بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #51  
قدیمی 01-26-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرؤزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل
}}سوره‌تی الانعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ نووستن جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی مردن هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که‌ ژووری نووستن تاریک و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که‌ یه‌ ک سان ده‌بێت و چاو ده‌نوقێ
ده‌ماره‌کا‌نی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌ومێشک هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات وله‌ هه‌ مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ی په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره‌ وه‌ک خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به‌ دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ک بلێ ی له‌ ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئه‌نجام بدات یان جۆره‌ خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له‌ خه‌ودا ئه‌توانی کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه‌ ی خه‌و خه‌وی هه‌ستیاری یه‌ یه‌ کێ ئه‌ گه‌ ر لێفه‌که‌ی بو ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
خاته‌ سه‌ر ده‌می له‌ خه‌ودا وا ده‌زانێ که‌ دوژمنه‌که‌ی ئه‌ی خنکێنێ هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان دار ئه‌م جۆره‌ خه‌وه‌ مه‌به‌ستی رون و ئاشکرایه‌ و خه‌وی خه‌یال ‌و خه‌وی راسته‌قینه‌ش هه‌یه‌. شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره‌ خه‌وه‌ به‌ پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆردرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ پیاوه‌ یان ئافره‌ته‌ یان گه‌نجه‌ یان مندال چونکه‌ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ کورته‌ باسێک بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه‌ له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته‌ خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به‌ گشتی ده‌بێت



باوک :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژاروبێ پاره‌ بێت رزقێکی زۆری بۆ دێت و خۆشی نازانێ له‌ کوێ وه‌ بۆی دێت


شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره‌ و ترسناکه‌ له‌وانه‌شه‌ مردن بێت چونکه‌درنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ویا بیبینێ چاک ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ربیبینی و لێ ی نه‌ترسی به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ت زال ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێک بچێته‌ مالێک و ئه‌و ماله‌ نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئه‌مرێ



له‌ سێداره‌دان ::رزگار بوونه‌ له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاک ئه‌بێته‌وه‌ له‌ وانه‌شه‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ بێت له‌ ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌وا سه‌ری بپه‌رێندرێ باوک و دایکی ئه‌مرن


نوێژ کردن ::ته‌واو بوونی په‌یمان به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێ ی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ به‌لام به‌ گشتی نوێژ کردن له‌ خه‌ودا رزگار بوونه‌ له‌ به‌ندیخانه‌و به‌ ده‌ست هێنانی



رزقه‌ سێو :: بینینی سێو له‌ خه‌ودا مانای منداله‌ هه‌روه‌ها بۆ سولتان و پاشا مال و مولکیانه‌ بۆ تاجر تجاره‌ته‌که‌یه‌تی بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌ویه‌که‌یه‌تی سێوی شیرین رزقێکی حه‌ڵاڵه‌ سێوی ترش حه‌رامه‌ وه‌رگرتنی سێو له‌ سولتان زۆر باشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ مزگه‌وت سێوێک بۆن بکات ئه‌وه‌ کچێکی خانه‌دانی ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ی خوازێ



جن:جنۆکه‌ :: فێڵ و فێڵ بازی له‌ کاروباری دونیادا ئه‌ گه‌ر جنێکی زاناو تێ گه‌یشتو ببیندرێ ئه‌وه‌ جیاوازه‌ ؛ ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته‌ جن ئه‌وه‌ به‌ هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیک مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه‌ زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ؛ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ویا جن بچێته‌ ماڵی ئه‌وه‌ دوژمنانی ده‌چنه‌ ماڵی و دزیش زیانی لێ ده‌دات؛ ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #52  
قدیمی 02-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بانگ دان
:: ئه‌گه‌ر بانگه‌که‌ له‌ مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه‌ ، یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ جه‌نگ ، یان مانای دزیه‌ك ئه‌کرێت ، ئه‌و که‌سه‌یهاوسه‌ری نه‌بێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ دان پشت له‌ قیبله‌ و به‌ ڕوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وتبێت و له‌ کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بوو باش نی یه ‌.

ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز :: ئه‌گه‌ر ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌ته‌کانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ دایه‌ ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی سزا بێت ، خوای گه‌وره‌ ئه‌و مردوه‌ سزا ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان ئایه‌تی ئاگادار کردنه‌وه‌ بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای گه‌وره‌ ئاگاداری ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاته‌ ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت و نه‌یخوێنێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی مژده‌ بێت ئه‌وه‌ خێرو خۆشی یه‌ .

پارشێو {سحور} :: پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له‌ خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان داوه‌ و یاخی بوونه‌ ، هیدایه‌ته‌ بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فره‌وانه‌ .

حه‌ج :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌ ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مه‌ڕاسیمی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشه‌ وڕزقی فره‌وانه‌ و که‌سێکی ڕاست گۆیه‌ ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ و ئاسوده‌ ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ کاتی حه‌جه‌و ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌یه‌ و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ یان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته‌ جێ ی مه‌به‌ست ، بازرگانیش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته‌ حه‌جیش له‌ داهاتوودا ئه‌چێته‌ حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بێت و به‌نیازی ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ باش نی یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته‌ جێ ی مه‌به‌ست .
دۆزه‌خ :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی له‌ ئاگره‌که‌ ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه‌ توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه‌ توشی گیرو گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت

هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ڕێی ئیسلام لایان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه‌ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ که‌ ڕێی ئیسلامه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به‌ مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نه‌کردن دێت .

جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :: مانای خۆشی و شادی و کامه‌رانی یه‌ ، قه‌بووڵ بوونی تۆبه‌کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت وله‌خه‌ودا ببینێ له‌جه‌ژنه‌ زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ قازانجیش ئه‌کات یان شته‌ وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به‌ مانای زیاده‌ مه‌سره‌فیش دێت .

جه‌ژنی قوربان :: گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، رزگار بوونه‌ له‌ تیا چوون ، زیندانی کراو له‌ جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار له‌ خه‌ودا له‌ جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ .

خزمه‌ت کردنی هه‌ژارو پیاو چاکان:: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ خزمه‌تی هه‌ژارو پیاو چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریان به‌ جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه‌ خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی یه‌و ده‌رگای خێرو خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه‌ و پاشه‌ ڕۆژێکی باشی له‌ پێشه‌ .
خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} :: بینینیان له‌ خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه‌ به‌ تایبه‌تیش کچ ،

بینینی عائشه‌ {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و ده‌سه‌ڵات و پایه‌ به‌رزی و به‌ختی چاكه‌ له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،

بینینی حه‌فصه‌ {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مه‌کر بازی یه‌ ،

بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} مانای له‌ ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره‌ ،

بینینی حسن و حسین مانای شه‌ڕ و ئاژاوه‌و شه‌هید بوونه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #53  
قدیمی 02-27-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



قوڕئانی پیرۆز:: قوڕئان خوێندن له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی و خۆشی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بێ ئه‌وه‌ی قوڕئانی پێ بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئان بخوێنێ ئه‌و که‌سه‌ له‌سه‌ر هه‌قه‌ و داواکاریه‌ که‌شی ڕه‌وایه‌ و باوه‌ڕی به‌ خوا هه‌یه‌ و حه‌زی له‌ چاکه‌یه‌ و دوره‌ له‌ خه‌راپه‌ کاری ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیا نوسراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ زیره‌که‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئانی بۆ بخوێندرێته‌وه‌ و گوێ ی لێ نه‌گرێ یان قه‌بوڵی نه‌کات خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ ئازار ئه‌کێشێ ، نه‌ خوێنده‌وار قوڕئان بخوێنێ ئه‌مرێ ، خه‌تم کردنی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆزه‌ بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆی قوڕئان شی ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ کافرو بێ ئیمانه‌ ، خویندن و ده‌رخ کردن و له‌به‌رکردنی ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا پاره‌و موڵك و ده‌ستکه‌وتی زۆره‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی به‌ چاکی گوێ له‌ قوڕئان خویندنه‌وه‌ بگرێتله‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌دوور ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

