌ ماڵی خوایه‌ .

(9): میناره‌ :: له‌ خه‌ودا میناره‌ پیاوێکه‌ ڕێگه‌ی ڕاست نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دات ، که‌وتنی میناره‌ مانای مردنی ئه‌و پیاوه‌یه‌ ، یه‌کێك له‌ خه‌ودا له‌سه‌ر میناره‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ئافره‌تێکی زۆردارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌خوازێ ، بانگ دان له‌سه‌ر میناره‌ سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی یه‌ ، به‌ ته‌زبیحه‌وه‌ له‌سه‌ر میناره‌ دانیشتن و خواپه‌رستن خێرو خۆشی یه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #13  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌شی (12)

(1): خوای گه‌وره‌و میهره‌بان :: هیچ شتێك به‌ خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌ و ئاگاداری هه‌موو شتێکه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی بینیویه‌تی کاروباری دین و دونیای زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببیندرێ باش نی یه‌ ، نه‌خۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه‌ خوا هه‌قه‌ و مردنیش هه‌قه‌ ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه‌ ئه‌کات وئیمانی به‌ خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره‌ مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خوای گه‌وره‌ به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه‌ خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی یه‌ ، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ وێنه‌و سنوری نی یه‌ و به‌هیچ گیان له‌برێك ناچێت .

(2): پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ::
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له‌ فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا

من ببینێ له‌ به‌ خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی ناکاته‌ شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه‌ و ناچێته‌ ناو دۆزه‌خ }

ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشه‌ مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشی ی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه‌ .

(3): بانگ دان :: ئه‌گه‌ر بانگه‌که‌ له‌ مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه‌ ، یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ جه‌نگ ، یان مانای دزیه‌ك ئه‌کرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی

هاوسه‌ری نه‌بێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ دان پشت له‌ قیبله‌ و به‌ ڕوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وت

بێت و له‌ کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بوو باش نی یه ‌.

(4): ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز :: ئه‌گه‌ر ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌ته‌کانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ دایه‌ ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی سزا بێت ، خوای گه‌وره‌ ئه‌و مردوه‌ سزا ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان ئایه‌تی ئاگادار کردنه‌وه‌ بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای گه‌وره‌ ئاگاداری ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاته‌ ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت و نه‌یخوێنێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی مژده‌ بێت ئه‌وه‌ خێرو خۆشی یه‌ .

(5): پارشێو {سحور} :: پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له‌ خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان داوه‌ و یاخی بوونه‌ ، هیدایه‌ته‌ بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فره‌وانه‌ .

(6): حه‌ج :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌ ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مه‌ڕاسیمی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشه‌ وڕزقی فره‌وانه‌ و که‌سێکی ڕاست گۆیه‌ ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ و ئاسوده‌ ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ کاتی حه‌جه‌و ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌یه‌ و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ یان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته‌ جێ ی مه‌به‌ست ، بازرگانیش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته‌ حه‌جیش له‌ داهاتوودا ئه‌چێته‌ حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بێت و به‌نیازی ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ باش نی یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته‌ جێ ی مه‌به‌ست .

(7): دۆزه‌خ :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی له‌ ئاگره‌که‌ ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه‌ توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه‌ توشی گیرو گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت

هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ڕێی ئیسلام لایان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه‌ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ که‌ ڕێی ئیسلامه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به‌ مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نه‌کردن دێت .

(8): جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :: مانای خۆشی و شادی و کامه‌رانی یه‌ ، قه‌بووڵ بوونی تۆبه‌کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت وله‌خه‌ودا ببینێ له‌جه‌ژنه‌ زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ قازانجیش ئه‌کات یان شته‌ وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به‌ مانای زیاده‌ مه‌سره‌فیش دێت .

(9): جه‌ژنی قوربان :: گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، رزگار بوونه‌ له‌ تیا چوون ، زیندانی کراو له‌ جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار له‌ خه‌ودا له‌ جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ .

(10): خزمه‌ت کردنی هه‌ژارو پیاو چاکان:: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ خزمه‌تی هه‌ژارو پیاو چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریان به‌ جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه‌ خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی یه‌و ده‌رگای خێرو خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه‌ و پاشه‌ ڕۆژێکی باشی له‌ پێشه‌ .

(11):خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} :: بینینیان له‌ خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه‌ به‌ تایبه‌تیش کچ ،

بینینی عائشه‌ {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و ده‌سه‌ڵات و پایه‌ به‌رزی و به‌ختی چاكه‌ له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،

بینینی حه‌فصه‌ {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مه‌کر بازی یه‌ ،

بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} مانای له‌ ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره‌ ،
بینینی حسن و حسین مانای شه‌ڕ و ئاژاوه‌و شه‌هید بوونه‌



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 10-04-2011 در ساعت 09:16 AM
پاسخ با نقل قول
  #14  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌شی (13)

(1): مانگ :: له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره‌ یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه‌ یان پیاوێکی درۆزنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له‌ ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته‌ ناو ماڵه‌که‌ی و پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به‌ په‌ڕۆ پێچایه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یان کافر له‌ خه‌ودا باوه‌ش بکات به‌ مانگ ئه‌و ئافره‌ته‌ موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یه‌ دایکی ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له‌ ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ئه‌بێت ، له‌ خه‌ودا مانگ ببێته‌ ڕۆژ مانای ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه‌ له‌ باوك و هاوسه‌ره‌وه‌ دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له‌ خه‌ودا به‌ مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕو کچ و بازرگانی وئیش و کار دێت ، وتراوه‌ له‌وانه‌یه‌ پاپۆڕیش بێت چونکه‌ ده‌ریاوان به‌ پێ ی جمو جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور به‌رده‌می مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه‌ یان له‌ ده‌ست چونی پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه‌ به‌رزو شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا مانگ له‌ ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یان بۆ ڕۆژ سوجده‌ به‌رێت تاوانێکی گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه‌ باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێته‌ دوو به‌ش یان پادشا یان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ ، له‌ وانه‌یه‌ بینینی مانگ له‌ خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ : {{ کلا والقمر }} سوڕه‌تی مدثر ئایه‌تی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له‌ خه‌ودا باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه‌ ، چاویان چاك ئه‌بێته‌وه‌ . .......

(2): ڕۆشنایی :: له‌ خه‌ودا هیدایه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ تاریکی یه‌وه‌ چوه‌ ڕوناکی خوای گه‌وره‌ ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له‌ پاش تاریکی مانای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ له‌ پاش هه‌ژاری هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ له‌ پاش یاخی بوون ، به‌ مانای قوڕئان و زانست و چاکه‌ش دێت.

(3): خوا حافیزی :: له‌ خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، به‌ مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و مردنی ئه‌و که‌سه‌ دێت که‌ له‌ ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ، له‌وانه‌شه‌
خواحافیزی له‌ خه‌ودا چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین خواحافیزی به‌ مانای خۆشه‌ویستی و گریان و جیابوونه‌وه‌ش دێت .

(4): هه‌نار :: له‌ خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانه‌ و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یه‌کی زۆره‌ و به‌ مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و
له‌ خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، هه‌نار بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵات دار شاره‌ ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیرکردنی شاره‌ ، تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره‌ ، ده‌نکه‌کانیشی پیاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه‌ وه‌ك درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره‌ وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر هه‌نار له‌ خه‌ودا به‌مانای ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نه‌شکاو کچه‌و جارێ شووی نه‌کردوه‌ ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حه‌رامه‌ یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ .

(5): له‌دایك بوون :: ئه‌گه‌ر پادشا له‌ خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕێکی بوو به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان نه‌بێت پادشا سامان و موڵك و پاره‌ی زۆری
ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌ خه‌ودا ببینێ کوڕی بوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کچی ئه‌بێت ، له‌ خه‌ودا له‌دایك بوونی کوڕ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ له‌ دایك بوونی کچیش خۆشی و کامه‌رانی و ڕزگار بوونه‌ له‌ گیرو گرفت ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ببینێ له‌دایك بوو ئه‌مرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بوو کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر پیاو له‌خه‌ودا ببینێ کوڕێکی بوو نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌خه‌ودا پشیله‌ی ببێت منداڵه‌که‌ی گه‌وره‌ بێت دز ده‌رده‌چیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ منداڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت هه‌ژار ئه‌بێت . . . .

(6): مێش هه‌نگوین ::له‌ خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به‌ به‌ره‌که‌ته‌ و مه‌ترسیشی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر
هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ی بردو به‌شی مێش هه‌نگوینه‌کانی به‌ جێ نه‌هێشت ئه‌و که‌سه‌ زوڵم له‌ خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای دوژمنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی میش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش هه‌نگوین بۆ جوتیار باش نی یه‌ ، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یه‌تی ، هه‌روه‌ها مێش هه‌نگوین به‌ مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له‌ خه‌ودا به‌ مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به‌ مانای سوپای کافران دێت . . . . . . .

(7): شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ :: له‌خه‌ودا به‌ مانای کویر بوون و تاریکی دێت له‌وانه‌شه‌ منداڵی زینا بێت چونکه‌ شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ش وه‌ك ئاده‌میزاد له‌ خۆڵ بووه‌و
شیر ده‌ره‌ ، له‌ وانه‌یه‌ بینینی شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ خۆ پارازتن بێت له‌ دزی و هه‌واڵی ناخۆش ، بینینی شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ رزق و به‌ره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه .

(8): مه‌سینه‌ :: تۆبه‌ی یاخی بوانه‌ ، مه‌سینه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی چاکه‌ به‌ره‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شت ئه‌ت بات ، هه‌روه‌ها به‌ مانای له‌دایك بوونی کوڕ و خۆشی دێت.


(9): ڕووخان :: ڕووخانی خانو له‌ خه‌ودا مانای مردنی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، مردنی خاوه‌ن خانو له‌خه‌ودا مانای ڕووخانی خانوه‌که‌یه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
ببینێ خانوێك یان بینایه‌کی کۆن ئه‌ڕوخێنێ توشی شه‌ڕو ئاژاوه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، یان له‌ خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ یان به‌شێکی خانوه‌که‌ ڕوخایه‌ سه‌ری له‌و خانوه‌دا یه‌کێك ئه‌مرێ یان خاوه‌ن خانوه‌که‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ته‌پخ بوه‌ سه‌ری میرده‌که‌ی ئه‌مرێ .

(10): پیسی ی :: له‌ خه‌ودا پیسی ی له‌سه‌رگیان یان له‌سه‌ر جل وبه‌رگ یان له‌سه‌ر پرچ ببیندرێ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل وبه‌رگی پیس تاوان و گوناهه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی جل و به‌رگی بشوات و پاکی کاته‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، پاك کردنه‌وه‌ی گوێچکه‌ مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ،مردو جل وبه‌رگی پیس بێت باش نی یه‌


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 10-04-2011 در ساعت 09:20 AM
پاسخ با نقل قول
  #15  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به‌شی (14)
(1) : خواردن ::
هه‌موو خواردنێکی زه‌رد له‌خه‌ودا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیخوات نه‌خۆشی یه‌ ، ته‌نها ئه‌و خواردنه‌ نه‌بێت که‌ به‌ گۆشتی باڵنده‌ دروست ده‌کرێت ، خواردنی سپی له‌ خواردنی ترش باشتره‌ ، خواردنی شایی مژده‌یه‌ و خواردنی پرسه‌ش غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و خواردنه‌ی کات و شوێنی تایبه‌تی نه‌بێت ڕزقه‌ ، به ڵام ئه‌گه‌ر شوێن و کاتی هه‌بێت وه‌ك باینجان و کووله‌گه‌ ڕزقێکی ده‌ست نیشان کراوه‌ ، خواردنی زانا زانست و به‌ره‌که‌ته‌ ، خواردنی پۆلیسیش حه‌رامه‌ ، خواردنی هه‌ژار تۆبه‌یه‌ ، ئه‌و خواردنه‌ی به‌ گۆشت دروست کرابێت بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، خواردنی بێ گۆشتیش خوا په‌رستنه‌ ، خواردنی تاڵ و ترش گۆڕینی هاوسه‌رو کار و پیشه‌یه‌ ، خواردنی ترش ئه‌گه‌ر نه‌خورێت نه‌خۆشی یه‌ ئه‌گه‌ر بخورێت و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ بکرێت ڕزگار بوونه‌ له‌ غه‌م و خه‌فه‌ت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ناو قابی زێڕ یان زیو خواردن
بخوات ئه‌گه‌ر قه‌رزاربێت قه‌رزه‌که‌ی زیاد ئه‌کات ، خواردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆشی یه‌ ، ئه‌و خواردنه‌ی قوت ئه‌درێت و
له‌ خه‌ودا بجوێت مانای که‌م ته‌رخه‌می و ته‌مه‌ڵی یه‌ له‌ کارکردن و قازانج دا ، ئه‌و خواردنه‌ی بجوێت و له‌ خه‌ودا قوت
بدرێت مانای ئایین و نزیك بوونه‌وه‌ی کۆتایی ته‌مه‌نه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی ڕاست خواردن بخوات ، ڕێگه‌ی سوونه‌و شه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا به‌ده‌ستی چه‌پ خواردن بخوات ڕیز له‌ دوژمن ئه‌گرێت و هاوڕێکانی
پشت گوێ ئه‌خات ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی خه‌ڵکی خواردن بخوات ، به‌ یارمه‌تی خه‌ڵکی ڕزق و پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ
یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێت وناتوانێ به‌ ده‌ستی خۆی خواردن بخوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خواردنی خه‌راب بخوات ڕێزی
لێ ناگیرێ ، داوه‌ت کردن بۆ خواردن مانای هه‌سانه‌وه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی داوه‌ت بکرێت بۆ خواردنی ئێواره‌ فێڵ له ‌ یه‌کێك
ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی خۆی بخوات پاره‌ی کۆکراوه‌ی خۆی ئه‌خوات ، ئه‌گه‌ر گۆشتی کاڵی یه‌کێکی تر بخوات ئه‌و که‌سه‌ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵتێنێ یان یه‌کێکی تر، ئه‌گه‌ر گۆشته‌که‌ کوڵاو بێت یان برژاو پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات

(2) : سه رما ::
له‌ خه‌ودا ده‌ست کورتی وهه‌ژاری یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌به‌ر سێبه ردا بێت و له‌ سه‌رما بچێته‌ به‌ر هه‌تاو ، له‌ هه‌ژاری یه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌ر هه‌تاو بچێته‌ سێبه‌رله‌ غه‌م و خه‌فه‌ت رزگاری ئه‌بێت ،
له‌ وه‌رزی هاوین دا خه‌و بینین به‌ سه‌رما رزق و پاره‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رمای بێت و بای بۆ بێت زیاتر ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ئاگر خۆی گه‌رم کاته‌وه‌ کاروباری ده‌سه‌ڵات دار به‌ڕیوه‌ ئه‌بات ، خۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ به‌
ئاگری خه‌ڵوز مانای خواردنی پاره‌ی هه‌تیوه‌ ، خۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ به‌ دوکه‌ڵ مانای گیرو گرفته‌ ، سه‌رمای زۆرله‌زستان
هیچ مانای نی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌زستان دا نه‌بێت مانای سه‌فه‌ر نه‌ کردنه

(3) : کاڵه ك ::
له‌ خه‌ودا که‌سێکی غه‌مباره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بیبینێ تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی کاڵه‌ك بخوات له‌ زیندان ده‌رده‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ده‌ست بۆ ئاسمان به‌رز کاته‌وه‌و کاڵه‌گێك وه‌رگرێت ،داوای پاره‌و
ماڵ و موڵك ئه‌کات و خیرا ده‌ستی ده‌که‌وێ ، کاڵه‌ك له‌ خه‌ودا باشه‌ بۆ دڵداری و خۆشه‌ویستی ، هه‌روه‌ها کاڵه‌ك به‌ مانای
بێ کاری و ده‌ست به‌تاڵیش دێت ، ئه‌گه‌ر کا‌ڵه‌ك فڕێ بدرێته‌ ماڵێك چه‌ند کاڵه‌ك بێت له‌و ماڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ که‌سه‌ ئه‌مرێ ،
کاڵه‌ك نه‌خۆشی یه‌ ، کاڵه‌گی سه‌وزی پێ نه‌گه‌یشتوو کوڕه‌ یان هاوسه‌ر ، کاڵه‌گی زه‌رد ئافره‌ته‌ یان پیاوێکی باشه

(4) : پرد ::
له‌ خه‌ودا ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆشنی ئایینه‌ ، یان زانست و نوێژ و ڕۆژووه‌ ، پرد له‌خه‌ودا ئه‌و کرده‌وانه‌یه که‌ مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌بات وله‌ ئازاری کاروباری دونیا ڕزگاری ئه‌کات ، به‌ مانای پاسه‌وان و ده‌رگا وان و
دایك وکوڕو هاوسه‌ر وپاره‌ش دێت ، پردی دروست کراو له‌ به‌رد که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌گه‌ر پرده‌که‌ زۆر بچوك بێت پاسه‌وان و ده‌رگاوانه‌ ، ئه‌گه‌ر پردێکی دروست کراو له‌به‌رد له‌ خه‌ودا بگۆڕدرێ و ببێته‌ بردێکی دروست کراو له‌
قوڕ و خۆڵ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ باری ژیانی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ پردێکی دروست کراو له‌ قوڕ
له‌ خه‌ودا ببێته‌ پردێکی دروست کراو له‌ به‌رد یان چیمه‌نتۆو ئاسن باری ژیانی زۆر باش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
ببێته‌ پرد پایه‌ به‌رز وشکۆمه‌ند ئه‌بێت وخه‌ڵکی پێویستی پێ ئه‌بێت

(5) : مۆرانه ::
له‌ خه‌ودا کێشه‌ی زانسته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا کیسه‌که‌ی یان گۆچانه‌که‌ی مۆرانه‌ی لێدات ئه‌مرێ