نوێژکردن :: ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ بێستانێك یان له‌باغێك نوێژ بکات داوای ڕه‌حمه‌ت له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌ کێلگه‌ی کشتوکاڵی نوێژبکات
قه‌رزه‌کانی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ دانیشتنه‌وه‌ نوێژبکاتنه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بینی له‌ مزگه‌وت نوێژی کردو ده‌رچوه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای خێرو خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ سواری ئه‌سپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئه‌بێت ، مامۆستا و ئیمامی مزگه‌وت له‌کاتی جه‌نگ پێش نوێژی موسولمانان بکه‌ن سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌وه‌ کاتی نوێژ هات و به‌سه‌ر چوو جێ یه‌ك نییه‌ نویژی لێ بکات کاروباری ئه‌و که‌سه‌ له‌ باره‌ی دین و دونیا دوا ئه‌خرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ته‌واوی نوێژه‌که‌ی بکات و سه‌لامیش بداته‌وه ئه‌و که‌سه‌‌
غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکات بێ سه‌لام دانه‌وه‌ هه‌ڵسێت ئه‌و که‌سه‌ ئاگای له‌ سه‌رمایه‌که‌ی نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ڕووتی نوێژبکات باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ مزگه‌وت له‌کاتی نوێژ کردن له‌ پێش مه‌لاکه‌ سوجده‌ به‌رێت و هه‌ڵسێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ڕێز له‌ باوك و دایکی ناگرێت و به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و مه‌به‌ستیئه‌وان هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا پێش نوێژی پیاوان بکات ئه‌مرێ ، ئه‌و
که‌سه‌ی له‌ کاتی نوێژدا ڕوو له‌ قیبله‌ نه‌کات ئه‌و که‌سه‌ پشتی له‌ ئاینی ئیسلام کردوه‌ ، دوو ڕکه‌عه‌ت نوێژی فه‌رز له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، نوێژی به‌یانی
په‌یمان و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی نیوه‌ڕۆ تۆبه‌ کردن و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته ، نوێژی عه‌سر سه‌رکه‌وتن و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی مه‌غریب
هه‌سانه‌وه‌و به‌دی هاتنی ئامانج و مردنی باوکه‌ یان دایك ، نوێژی عیشا ته‌واو بوونی ته‌مه‌نه‌ یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ سه‌فه‌ر یان زه‌ماوه‌نده‌ یان ڕۆیشتنه‌
له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر، نویژی جه‌نازه‌ له‌ خوا پاڕانه‌وه‌یه‌ یان که‌م و کورتی رکعه‌ته‌کانی نوێژه‌ .

به‌ڕۆژوو بوون :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ به‌ڕۆژووه‌ تۆبه‌ ئه‌کات یان له‌ کفرکردن په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌چێته‌ حه‌ج یان کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بینی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ڕۆژووه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز ده‌رخ ئه‌کات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت
چاك ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژوو بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ
ئه‌و که‌سه‌ یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێ یان فێڵ له‌ موسوڵمانێك ئه‌کات، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌ڕۆژووه‌و به‌ ئه‌نقه‌ست ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ ڕۆژوو نی یه‌ سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ
به‌ ڕۆژووه‌ چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

موسوڵمان :: موسوڵمان بوون له‌خه‌ودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر کافرێك له‌خه‌ودا بینی بووه‌ موسوڵمان و ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژی کردو له‌خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی کرد خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و دێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ق که‌ ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌ ، هه‌ر کافرێك له‌ خه‌ودا ببیندرێ له‌ به‌هه‌شته‌ یان له‌ ناو پاپۆڕێکه‌ و له‌ ده‌ریادا ئه‌گه‌ڕێ ئه‌بێته‌ موسوڵمان ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا شه‌هاده‌ت بێنێ ئه‌گه‌ر له‌ باوك و دایکی دووریش بێت سه‌ردانیان ئه‌کات .

له‌ خوا پاڕانه‌وه‌ :: له‌ خه‌ودا له‌کاتی نوێژ کردن له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێیته‌وه‌ مانای فره‌وان بوون و زیاد بوونی ڕزقه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی نوێژدا
نه‌بێت ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌خوای گه‌وره‌و میهره‌بان لی ی خۆش ئه‌بێت و منداڵ و پاره‌و سامانی پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌گه‌ر به‌ ئافره‌تێك بوترێ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێوه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژ بکات و له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوا لی ی قه‌بووڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر ڕوو له‌قیبله‌ نه‌بێت گوناهێك ئه‌کات وله‌ پاشان دا تۆبه‌ ئه‌کات .