(6) : زێڕ ::
بینینی زێڕ له‌خه‌ودا باش نی یه‌ و ئه‌ڵێن غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ندێ زێڕ به‌ خۆوه‌ بکات هه‌ندێ
که‌س خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ئه‌که‌ن و شایه‌سته‌ی ئه‌و خزمایه‌تی یه‌ نین ، ئه‌و که‌سه‌ی پارچه‌یه‌ك زێڕ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌و زێڕه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر زێڕه‌که‌ زۆر بێت ئه‌و که‌سه‌ پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ
ماڵه‌که‌ی له‌ زێڕ دروست کراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌سوتێ ، زێڕ تواندنه‌وه‌ شه‌ڕ وئاژاوه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ردوو ده‌ستی ببێته‌
زێڕ هه‌ردوو ده‌ستی ئیفلیج ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی چاوی زێڕ بێت کوێر ئه‌بێت ، جاری وا ش هه‌یه‌ زێڕ به‌ مانای خۆشی
و شادی و رزق و کرده‌وه‌ی چاك دێت ، زیو ببێته‌ زێڕ زۆر باشه‌ ، زێڕ و زیو نی یه‌ت پاکی یه

(7) : سه فه ر::‌
له‌ خه‌ودا ڕه‌وشتی خه‌ڵکی ده‌رئه‌بڕێ ، سه‌فه‌ر مانای گۆڕینی باری ژیانه‌ ، هه‌ژار له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ر بکات ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ سه‌فه‌ر تۆبه‌یه‌ یان به‌دی هاتنی نیاز و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ خانوێکی نه‌ناسراو
سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش سه‌فه‌ر کات بۆ جێ یه‌کی دوور یان بچێته‌ خانوێکی نه‌ناسراو ئه‌مرێ

(8) : کفن ::
بینین و کڕینی کفن له‌ خه‌ودا مانای پاك و خاوێنی و ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وته‌ ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت خوازبینی و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی کفن له‌به‌ر کات زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی کفنه‌که‌ی سه‌رو قاچی دانه‌پۆشێت
فسادی هه‌یه‌ له‌ ئایین ، مردو هه‌رچه‌ند کفنه‌که‌ی که‌م بێت له‌ تۆب کردن نزیکه

(9) : شه کر ::
له‌ خه‌ودا خۆشی و شادی وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ت و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ،
به‌ مانای ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی جوان و زیره‌که‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ مانای کوڕیش بێت کوڕێکی زاناو لێ هاتو و هونه‌رمه‌نده‌ ،
ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌ ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه‌ و شه‌کری زۆر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه

(10) : به دیل گرتنی ئاده میزاد ::‌
له‌ خه‌ودا مانای خێرو خۆشی و رزقه‌ ، یان میز ڕاگرتن و ئاشکرا بوونی نهێنی یه‌ ،
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا به‌دیل بگیرێت ئه‌گه‌ر شتێکی وون کردبێت له‌وه‌ چاکتری ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
به‌دیل بگیرێت و هیچی پێ نه‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #16  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به شی (15)

(1) : بالنده ::له خه ودا سه ربه رزی و شکومه ندی و جوانی یه ، بو بازرگانیش قازانجه ، ئه گه ر له خه ودا بالنده نه ناسریتئه و بالنده یه به مانای
پادشای روح کیشان دیت ، ئه گه ر مالیک نه خوشی تیا بیت بالنده یه ک بیته ئه و ماله و کرمیک یان کاغه زیک له و ماله هه لگریت و بفریته ئاسمان
نه خوشه که ئه مری ، ئه و که سه ی بالنده بکه ویته سه ری سه فه ر ئه کات ، بالنده له سه ر سه ر یان شانی یه کیک دا بنیشیته وه ئه وکه سه کاری
ده ست ده که ویت ، ئه گه ر بالنده که سبی بوو کاریکیتایبه تی یهئه گه ر ره نگاو ره نگیش بوو کاری جوراو جوره ، ئه و که سه ی هاوسه ره که ی
دووگیان بیت و بالنده ی نیره بیته سه رشانی یان له سه ر سه ری بنیشیته وه کوریان ئه بیت ، ئه گه ر می ینه ش بیت کچیان ئه بیت، بالنده ی گه وره
مانای پادشا وحوکم به ده ست و زاناو ده وله مه نده ، بالنده ی ئاو له بالنده کانی تر باشتره ، بالنده ی ده نگ خوش گورانی وئاهه نگه ، چوله گه و بولبل
مندالی بچووکن ، گوشتی بالنده بو ئه و که سه ی بیخوات زور باشه چونکه پاره یه ، فرینی بالنده له ئاسمان به مانای مه لائکه ت دیت ، بالنده یه ک
له ئاسمانه وه بیته ناو ده ستی یه کیک ئه و که سه مژده یه کی بو دیت ، بالنده ی نه ناسراو له وانه یه ئاموژگاری بیت یان ئاگادار کردنه وه ، بالنده ی
جوان کارو باری ریک و پیک و رزق و خیر و خوشی یه ، بالنده ی ناشرین غه م و خه فه ته ، هه روه ها ووتراوه بالنده ی نه ناسراو رزقه بالنده ی
سپی چاکه یه بالنده ی ره نگاو ر ه نگیش کاری هه مه جوره .

(2) : گورانی ::له خه ودا قسه ی هیچ و پوچ و کاره ساته ، ده نگی خوش بازرگانیه تی یه و قازانجی به دواوه یه ، گورانی له خه ودا به مانای شه رو
ئاژاوه وناکوکی دیت ، گورانی ووتن به هونراوه یه کی جوان و ده نگیکی خوش خیرو خوشی یه ، گورانی ناخوش ده ست به تالی یه، گورانی
ووتن له کاتی به ریوه رویشتن زور باشه ، گورانی ووتن له حه مام قسه ی به پیج وپه نایه ، گورانی ووتن له بازار زه ره رو زیانه هه روه ها
به مانای شه ر و ئاژاوه ش دیت .

(3) : سیبه ر::له خه ودا هه سانه وه وقازانج و خوشی یه ، له زستانیش غه م و خه فه ت و گیروگرفته ، ئه و که سه ی له خه ودا له به ر خوردا بیت و
گه رمای بیت و بچیته به ر سیبه ر له غه م و خه فه ت رزگاری ئه بیت و رزقیکی حه لالی ده ست ئه که وی ، سیبه ری ئافره ت میرده که یه تی ،
ئافره تی بی هاوسه ر بچیته به ر سیبه ر شوو به پیاویکی ده وله مه ند ئه کات ، یه کیک له خه ودا له به ر سیبه ر بیت و سه رمای بیت و بچیته
به ر خور ده وله مه ند ئه بیت چونکه سه رما هه ژاری و ده ست کورتی یه .

(4) : زمان ::له خه ودا به ریوه به ری کارو باری خاوه نه که یه تی ، زمان په یوه ندی به هه له کردنه وه هه یه ، زمان له خه ودا دریژبیت یان پان
مانای هیزو تواناو زال بوونی ئه وکه سه یه به سه ر دوژمنانی دا یان دانایی و زیره کی ئه و که سه له گفتوگوو ئاخاوتن دا ده رده بری ، ئه و که سه ی
له خه ودا زمانی بگیریت کاروباری دوا ده خریت و ده ست کورت وهه ژار ده بیت ، مووی ره ش له زمان ده رچیت مانای ئه وه یه ئه و که سه
به زووترین کات توشی شه رو ئاژاوه ئه بیت ئه گه ر موی سپی له زمانی ده رچیت شه ره که بو ماوه یه ک دوا ده خریت ، پادشا له خه ودا ببینی زمانی
براوه ته وه نزیکترین وه زیری یان وه ر گیری واتا ته رجومانه که ی ئه مری ، ئه و که سه ی له خه ودا ببینی زمانی ژنه که ی براوه ته وه ئه و
ژنه ره وشت پاک و به شه ره فه ، ئه و که سه ی زمانی له ناو ده می دا بچه سپیت جی ی متمانه و باوه ره ، ئه و که سه ی زمانی خوی بخوات
له لیدوانیک په شیمان ئه بیته وه یان که سیکی بی ده نگه ، ئه و که سه ی له خه ودا زمانی ره ش بیت که س و کاری توشی گیروگرفت ئه کات یان
که سیکی دروزنه ، ئه و که سه ی زمانی ببیته دوو به ش درویه کی گه وره ئه کات ، ئه وکه سه ی له خه ودا ببینی زمانی زوری هه یه مندالی زوری
ئه بیت ، خه لکی له خه ودا به زمان زمانی یه کیک بلیسنه وه سوود له زانیاری ئه وکه سه وه رده گرن ، هه روه ها زمان له خه ودا به مانای ده سه لات
و پاره ی کوکراوه وزانست و پولیسیش دیت ، برینی زمان مانای مردنی خوشه ویسترین که سه له وانه شه ته لاق بیت ،هه روه ها زمان به ماناي
راستگویش دیت وه ک خوای گه وره له قورئانی پیروزدا ئه فه رموی{{واجعل لي لسان صدقٍ في الاخرين }}سوره تى الشعراء ئايه تىژماره (84) .

(5) : بالا ::ئه و که سه ی له خه ودا ببینی بالای دریژ بووه ته مه نی دریژ ئه بیت و پاره و زانستی زیاد ئه کات ، ئه گه ربازرگانیش بیت قازانجیکی
باش ئه کات ، کورت بوونه وه ی بالاش مانای کورت بوونه وه ی ته مه نه چونکه له زه وی نزیک ئه بیته وه ، کورته بالا له خه ودا بالای دریژ بیت
فیتنه و ئاژاوه یه .

(6) : مار و دوپشک پیوه دان ::له خه ودا مار یان دوپشک یان هه ر چی زینده واریکی تر به یه کیکه وه بدات مانای ئاگاداری یه بو ئه و که سه
که له وانه یه هه له یه کی گه وره بکات .
(7) : شانه ::له خه ودا که سیکی سوود به خشه و به لگه ی خیرو خوشی یه بو ئه و که سانه ی که ئه یانه ویت شه ریکایه تی له گه ل که سانی تردا
بکه ن ، قژ شانه کردن زه کاتی پاره یه ، هه روه ها شانه به مانای دادپه روه رو دکتورو وتار بیژ و ئاموژگاری که ر دیت ، ووتراوه داهینانی قژ به
شانه خیرو خوشی و ته مه ن دریژی و پاره وسه رکه وتنه به سه ردوژمنان .

(8) : که ربوون ::له خه ودا که م و کوری یه له ئایین دا چونکه خوای گه وره ده رباره ی کافره کان له قورئانی پیروزدا ئه فه رموی{{صُمً
بُكمً عميً }}سوره تی البقره ئایه تی ژماره (18) و ئایه تی ژماره (171) .

(9) : ته لاق:: له خه ودا بو ئه و که سه ی هاوسه ری هه بیت ژیانی باطل و ناره وایه ، بو ئه و که سه ی هاوسه ری نه بیت گورینی باری ژیانه ،
بو نه خوش مردنه ، ئه و که سه ی له خه ودا هاوسه ره که ی ته لاق بدات ده وله مه ند ئه بیت ئه و که سه ی یه ک جار سویندی ته لاق بخوات و
ده رفه تی گه رانه وه ی هه بیت له ئیش و کاری ئیستای دوورئه که ویته وه ، ئه و که سه ی هاوسه ره که ی ته لاق بدات له پله و پایه ی ئیستای
دوور ئه خریته وه ، هه روه ها له خه ودا ژن ته لاق بدریت ئه مری .

(10): نامه ::له خه ودا نامه وه رگتن و نامه ناردن پله و پایه ی به رزو شکومه ندی ده رده بری ، ئه گه ر نامه که رینمای وئاموژگاری بیت وه ک
بلی ی له نامه که دا نوسرابیت ئه م کاره بکه یت باشه و ئه م کاره نه که یت باشه ئه وه مانای به دی هاتنی نیازو مه به سته ، ئه و که سه ی
نامه ی بو بیت و مژده ی تیا بیت پاره ی ده ست ده که وی یان ژن دینی یان کوریان ئه بیت ، ئه و که سه ی له نامه هه لگره که بدات یان لی ی
توره بیت مانای ئه وه یه ئه وکه سه له ئایین هه لگه راوه ته وه یان ئه کوژری ، به کورتی نامه چی تیا نوسرابیت رووئه دات



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #17  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به شی(16)

(1): گۆڕستان ::بینینی گۆڕستان له خه ودا مانای ئاسوده و هێمنی یه بۆ ئه و كه سه ی ئه ترسێ، گۆڕستان ترسه بۆ ئه و كه سه ی هێمن و دڵنیاو
ئاسووده یه ، گۆڕ تۆبه و گه ڕانه وه یه بۆ ڕێ ی ڕاست ، بینینی گۆڕی كافر یان بێ ئیمان غه م و خه فه ته ، هه روه ها گۆڕ له خه ودا به مانای
ڕۆژی قیامه ت وزیندانیش دێت ، به مانای مه یخانه ش دێت چونكه ئه وانه ی مه ی ئه خۆنه وه سه ر خۆش ئه بن و وه ك مردویان لێ دێت ،
نه خۆش له خه ودا بچێته ناو گۆڕ به و نه خۆشیه وه ئه مرێ ، ئه و كه سه ی ئایه تی قوڕئان بخوێنێ وله هه مان كات دا بچێته ناو گۆڕ له گه ڵ
خێرخوازان دا دۆستایه تی ئه كات ، ئه و كه سه ی له گۆڕستان میز بكات و پێ بكه نێ و له گه ڵ مردوه كان هاتوو چۆ بكات له گه ڵ هه ندێ
بێ ئیمان دۆستایه تی ئه كات ، گۆڕستان له خه ودا به مانای زاناو سه ركرده كانی سوپاو ئامۆژگاریوگریان و پاك و ته میزی دێت .

(2): گه ده ::له خه ودا ته مه ن و ڕزق و ژیانه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ گه ده كه ی باش و به هێزه ئه وه مانای ته مه ن درێژی و خێرو
خۆشی یه ، ئه گه ر به پێجه وانه ش بوو باش نی یه ، به تاڵ كردنی گه ده هه سانه وه و چاك بوونه وه ی نه خۆش و خێر و خۆشی یه .

(3): گسك ::له خه ودا به مانای خزمه ت كار دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ ماڵه كه ی گسك ئه دات ئه گه ر ده وڵه مه ند بێت زه ره رێكی
زۆر ئه كات و ده ست كورت و هه ژار ئه بێت ئه گه ر ئه و ماڵه نه خۆشی تیا بێت نه خۆشه كه ئه مرێ یان له و خانوه ئه گوازنه وه و ئه چنه
خانوێكی تر ، هه روه ها گسك دان به مانای بڵاوبوونه وه و له ناو چونی پاره و سه رمایه ش دێت ، ئه و كه سه ی شوێنێك گسك بدات و زبڵه كه ی
كۆبكاته وه پاره ی ده ست ده كه وێت ، به گشتی بینینی گسك له خه ودا مانای خێر و خۆشی و نه مانی غه م و خه فه ته .

(4):باران ::له خه ودا ئه گه ر زیانی نه بێت ڕزق و ڕه حمه ته ، باران ژیانی مروڤ و زه وی یه ، ئه گه ر باران ته نها له یه ك شوێن ببارێ
دانیشتوانی ئه و شوێنه غه مبار ئه بن ، له ئاسمان به رد یان خوێن ببارێت تاوان و كرده وه ی ناڕه وا ڕووئه دات ، ئه و كه سه ی خه و به باران
ببینێ ئه گه ر له سه ر سه فه ر بێت سه فه ره كه ی دوا ئه خرێت ، باران له خه ودا به مانای كاروانی حوشتر دێت ، كاروانی حوشتریش له خه ودا
به مانای باران دێت ، بارانی گشتی زیندوو بوونه وه ی كارێكی به سه ر چوه و خێرو به ره كه ته ، باران له خه ودا ئه گه ر بای له گه ڵ بێت و توند بێت و دار و دره ختهه ڵكه نێ و خانوو بڕوخێنێ ئه وه مانای شه ڕ و ئاژاوه و فیتنه یه ، بارانی به خوێن له زه ویه وه ده رچێت ژان وئازاره
باران بۆ جوتیار زۆر باشه ، بارانی هه نگوین یان ماستاو یان ڕۆن یان هه ر شله یه كی تر بۆ هه مو خه ڵكی باشه ، ئه و كه سه ی به ئاوی باران
خۆی بشوات یان جل بشوات ده وڵه مه ند ئه بێت یان تۆبه ئه كات ئه گه ر كافرو بێ ئیمانیش بێت ئه بێته موسڵمان ، خواردنه وه ی ئاوی باران
ئه گه ر پاك بێت خێرو خۆشی یه ئه گه رلێڵاویشبوو نه خۆشی یه .

(5): گوڵ ::له خه ودا خێرو خۆشی یه ، ئه و كه سه ی چه پكێ گۆڵی له سه ر سه ر بێت زه ماوه ند ئه كات ئه و كه سه ی گوڵ ڵه ناوه ختی خۆی
ببینێ تووشی غه م و خه فه ت ئه بێ ، گوڵی هه مه جۆرو ڕه نگاو ڕه نگ باری ژیان ده رئه بڕێ ، گوڵ له خه ودا ئافره تێكی جوانه ، هه روه ها
گوڵ له خه ودا مانای خۆشی و شادی و یاری و پێكه نین و جل و به رگی جوانه .

(6): بوومه له رزه ::له خه ودا ترسه له یه كێكی ده سه ڵات دار یان كاربه ده ست ، یان ده سه ڵات دار ئه چێته ئه و ناوچه یه و زوڵم له خه ڵكی
ئه كات هه روه ها ووتراوه بوومه له رزه نه خۆشی یه و له ناوچه كه دا بڵاو ئه بێته وه ، ئه گه ر یه كێك له خه ودا ببینێ زه وی ئه جولێته وه
كارو باری ژیانی تێك ئه چێت ، له خه ودا بوومه له رزه له ناوچه یه ك بدات له وانه یه كوله ڕوی تێكات یان سه رماو سۆڵ وبه فر بیگرێته وه
یان به رهه می كشت و كاڵی كه م كاته وه یان هه واڵی ناخۆشیان پێ ئه گات ، له كاتی ڕوودانی بوومه له رزه دیواری خانوو بڕوخێت یه كێك
ئه مرێ ، له وانه یه ئه و كه سه ی خه وه كه ی بینیوه بمرێ ، هه روه ها بوومه له رزه به مانای سه فه ر كردن له ڕێگه ی ده ریاوه و سه ماو
ئاهه نگ گێڕان و زیادكردنی به رهه می میوه و ئاژاوه ی به رده وام دێت .