دوعا کردن :: ئه‌گه‌ر دوعا کردنه‌که‌ به‌ڕۆژو له‌کاتی نوێژدا بێت ئه‌وه‌ خوا په‌رستنه‌ ، دوعا کردن مانای به‌دیهاتنی نیازو ئامانجه‌ یان کوڕه‌ ، ئه‌گه‌ر دوعاکه‌ به‌ده‌نگی به‌رزوهاوار بوو ئه‌وه‌ مانای گیروگرفت و ئاژاوه‌یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ دوعا کردن به‌ مانای نوێژ کردنیش بێت ، دوعای بێ ده‌نگ کوڕه‌ یان خێرو خۆشی یه .

مزگه‌وت :: له‌ خه‌ودا شوێنی به‌ڕێوه‌ بردنی کاروباری ئاینه‌ هه‌روه‌ها سنووری نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامه‌ یان بازاڕی خه‌ڵکی یه‌ بۆ قازانج کردن ،هه‌ر که‌سه‌و به‌ گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی قازانج ئه‌کات، هه‌روه‌ها به‌ مانای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ دێت که‌ پێویسته‌ ڕێزیان لێ بگیرێ وه‌ك باوك ومامۆستا وزانایان ، هه‌روه‌ها به‌ مانای داد په‌روه‌ریش دێت و جێ ی پاك و ته‌میزی و ڕوو له‌ قیبله‌ کردنه‌ ، مزگه‌وت چاك ترین شوێنه‌ بۆ هه‌سانه‌وه‌و دلنیا بوون و له‌ دوژمنان ئه‌ت پارێزێ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت دروست کردن خیرو خۆشی یه‌ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت بڕوخێ سه‌رۆکێك یان زانایه‌ك یان مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ ئه‌مرێ .

که‌عبه‌ی پیرۆز:: له‌ خه‌ودا خه‌لیفه‌یه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا که‌عبه‌ی پیرۆز ببینێ سه‌ردانی ئه‌کات و خێرو خۆشی بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گه‌وره‌ ئه‌ی پارێزێ ، ئه‌گه‌ر بچێته‌ ناو که‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌چێته‌ لای خه‌لیفه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك وده‌ست که‌وتیشی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ڕوخانی دیوارێکی که‌عبه‌ مانای مردنی خه‌لیفه‌ یه‌ ، بینینی که‌عبه‌ی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای ئاسوده‌ی و هێمنی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆز هه‌نار بدزێ کارێکی نا ڕه‌وا ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ له‌ مه‌که‌دایه‌و مردوه‌کان پرسیاری ئاراسته‌ ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزدا کارێکی نا په‌سه‌ند بکات ئه‌وکه‌سه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌گه‌ر که‌عبه‌ له‌ماڵی یه‌کێك دا ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ که‌عبه‌ وێران بووه‌ ئه‌وه‌ نوێژی ته‌رك کردوه‌ ، هه‌ر که‌سێك له‌ خه‌ودا له‌ ده‌وروی که‌عبه‌دا بسوڕێته‌وه‌ پیاو چاکه‌ ، به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و که‌عبه‌ مانای کرده‌وه‌کانی له‌باره‌ی ئایین و دونیا به‌ره‌و
باشی ئه‌ڕوات ، هه‌روه‌ها که‌عبه‌ به‌مانای مزگه‌وتیش دێت چونکه‌ ماڵی خوایه‌ .