(7): سه رخۆش بوون ::له خه ودا غه م و خه فه ته ، ئه و كه سه ی شه ڕاب بخواته وه و سه رخۆش بێت ناتوانێ زاڵ بێت به سه ر خۆی و
به نیعمه تی خواش ڕازی نی یه ، ئه و كه سه ی مه ی بخواته وه و سه رخۆش بێت پاره ی حه رامی ده ست ده كه وێ، سه رخۆش بوون بێ
مه ی خواردنه وه ترسه ، سه رخۆش بوون بۆ پیاو و ژن باش نی یه چونكه نه زانی و بێ ئه قڵی ده رده بڕێ ، ئه و كه سانه ی ترسیان له دڵه
له خه ودا سه رخۆش بن مانای خێرو خۆشی یه .

(8): كیسه ڵ ::له خه ودا ئافره تێكه هه میشه خۆی ئه ڕازێنێته وه و خۆی جوان ئه كات و بۆن و عه تر لێ ئه دات و خۆی نیشانی پیاوان ئه دات ،
هه روه ها ووتراوه كیسه ڵ پیاوێكی زانایه و شاره زایی ته واوی ده رباره ی نهێنیه كانی ده ریا هه یه ، له خه ودا بایه خ به كیسه ڵ بدرێت ئه وه
له و ناوچه یه بایه خ به زانایان ئه درێت ، كیسه ڵ له زبڵخانه ببیندرێ مانای ئه وه یه زانایه ك له ناو خه ڵكیكی نه زان دا وون بووه ، خواردنی
گۆشتی كیسه ڵ پاره و زانست و خۆشی یه ، كیسه ڵ به مانای فێڵ و سیخۆری و خۆشاردنه وه وشه ڕ و به كار هێنانی چه ك دێت .

(9): كونجی ::له خه ودا ڕزقێكی حه ڵاڵه ، ڕۆنی كونجی پاره و شكۆمه ندی و هێزه ، ئه و كه سه ی كونجی بچێنێت ده سه ڵات و بازرگانی یه تی
چاك وقازانجی زۆر و خۆشی و شادی به ده ست دێنێ ، هه ندێ جاریش كونجی له خه ودا ئه بێته نه خۆشی .

(10): ڕه ش پۆش ::له خه ودا بۆ ئه و كه سانه ی جل و به رگی ڕه ش له به ر ناكه ن غه م و خه فه ته بۆ ئه و كه سانه ی به رده وام له به ری
ئه كه ن پاره و ئاسوده ییه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ئافره تێكی ڕه ش پێست و كورته باڵا بخوازێت ئه وه مانای ئه وه یه ڕه ش پێستی یه كه ی
پاره ی زۆره و كورته باڵاكه شی ته مه ن كورتی یه ، له خه ودا ناو له پ یان ده ست سپی بێت مانای سه ركه وتنه به سه ر دوژمنان .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #18  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به شی 17
(1) : ده ریا :: ده ریا له خه ودا مانای پادشا یان ده سه ڵات دارێكی به هێزو ترسناك و
داد په روه رو به ڕه حمه و خه ڵكی پێویستیان پێیه تی، ده ریا بۆبازرگان كه ره سته و
كاله یه بۆكرێكاریش خاوه ن كاره كه یه تی، ئه و كه سه ی له خه ودا ده ریا ببینێ هیواو
ئامانج و مه به ستی به دی دێت ، ئه و كه سه ی بچێته ناو ده ریا ئه چێته لای پادشایان
ده سه ڵات دار ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له سه ر ئاوی ده ریادادانیشتوه یان
پاڵكه وتوه ، به ووریایی ده ست ئه خاته ناو كارو باری پادشا و ده سه ڵات دار ،
مه ترسی خنكان له ناو ئاوی ده ریا وه ك مه ترس توڕه بوونی پادشایه . ئه و كه سه ی
هه موو ئاوی ده ریا بخواته وه و كه سیش نه یبینێ هه موو دونیای ده ست ئه كه وێت و
ته مه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر تا توێنی یه تی ئه شكێت ئاوی ده ریا بخواته وه ئه وه نده
پاره ی ده ست ئه كه وێت و ته مه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر له خه ودا له ده ریا هه ندێ
ئاو بخواته وه ئیشێكی كه می لای ده سه ڵات دار ئه بێت و بۆی جێ به جێ ئه كرێت
ئه و كه سه ی به قاپ یان به مه ن جه ڵ یان به هه ر شتێكی تر ئاو له ده ریا ده ركات و
بیبات خوای گه وره پاره و رزقی پێ ئه به خشێ، ئه و كه سه ی له خه ودا له ده ریا
بپه ڕێته وه ده ست ئه گرێت به سه ر ماڵ و موڵكی دوژمنه كه ی، ئاوی ده ریا بگاته
گه ڕه كێك و زیانی نه بێت ، پادشایان ده سه ڵات دار سه ردانی ئه و گه ڕه كه ئه كات
و دانیشتوانی گه ڕه كه كه خه ڵات ئه كات ، ئه و كه سه ی شه ریكی هه بێت و ئاوی
ده ریا بخواته وه شه ریكه كه ی لێی جیا ئه بێته وه ، ئه و كه سه ی خۆی به ئاوی
ده ریا بشوات خوای گه وره له گوناهه كانی خۆش ئه بێت و گیروگرفتی له گه ڵ
پادشا و ده سه ڵات داردا نامێنێ، بینینی ده ریا له دووره وه كاره ساته ، میز كردنه ناو
ئاوی ده ریا مانای به رده وام بوونی هه ڵه و گوناهه ، كه م بوونه وهی ئاوی ده ریا
مانای ئه وه یه پادشا یان ده سه ڵات دار لاوازبوه ، نه خۆش له ناو ئاوی ده ریا دا
مه له وانی بكات چاك ئه بێته وه نووقووم بوون له ناو ئاوی ده ریا غه م و خه فه ته ،
ئه و كه سه ی له خه ودا له ناو ئاوی ده ریا دا بخنكێت به شه هیدی ئه مرێت . .........

(2) : بروسكه : :تۆبه كردنه له پاش گوناهێكی زۆر ، ئه و كه سه ی نه خۆش بێت و
له خه ودا بروسكه ببینێ له وانه یه بمرێ، هه روه ها بروسكه له خه ودا مانای ئاشكرابونی
نهێنی و هه واڵی شاراوه یه یان مژده ی گه ڕانه وه ی یه كێكه یان تازه بوونه وه ی رزقه
،به گشتی بینینی بروسكه له خه ودا مانای ته واو بوونی گیروگرفت و به دی هاتنی ڕزگاری
وسه رفرازییه .یان سه ره تای ده ست پێكردنی گیرو گرفته ، بینینی برووسكه له خه ودا
له هه ر مانگێك دا مانایه كی تایبه تی هه یه ، هه روه ها برووسكه به مانای هه ڕه شه و
مه ترسی ده سه ڵات داریش دێت ، ئه و كه سه ی ژنه كه ی نه خۆش بێت و برووسكه
جل و به رگی بسوتێنێ، ژنه كه ی ئه مرێ........................................................

(3) : به ڵغه م : :له خه ودا پاره یه كی كۆكراوه و هه ڵگیراوه و زیاد ناكات ، ئه و كه سه ی
نه خۆش بێت و له خه ودا به ڵغه م فڕێ دات چاك ئه بێته وه ، ئه گه ر نه خۆشیش نه بوو
دڵخۆش و كامه ران ئه بێت ، ئه گه ر زاناش بێت هه ژار و ده ست كورت ئه بێت ،
هه روه ها ووتراوه ئه و ئاوه ی له خه ودا له ده می زانا ده ر ئه چێت ئامۆژگارییه و
سوودی بۆخه ڵكی ئه بێت ، ئه و كه سه ی موو یان ده زوو له ده می ده رچیت ته مه ن درێژ
ئه بێت ، ئه گه ر بازرگانیش بێت بازرگانێكی ڕاست گۆیه . .................................

(4) : به ڕوو : : له خه ودا پیاوێكه به زه حمه ت لێی تێ ئه گه یت و پاره ی زۆر
كۆئه كاته وه ، دار به ڕوو پیاوێكی ده وڵه مه نده چونكه به ڕوو خۆراكێكی سوود به خشه
هه ر وه ها ووتراوه به ڕوو پیاوێكی پیرو مه زنه ، به ڕوو به مانای سه فه ریش دێت. ...

(5) : ڕوو سپی بوون : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ ڕووی زۆر سپی بووه ، ئه وه
نه خۆشه ،ڕوومه ت سپی بوون له خه ودا مانای سه ربه رزی و شكۆمه ندییه .......