میناره‌ :: له‌ خه‌ودا میناره‌ پیاوێکه‌ ڕێگه‌ی ڕاست نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دات ، که‌وتنی میناره‌ مانای مردنی ئه‌و پیاوه‌یه‌ ، یه‌کێك له‌ خه‌ودا له‌سه‌ر میناره‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ئافره‌تێکی زۆردارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌خوازێ ، بانگ دان له‌سه‌ر میناره‌ سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی یه‌ ، به‌ ته‌زبیحه‌وه‌ له‌سه‌ر میناره‌ دانیشتن و خواپه‌رستن خێرو خۆشی یه‌.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #54  
قدیمی 02-27-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مانگ :: له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره‌ یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه‌ یان پیاوێکی درۆزنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له‌ ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته‌ ناو ماڵه‌که‌ی و پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به‌ په‌ڕۆ پێچایه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ
، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یان کافر له‌ خه‌ودا باوه‌ش بکات به‌ مانگ ئه‌و ئافره‌ته‌ موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یه‌ دایکی
ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له‌ ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ئه‌بێت ، له‌ خه‌ودا مانگ ببێته‌ ڕۆژ مانای
ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه‌ له‌ باوك و هاوسه‌ره‌وه‌ دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له‌ خه‌ودا به‌ مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕو کچ و بازرگانی وئیش و کار
دێت ، وتراوه‌ له‌وانه‌یه‌ پاپۆڕیش بێت چونکه‌ ده‌ریاوان به‌ پێ ی جمو جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور به‌رده‌می
مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه‌ یان له‌ ده‌ست چونی پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه‌ به‌رزو شکۆمه‌ند ئه‌بێت،ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا
مانگ له‌ ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یان بۆ ڕۆژ
سوجده‌ به‌رێت تاوانێکی گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه‌ باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێته‌ دوو
به‌ش یان پادشا یان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ،له‌ وانه‌یه‌ بینینی مانگ له‌ خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدائه‌فه‌رموێ :
{{ کلا والقمر }} سوڕه‌تی مدثر ئایه‌تی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له‌ خه‌ودا باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه‌ ، چاویان چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

ڕۆشنایی :: له‌ خه‌ودا هیدایه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ تاریکی یه‌وه‌ چوه‌ ڕوناکی خوای گه‌وره‌ ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له‌ پاش تاریکی مانای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ له‌ پاش هه‌ژاری هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ له‌ پاش یاخی بوون ، به‌ مانای قوڕئان و زانست و چاکه‌ش دێت.

خوا حافیزی :: له‌ خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، به‌ مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و مردنی ئه‌و که‌سه‌ دێت که‌ له‌ ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ، له‌وانه‌شه‌
خواحافیزی له‌ خه‌ودا چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت ، هه‌روه‌هائه‌توانینبڵێین خواحافیزی به‌ مانای خۆشه‌ویستی و گریان و جیابوونه‌وه‌ش دێت .

هه‌نار :: له‌ خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانه‌ و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یه‌کی زۆره‌ و به‌ مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و
له‌ خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، هه‌نار بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵات دار شاره‌ ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیرکردنی شاره‌ ، تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره‌
، ده‌نکه‌کانیشی پیاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه‌ وه‌ك درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره‌ وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر هه‌نار له‌ خه‌ودا به‌مانای
ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نه‌شکاو کچه‌و جارێ شووی نه‌کردوه‌ ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حه‌رامه‌ یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ .

له‌دایك بوون :: ئه‌گه‌ر پادشا له‌ خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕێکی بوو به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان نه‌بێت پادشا سامان و موڵك و پاره‌ی زۆری
ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌ خه‌ودا ببینێ کوڕی بوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کچی ئه‌بێت ، له‌ خه‌ودا له‌دایك بوونی کوڕ غه‌م و خه‌فه‌ته‌له‌ دایك بوونی کچیش
خۆشی و کامه‌رانی و ڕزگار بوونه‌ له‌ گیرو گرفت ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ببینێ له‌دایك بوو ئه‌مرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بوو کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر پیاو له‌خه‌ودا ببینێ کوڕێکی بوو نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌خه‌ودا پشیله‌ی ببێت منداڵه‌که‌یگه‌وره‌ بێت دز
ده‌رده‌چیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ منداڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێتهه‌ژار ئه‌بێت . . . .

مێش هه‌نگوین ::له‌ خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به‌ به‌ره‌که‌ته‌ و مه‌ترسیشی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر
هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ی بردو به‌شی مێش هه‌نگوینه‌کانی به‌ جێ نه‌هێشت ئه‌و که‌سه‌ زوڵم له‌ خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای دوژمنه‌ ، ئه‌و
که‌سه‌ی میش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش هه‌نگوین بۆ جوتیار باش نی یه‌ ، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یه‌تی ، هه‌روه‌ها
مێش هه‌نگوین به‌ مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له‌ خه‌ودا به‌ مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به‌ مانای سوپای کافران دێت . . . . .

شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ :: له‌خه‌ودا به‌ مانای کویر بوون و تاریکی دێت له‌وانه‌شه‌ منداڵی زینا بێت چونکه‌ شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ش وه‌ك ئاده‌میزاد له‌ خۆڵ بووه‌و
شیر ده‌ره‌،له‌ وانه‌یه‌ بینینی شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ خۆ پارازتن بێت له‌ دزی و هه‌واڵی ناخۆش ، بینینی شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ رزق و به‌ره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه .

مه‌سینه‌ :: تۆبه‌ی یاخی بوانه‌ ، مه‌سینه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی چاکه‌ به‌ره‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شت ئه‌ت بات ، هه‌روه‌ها به‌ مانای له‌دایك بوونی کوڕ و خۆشی دێت.

ڕووخان :: ڕووخانی خانو له‌ خه‌ودا مانای مردنی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، مردنی خاوه‌ن خانو له‌خه‌ودا مانای ڕووخانی خانوه‌که‌یه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
ببینێ خانوێك یان بینایه‌کی کۆن ئه‌ڕوخێنێ توشی شه‌ڕو ئاژاوه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، یان له‌ خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ یان به‌شێکی خانوه‌که‌ ڕوخایه‌ سه‌ری
له‌و خانوه‌دا یه‌کێك ئه‌مرێ یان خاوه‌ن خانوه‌که‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ته‌پخ بوه‌ سه‌ریمیرده‌که‌ی ئه‌مرێ .

پیسی ی :: له‌ خه‌ودا پیسی ی له‌سه‌رگیان یان له‌سه‌ر جل وبه‌رگ یان له‌سه‌ر پرچ ببیندرێ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل وبه‌رگی پیس تاوان و گوناهه‌ ، ئه‌و
که‌سه‌ی جل و به‌رگی بشوات و پاکی کاته‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، پاك کردنه‌وه‌ی گوێچکه‌ مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ،مردو جل وبه‌رگی پیس بێت باش نی یه‌.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #55  
قدیمی 03-09-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خه‌و ئاوێنه‌یه‌ ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ وێنه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته‌ به‌ر چاو هه‌روه‌ها ئه‌ی سه‌لمێنێ که‌ گیانمان روحی تێدایه‌و ئه‌و روحه‌ش له‌بواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشن که‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامی له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وهه‌ری ئاده‌میزاده‌ وخزمه‌تی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ئه‌کات خه‌وی راسته‌قینه‌و چاک له‌ ته‌نگانه‌دا یارمه‌تییمان ئه‌دات و رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه‌ و توانای زیاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ چاکی گیروگرفته‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.

ده‌رزی دورمان:
دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌ بۆ ئه‌ وانه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ژارن ده‌رزی له‌ خه‌وا ببینن پاره‌یان بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به‌ ده‌زووه‌وه‌ ببینێ کارو باری باشتر ئه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌که‌ی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخوات لای ئه‌و که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نهێنیه‌کانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ک بکات به‌ گیانی یه‌کێکا ئه‌وه‌ قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان ئه‌کات ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.

مار:
مار له‌ خه‌ودا دوژمنه‌ یان پاره‌یه‌ یان ئافره‌ته‌ یان کوڕه‌ .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئازاو به‌توانایه‌ ، مار دوژمنێکی پاره‌ داره‌ چونکه‌ ژه‌ هر له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی پاره‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به‌ خوێن بێت ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌ ، مار پێوه‌ دان باش نی یه‌ مانای زیان لێکه‌وتنه‌ ،فڕینی مار سه‌فه‌ره‌ ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه‌ ، کوشتنی مار به‌ کۆمه‌ڵ له‌ بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن سه‌رئه‌که‌وێت (له‌ به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).

ترس :
له‌ خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه‌ تووشی شه‌ر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ویا ببینێ ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه‌ تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێت.

میوان :
میوان له‌ خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه‌ ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ .

کچ
:
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی بینیوه‌ ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره‌ ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه‌ ،بینینی کچی جوان له‌ خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه‌ ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ ، کچ له‌ خه‌ویا ببێته‌ پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ئاینی زۆر باشه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته‌ کچ مانای ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک جاران به‌هێزو به‌ توانا ئه‌بێت .

ڕۆژ :
ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه‌ هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشیه‌.

ڕووباری هه‌نگوین :
مانای قورئانی پیرۆزو زانسته‌.

ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن :
ده‌نگه‌که‌ له‌خه‌ودا چۆن له‌ ته‌له‌فۆنه‌وه ‌بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه‌ که‌ کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده‌ بوو ئه‌وه‌ مژده‌یه‌کت بۆ دێت.

دیاری :
له‌خه‌ودا دل خۆشی یه‌ هه‌روه‌ک خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل " 36 " هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه‌ ، یان خواز بێنی کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #56  
قدیمی 03-09-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


که‌روێشك :
که‌روێشك له‌ خه‌ودا ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که‌ سه‌ر ببڕێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه‌ ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره‌ بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.

شه‌یتان :
بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه‌ ، له‌ یه‌کێ له‌ پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که‌ له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه‌ به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره‌ دزین و گوناه کردنه‌ ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌ ، شه‌یتان له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردارو کافرو بێ ئیمانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ بۆته‌ شه‌یتان ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له‌ دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌ یان به‌ فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه‌ فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .

ناو :
ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه‌ ناوێکی دیکه‌ هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له‌ خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به‌ پێی ئه‌وناوه‌ باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته‌ (کامه‌ران ) له‌ خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته‌ (صالح) ده‌بێته‌ پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته‌ ( چیا ) ئه‌وه‌ شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته‌ (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه‌ بنوسێ یان بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به‌ ناوی (چالاکه‌ شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له‌ داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه‌ کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه‌ له‌ ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ .

باینجان :
له‌ کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه‌ به‌ هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه‌ ، خواردنی باینجان له‌ خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێرو خۆشی یه‌ .

ده‌رگا :
ده‌رگای کراوه‌ ده‌رگای رزقه‌ ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ته‌که‌ ژنه‌و به‌ ته‌مه‌نیشه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه‌ ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، ده‌رچونی ده‌رگا له‌ جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته‌ ، ده‌رگای بچووك له‌ ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه‌ ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه‌ و باری دانیشتوانی ماڵه‌که‌ ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له‌ ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌ وه‌ له‌ دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له‌ به‌رده‌م دا بکرێته‌وه‌ کارو باری له‌ ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له‌ ژوورێکی ته‌سك و تاریك به‌ رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه‌ بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه‌ و که‌سه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله‌ ده‌رگاکه‌ ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه‌وه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ دۆزه‌خ.

پاقله‌ :
پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه‌ ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه‌ ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه‌.

گریان :
ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ترسی خوا یان به‌ هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به‌ هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه‌ مانای خۆشی و شادی یه‌ و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه‌.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #57  
قدیمی 03-09-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سامان :
بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه‌ ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه‌ ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه‌ که‌یه‌تی.

قه‌سپ :
له‌ خه‌ودا رزقه‌ ، خواردنی قه‌سپ له‌ خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه‌ وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه‌ و به‌رده‌وام نابێت .

خورما :
بینینی خورما له‌ خه‌ودا باران بارینه‌ خواردنیشی ده‌ستکه‌وتێکی حه‌ڵاڵه‌ و به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆیه‌تی ، هه‌روه‌ها قورئان خوێندنه ، خورمای شاردراوه‌ پاره‌یکی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خه‌رابترین جۆری خورما بخوات ئه‌وه‌ که‌سێکی باش نی یه ، لێکردنه‌وه‌ی خورما له‌ کاتی خۆی دا ئه‌وه‌ ژن هێنانه‌و ئافره‌ته‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، یان ئه‌و که‌سه‌ بێ هه‌وڵدان پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌توانین بلێین خورما له‌ خه‌ودا زانسته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك خورمایه‌ك بکاته‌ دوو به‌ش و ناوکه‌که‌ی ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ کوڕی ئه‌بێتسه‌