(6) : كونه به بو : : له خه ودا ده سه ڵات دارێكی به هێز و ترسناكه ، یان دزێكی ئازاو
لووت به رزه وكه سیش پشتگیری ناكات ، هه روه ها به مانای ترس و بێكاریش دێت ،
كونه به بو ئاده میزادێكی خاینه وسوودی بۆكه س نییه ، ئه و كه سه ی له خه ودا
كونه به بویه ك چاره سه ر بكات ئاده میزادێك چاره سه ر ئه كات ، ئه و كه سه ی
كونه به بویه ك بكه وێته ماڵی، هه واڵی مردنی یه كێكی پێ ئه گات . ..............

(7) : داره مه یت { تابووت } : :ئه و كه سه یله خه ودا ببینێ له ناو داره مه یت دایه خێر
و رزقێكی زۆری ده ست ئه كه وێ، هه روه ها ووتراوه ئه و كه سه ی ئه م جۆره
خه وه ببینێ دوژمن داره و له دوژمنه كه ی ئه ترسێ، بینینی داره مه یت له خه ودا
مانای ڕزگار بوونه له شه ڕو ئاژاوه ، ئه و كه سه ی خه و به داره مه یته وه ببینێ
ئه گه ر كه سێكی نزیكی لێ دوور بێت ئه و كه سه ئه گه ڕێته وه لای، وه رگرتنی
داره مه یت له خه ودا زانست و سه ركه وتنه ،هه ندێ جاریش داره مه یت غه م وخه فه ته.

(8) : زه رده خه نه : :زه رده خه نه له خه ودا خۆشی و شادی و په یڕه و كردنی سونه ت و
بیرو باوه ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ، پیغه مبه ری مه زن{ محمددرودی خوای لێ بێت }كه
پێ ئه كه نی ته نها زه رده خه نه یه كی ئه كرد . ............................................

(9) :گۆره وی: :له خه ودا ئه گه ر تازه بێت و له پێ نه كرابێت پاره یه ،ئه و كه سه ی
گۆره وی له پێ كات پاره كه ی ئه پارێزێ، ئه و كه سه ی گۆره ویه كه ی پاك وبۆن خۆش
بێت ئه و كه سه زه كاتی پاره كه ی ئه دات ، ئه و كه سه ی گۆره ویه كه ی كۆن و دڕاو بێت
ئه و كه سه زه كات نادات ، هه روه ها گۆره وی به مانای هاوسه رو خزمه ت كاریش دێت .

(10) : باخچه ی ماڵ: :له خه ودا ده روون پاكی پیاو وپارازتنی ئافره ته ، هه روه ها نه مانی
گومانه له سه ر پاره و كوڕیان ده ست كورتی و هه ژارییه ، یان ڕێگه نه دانه به قوتابی
بۆته واو كردنی خوێندن ، هه روه ها باخچه ی ماڵ له خه ودا چه ند كرده وه یه كی نهێنی
وه ك خوا په رستن و به ڕۆژوبوون و نوێژ كردن و قوڕئان خوێندنی شه وان ده رده بڕێ،
هه روه ها ووتراوه له و ماڵه ی خه و به باخچه ی ماڵ ئه بیندرێ یه كێك شێت ئه بێ. .....

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #19  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به شی 18
: (1) ڕۆژی هه ینی : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له ڕۆژی هه ینه دایه خوای گه وره كاروباری په رت و بڵاوی كۆئه كاته وه و ئاسانی ئه كات وده رگای ڕزق وخێری لێ ئه كاته وه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ خه ڵكێكی زۆر له مزگه وت نوێژی هه ینی ئه كه ن و خۆشی له ماڵه وه یان له دوكان دانیشتوه و گوێ ی له ته كبیری الله اكبر و نوێژ وشه هاده هێنانی خه ڵكی بێت و هه ست به وه بكات كه نویژیان ته واو كرد و به ره و ماڵه وه ئه ڕۆن ئه و كه سه له پله وپایه ی لا ئه بردرێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا بزانێ ڕۆژی هه ینی یه و نوێژی هه ینی بكات و نوێژه كه ی ته واو كات سه فه ر ئه كات و پاره و ڕزقی بۆ دێت و نیازو مه به ستیشی به دی دێت ، هه روه ها نوێژی هه ینی به مانای حه جیش دێت .



: (2) سه رباز : سه رباز له خه ودا سه ربازی خوای گه وره ومه لائكه تی ڕه حمه ته ، نه خۆش له خه ودا ببێته سه رباز ئه مرێ ، ئه وكه سه ی نه خۆش نه بێت و له خه ودا ببێته سه ربازغه م و خه فه تێكی زۆری بۆ دێت و له وانه یه زه ره رو زیانێكی زۆری لێ بكه وێت ، ئه گه ر سه ربازه كان كه م بوون ئه وه سه ركه وتنه ، سه باز به مانای ترسیش دێت ، ئه گه ر له خه ودا ژماره ی سه ربازانی سوپای كافره كان له ژماره ی سه ربازانی موسوڵمانان زیاتر بێت سه ركه وتن بۆ سوپای موسولمانانه .


: (3) قه ڵا : له خه ودا ڕزگار بوونه له غه م و خه فه ت و به دی هاتنی خۆشی و كامه رانی یه ، ئه و كه سهی له خهودا بچێته ناو قه ڵا یه ك ئیمانی پته و تر ئه بێت ، ئه و كه سه ی له دووره وه قه ڵا ببینێ سه فه ر

و كات ئهله وێ پایه به رز ئه بێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له قه ڵا یه ك دا سه نگه ری لێداوه

به سه ر دوژمنانی دا زاڵ ئه بێت ، هه روه ها قه ڵا به مانای دووركه وتنه وه له گوناه دێت ، قه ڵا پیاوێكی مه زنه ، ئه وكه سه ی له خه ودا ده ست به سه ر قه ڵا یه ك دا بگرێت یان داگیری بكات كچێكی جوان ئه خوازێت .


: (4) قوماش : له خه ودا قوماش دڕیین مانای ته ڵاق و گۆڕینی ها وسه ره به ڵام به حه ڵاڵی .



: (5) پێنوس : له خه ودا كوڕ و زانست و فه رمانی قه بوڵ نه كردنی كاری نه ڕه وایه ، نوسه رێك له خه ودا ببینێپێنوسی به ده سته وه یه ده وڵه مه ند ئه بێت ، ئه و كه سه ی پێنوسێكی بدرێتێ زانستی ئه درێتێ ، پێنوس له خه ودا چیبنوسێت هه ر ئه وه ده ر ده بڕێ ، پێنوس ده سه ڵاته ، ئه و كه سه ی پێنوسێكی به ده سته وه بێت و پێنوسێكی تریشیله ته نیشت دا بێت ئه وه برایه تی و سه ردانی ئه كات و له ته نیشتی دائه نیشێ ئه گه ردایكیشی دوو گیان بێت كوڕی ئهبێت پێنوس و مره كه به كه ی كوڕه ، وه رگرتنی پێنوس له ده سه ڵات دار شكۆ مه ندی و سه ر به رزی یه ، هه روه هاپێنوس به مانای سویندیش دێت وه ك خوای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه رموێ::

}} ن و القلم ومايسطرون {{ سوڕه تی القلم ئایه تی {1} ، هه روه ها پێنوس به مانای ته مه ن درێژی و ڕزق دێت ،پێنوس مانای سه ركه وتنه به سه ر دوژمنان .



: (6) په لكه زێڕینه : قوس قزح : : له خه ودا ئاسوده یی وهێمنی و زاڵ بوونه به سه ر ترس ، ئه گه ر سوری زیاتربێت ئه و ساڵه ساڵێكی خوێناوی ئه بێت ، ئه گه ر زه ردی زیاتر بێت ئه وه نه خۆشی یه ، ئه گه ر سه وزی زیاتر بێت ئه وه مانای هێمنی و ئاسوده یی وئاسایشه ، ئه و كه سه ی په لكه زێڕینه له خه ودا ببینێ ژن دێنێ چونكه شاعیره كانله شیعر دا وه ك ئافره ت وه سفی ئه كه ن ، ئه گه ر ڕه نگی هه ور بگۆڕدرێ و وه ك

ڕه نگی په لكه زێڕینه ی لێ بێت ئه وه كارێكی سه یر ڕووئه دات یان جمو جولی سوپا ده ست پێ ئه كات ،

ئه گه ر برووسكه شی له گه ڵ دا بێت دوژمنێك ده رده كه وێت و خه ڵكی خۆیان ئاماده ئه كه ن بۆ ئه وه ی چاویان پێبكه وێ .
: (7) به رداغ :: له خه ودا هه ست و ده رون و ناخی ئافره ته ، ئه و كه سه ی به رداغێك ئاوی بدرێتێ دایكی

دوو گیانه و منداڵه كه شی كوڕه ، ئه گه ر به رداغه كه بشكێ و ئاوه كه بمێنێته وه ئافره ته كه ئه مرێ و به ڵام

منداڵه كه ئه مێنێته وه ، ئه گه رئاوه كه بڕژێت و به رداغه كه نه شكێ منداڵه كه ئه مرێ و دایكه كه ش ئه مێنێ

به رداغ شكان به مانای مردنی ساقی دێت .



: (8) ڕشانه وه : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ به ڕۆژووه و ڕشایه وه قه رزێكی له سه ره پێویسته بیداته وه

، هه ر ئه و كه سه قه رزه كه ناداته وه و پشت گوێ ی ئه خا ت و گوناه باریش ئه بێت ، ئه گه ر ڕشانه وه كه

تامی خۆش بوو ئه وه تۆبه كردنه و به ڕه زامه ندی و ئاره زووی خۆی ، ئه گه ر ڕشانه وه كه تامی خۆش

نه بوو ئه وه تۆبه كردنه كه ی به ڕه زامه ندی و ئاره زووی خۆی نی یه ، ڕشانه وه مانای گه ڕاندنه وه ی

ئه و شتانه یه كه به زۆر ده ستی به سه ر گیراوه ، ئه و كه سه ی خوێن بڕشێته وه ئه وه گوناهێكی گه وره ی

كردوه و یان پاره ی حه رامی خواردوه و تۆبه ئه كات ، ئه و كه سه ی له خه ودا سه رخۆش بێت و بڕشێته وه

پیاوێكی هه ژاره ، ئه و كه سه ی هه نگوین بڕشێته وه ئه وه قوڕئانی پیرۆزه ، ئه و كه سه ی شیر بڕشێته وه

له ئیسلام هه ڵ ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی زۆر بڕشێته وه ئه مرێ یان كاره ساتێكی گه وره ی به سه ردێت

، ڕشانه وه ی خوێنی زۆر بۆ هه ژار پاره یه یان له دایك بوونی كوڕه یان گه ڕانه وه ی كه سێكی دووره ، ئه و

كه سه ی مار بڕشێته وه ئه مرێ ، هه روه ها ووتراوه ڕشانه وه پاره خه رج كردنه ، به گشتی ڕشانه وه بۆ

هه ژار ڕزق و خێر و خۆشی یه و بو ده وڵه مه ندیش زه ره رو زیانه .



: (9) درهه م : : له خه ودا بۆ ئه و كه سانه ی له ماڵه وه ئافره تی دووگیانی یان هه یه كوڕه ، له وانه یه نوێژ و

ڕۆژوو و قوڕئان خوێندن و له خوا پاڕانه وه بێت ، یان لێدانێكی تونده ، له خه ودا چه ند درهه م وه ربگریت

له ژیانی ڕۆژانه دا هه ر ئه وه نده ت ده ست ئه كه وێت . ئه گه ر پاره كه له ناو كیسه دا بێت ئه وه نهێنی یه

، هه روه ها ووتراوه درهه م قسه كردنه ، ئه گه ر درهه مه كان نوێ بوون ئه وه قسه ی باشه یان نوێژه یان

به دی هاتنی نیا زو مه به سته ، پاره ی زۆر و فره وان دونیای فره وانه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ پاره ی

قه رزی لای یه كێكه ، داوا له و كه سه ئه كات شایه دی بۆ بدات ، ئه گه ر پیاوه كه پاره كه ی به ورده دایه وه

ئه و كه سه شایه دی نادات ، ئه و كه سه ی یه ك درهه م وون كات ئامۆژگاری یه كێك ئه كات ، ئه ویش

گوێ ی لێ ناگرێت ، ده نگی درهه م قسه ی باشه ئه گه ر درهه مه كه هیچی له سه ر نه نوسرابێت ئه وه قسه ی

خه راپه ، له خه ودا پاره وه رگرتن له پاره دان باشتره ، درهه می پاك پاكی ئایین ده ر ئه بڕێ . ئه و كه سه ی

درهه مێكی پێ بێت و له ناو ده ستی دا ببێته فلس ئه و كه سه ئیفلاس ئه كات ، ئه گه ر فلس له ده ستی دا بێت و

ببێته درهه م قازانج ئه كه ت ، ئه گه ر درهه م له ده ستی دا بێت و ببێته دینار قازانج ئه كات ، ئه توانین بڵێین

به گشتی درهه م قازانج و خۆشی یه ، درهه می سه خته فێڵ و درۆو پاره ی حه رامه ، ئه و كه سه ی درهه مێك

وون كات یان درهه مێكی لێ بدزرێ ڕازی نی یه له كوڕه كه ی و شكاتی لێ ئه كات ، ئه و كه سه ی درهه مێكی

بڕوات بۆی نه گه ڕێته وه یان به زۆر درهه مێكی لێ وه ربگیرێ ئه و ه كوڕه كه ی ئه مرێ ، هه روه ها

نه خۆش له خه ودا درهه مێكی بدرێتێ چاك ئه بێته وه .



: (10) دینار : : له خه ودا زانست و ئایینه ، یه ك دینار منداڵێكی ساوایه و كوڕیشه ، دیناری زۆر گه نجینه و

دانایی و شه هاده ته ، ئه و كه سه ی دینارێ وون كات كوڕێكی ئه مرێ یان نوێژ ته رك ئه كات ، دیناری زۆر

خه ڵاتی خوای گه وره یه وئامانه ت و سه ڵه واته ، یان ناچاری ئاده میزاد وتیری شه یتانه ، ئه و كه سه ی

دینارێكی ئاسنی پێ بێت ئه و كه سه داوای شتێكی له یه كێك كردوه و ئه ویش بۆی هێناوه ، هه روه ها دیناری

ئاسن پشت گوێ خستنی ئایین و درۆ و بوهتان و قسه ی ناشرین وغه م و خه فه ته ، پێنج دینار پێنج فه رزی

نوێژه ، ووتراوه ئه و كه سه ی دینارێك وون كات نوێژێكی فه رز ناكات ، له وانه یه دیناری ئاسن كتێب بێت،

قووت دانی دینار خیانه ته له ئه مانه ت ، دینار له خه ودا پیاوێكی دوو ڕووه یان مژده یه یان هاوڕێیه كه و

دۆستایه تی به رده وام نابێت ، دیناری ئاسن ئه گه ر ژماره ی بزانرێت زانست و ڕزقه ، ئه و كه سه ی دیناری

ئاسنی لێ وون بێت یان بیداته یه كێكی تر غه م و خه فه تی نامێنێ ، چه ند دیناری ئاسنت ده ست كه وێت

ئه وه نده غه م و خه فه تت بۆ دێت ، ئه گه ر ژماره ی دیناره كان نه زاندرێ ئه وه غه م و خه فه ته كه ی زیاتر

و قورس تر ئه بێت ، پاره وه رگرتن له مردو باشه






__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #20  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



به شی19

: (1) خوێن : له خه ودا پاره ی حه رامه ، ئه و كه سه ی ببینێ له خوێن دا ئه گه وزێ

پاره ی حه رامی ده ست ئه كه وێت یان گوناهێكی گه وره ئه كات ، ئه گه ر كراسه كه ی

خوێنی پێوه بێت و خۆی پێی نه زانێ درۆی له گه ڵ دا ئه كرێت و پێی نازانێ ، ئه گه ر

كراسه كه ی خوێنی پشیله ی پێوه بێت دزێك درۆی له گه ڵ دا ئه كات ، ئه و كه سه ی

كراسه كه ی خوێنی مه ڕی پێوه بێت پیاوێكی ده وڵه مه ند درۆی له گه ڵ دا ده كات ،

له پاش درۆكه ش ئه وه نده ی خوێنه كه پاره ی حه رامی ده ست ئه كه وێت ، ئه گه ر

له سه ر سه فه ر بێت به سه لامه تی ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی ببینێ برینداره و

خوێنی لێ ئه ڕوات ته ندروستی باشتر ئه بێت و پاره كه شی زیاد ئه كات،ئه و كه سه ی

خوێنی ئاده میزادێك بخواته وه پاره ی ده ست ئه كه وێت یان له گیروگرفت وئاژاوه

ڕزگاری ئه بێت ، ئه و كه سه ی بكه وێته ناو بیرێكی پڕ خوێن ئه كه وێته ناو پاره ی

حه رام ، ئه و كه سه ی دۆڵی خوێن ببینێ هه ر له و شوێنه خوێنی ئه ڕژێت ، ئه گه ر

یه كێك پاره دار و ده وڵه مه ند بێت وخوێنی لێ بڕوات پاره ی لێ ئه ڕوات ، ئه گه ر

هه ژارو ده ست كورت خوێنی لێ بڕوات پاره ی بۆ دێت ، خوێنی ناو گۆزه ئافره تی

بێ نوێژه ، خوێن ژیان و هێز و سه رمایه ی خاوه نه كه ی ده رئه بڕێ ، خوێنی زیاد

له كاتی پێویست دا ده رچێت هه سانه وه یه ، خوێنی بێ نوێژی بۆ كچ هاوسه ره

بۆ ئافره تی دوو گیان له بار چونی منداڵه كه یه بۆ ئافره تی ته مه ن گه وره ش

نه خۆشی یه .

: (2) مێشك : له خه ودا پاره یه كی كۆ كراوه ی نادیاره ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێمێشكی گه وره یه ئه و كه سه كه سێكی ئاقڵ و زیره كه ، ئه و كه سه ی له

خه ودا ببینێ مێشكی نی یه ئه وه ئاقڵ و زیره ك نی یه ، ئه و كه سه ی مێشكی خۆیبخوات پاره ی خۆی ئه خوات ، ئه و كه سه ی مێشكی ئاده میزادێك بخوات

ئه مرێ یان پاره ی ئه و كه سه ئه خوات ، هه روه ها مێشك به مانای باوه ڕی دڵ و

ئاین و كرده وه ی نهێنی دێت .

: (3) دونیا : له خه ودا دونیا ئافره ته و ئافره تیش دونیایه ، ئه و كه سه ی دونیا

جێ بهێڵێ هاوسه ره كه ی ته ڵاق ئه دات ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ دونیا وێرانبووه و ته نها خۆی ماوه ته وه ئه و كه سه كوێر ئه بێت ، ئه و كه سه ی ببینێ

له دونیادا چی ئه وێت بۆی جێ به جێ ئه كرێ هه ژارو ده ست كورت ئه بێت ، دونیا

له خه ودا به مانای یاری وخۆشی وله خۆبایی بوون و ماندوبوون و پشت گوێ خستنی پهیمان دێت ، هه روه ها ووتراوه دونیا هاوسه روكوڕو پاره و وێرانكاری ونه خۆشی ودوو ڕویو سه ركه وتنه ، دونیا به مانای قوڕئانی پیرۆزیش دێت .

: (4) گورچیله :
له خه ودا یارمه تی ده ره ، له ده ست دانی گورچیله یه ك مانای نهمانی ئه و یارمه تی یه یه كه وه ری ئه گرێت ، له ده ست دانی هه ردو گورچیله

مانای دڵ ڕه قی یه ، لاوازبوونی هه ردو گورچیله هه ژاری و ده ست كورتی یه ،

هه ردوو گورچیله هه ڵه و ڕاستی ده رده بڕن ، گورچیله به مانای كه س وكاروكوڕ و

برا دێت ، هه روه ها ووتراوه گورچیله یه كێكه له ده ست و پێوه ندی كار به ده ست.

: (5) ده رمان :
له خه ودا چاك سازی ئایینه ، ئه و كه سه ی بۆ چاك بوونه وه ی

نه خۆشی ده رمان بخوات باری ئاینی چاكتر ئه بێت ، ده رمان ئامۆژگاری و زانسته،

ده رمانی بۆن خۆش هاوسه ره بۆ ئه وانه ی هاوسه ریان نی یه،منداڵه بۆ ئه وانه ی

منداڵیان نی یه ، ده رمانی ناخۆش نه خۆشی یه ، ده رمان بۆ هه ژار ده وڵه مه ند

بوونه ، ئه و ده رمانه ی بخورێته وه ڕزقه ، ئه و ده رمانه ی قووت بدرێت تۆبه و

هیدایه ت و زانست و هاوسه ره ، ئه و كه سه ی له خه ودا چاوی تیمار كات باری

ئاینی چاك ئه كات ، هه موو جۆره خواردنه وه یه كی زه رد نه خۆشی یه .

: (6) گورگ :
له خه ودا دوژمنێكی زاڵم و دزێكی درۆزنه ، ئه و كه سه ی گورگ له ماڵیخۆی دا ببینێ دز ئه چێته ماڵی ، ئه و كه سه ی له خه ودا گورگ ببینێ پیاوێكی بێتاوان گوناه بار ئه كات ، ئه و كه سه ی گورگێك ببینێ به ڕێوه به ری

ئیشه كه ی به باشی باسی ئه كات و ڕزقی فره وان ئه بێت ، ئه گه ر گورگه كه بگرێتپاره یه كی زۆری ده ست ئه كه وێت و خێرو خۆشی بۆ دێت ، ئه گه ر گورگێك

له خه ودا ببێته مه ڕ تاوان بارێك تۆبه ئه كات .

: (7) نان :
له خه ودا ڕزقێكی فره وانه ، ئه وكه سه ی دوو پارچه نانی پێ بێت وله ههردووكیان بخوات له گه ڵ دوو خوشك هاو سه ریه تی ئه كات .

: (8) درۆ :
له خه ودا مانای شایه تی درۆ وسه رنه كه وتنه وه ك خوای گه وره له قوڕئانیپیرۆزدا ئه فه رموئ }} الذين يفترون على الله الكذب لا يفلحون{{ سوڕه تی

النحل ژماره 116 ، درۆكردن له خه ودا مانای زۆر ووتن و هه ڵه ی زۆر وڕاستی كه م

ده رده بڕێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا له گه ڵ خوا درۆ بكات ئاقڵ نی یه و ئاقڵیش

نابێت وه ك خوای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه رموێ }} يفترون على الله الكذب

واكثرهم لا يعقلون{{ سوره تى المائده ژماره 103

: (9) كه ره وز: پاره یه كی حه ڵاڵه و له ده سه ڵات داره وه دێت ، كه ره وز به مانایكفریش دێت ، هه روه ها ووتراوه كه ره وز له خه ودائاشكرا بوونی كرده وه ی

نهێنی یه .

: (10) میز: میزكردن له خه ودا خه رج كردنی پاره یه به مه به ستی كاری نا ڕه وا ، میزكردن له خه ودا سه ر لێ شێوانه چونكه ئه و كه سه ی میزی بێت و میزنه كات

ناتوانێ بڕیاری ڕاست بدات ، میز پاره ی حه رامه ، ئه و كه سه ی له شوێنێكمیزبكات هه ر له و شوێنه ژن دێنێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا میز بكات پاره خه رج

ئه كات و پاره كه ی بۆ ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی میز بكاته ناو بیر پاره ی

حه ڵاڵی خۆی خه رج ئه كات ، ئه و كه سه ی له خه ودا میز بكاته سه ر قوڕئانی پیرۆزیه كێك له منداڵه كانی قوڕئانی پیرۆز ده رخ ئه كات ، یه كێك میز بكات و

ته واوی نه كات به شێكی پاره ی كۆ كراوی خۆی خه رج ئه كات ، له خه ودا دوو

كه س پێكه وه میز بكه ن و میزه كه یان تێكه ڵ بێت یان ژن به ژن یان خزمایه تی

ئه كه ن ، ئه و كه سه ی زۆر ته نگاو بێت و جێ یه ك نه دۆزێته وه میزه كه ی بكات

و خۆی توڕه كاته سه ر ژنه كه ی ئه وكه سه پاره ی هه یه و ئه یه وێ پاره كه ی

بشارێته وه و جێ ی ده ست ناكه وێت ، یه كێك له خه ودا ببینێ خه ڵكی میزه كه ی

له گیانی خۆیان ئه ده ن ئه و كه سه كوڕێكی ئه بێت و خه ڵكی به دوای كوڕه كه

ئه كه ون و خۆشیان ئه وێت ، یه كێك له خه ودا میز بكات و یه كێكی ناسراویش

بیخواته وه ئه وه ی میزی ئه كرد مه سره فی ئه وی تریان ئه كات ، ئه و كه سه ی

میز بكات و ببینێ میزه كه ی خوێنه ئه و كه سه له گه ڵ ئافره تێكی ته ڵاق دراو

یان ئافره تێكی موحه ڕه م دا جووت ئه بێت ، ئه و كه سه ی میزه كه ی زه عفه ڕان

بێت كوڕێكی نه خۆشی ئه بێت ، ئه گه ر میزه كه ی شه ربه ت بێت پاره كه ی خه رج ئهكات ، یان میزه كه ی خۆڵ و قوڕ بێت ئه و كه سه ده ست نوێژ شۆرین نازانێت ،

میزه كه ی ئاگر بێت كوڕێكی ده سه ڵات داری ئه بێت ، میزه كه ی ڕشانه وه بێت

منداڵی حه رامیان ئه بێت ، میزه كه ی باڵنده بێت كوڕێكیان ئه بێت و ره فتاری

ئه و منداڵه له باره ی چاكه و خه راپه دا وه ك ئه و باڵنده یه ئه بێت ، ئه و

كه سه ی له خه ودا به پێوه میز بكات به نه زانی پاره كه ی خه رج ئه كات ، ئه و

كه سه ی میز بكاته سه ر كراسه كه ی كوڕیان ئه بێت ئه گه ر هاوسه ریشی نه بێت

زه ماوه ند ئه كات ، ئه و كه سه ی له بازاڕێك دا میز بكات له و بازاڕه دا ئه بێته

ژمێریار ، ئه و كه سه ی میز بكات و میزه كه ی دوكه ڵ بێت كوڕیان ئه بێت ،

هه ر كه سێك له گوندێك یان شارێك یان گه ڕه كێك میز بكات هه ر له و شوێنه

هاوسه رێك بۆ خۆی ئه دۆزێته وه ، ئه گه ر له مزگه وت میز بكات كوڕێكی ئاقڵ و

خواپه رستیان ئه بێت ، ئه و كه سه ی میز بكاته ناوبیر یان گۆزه یان ته شت یان

له كه لاوه یه ك میز بكات زه ماوه ند ئه كات ، ئه و كه سه ی میز بكاته ناو ده ریا

پاره وه ك زه كات یان باج ئه داته ده سه ڵات دار، ئه و كه سه ی میزه كه ی گرم بێت منداڵه كانی بڵاو ئه بنه وه ، ئه و كه سه ی میزه كه ی پێنوس بێت كوڕێكی یان

ئه بێت و ئه كوڕه خزمه تی زانست ئه كات ، ئه و كه سه ی له به ر چاوی خه ڵكی

میز بكات كرده وه یه كی ناڕه وای ئاشكرا ئه بێت و له ناو خه ڵكی ڕیسوا ئه بێت،
میزخواردنه وه پاره ی حه رامه



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:33 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها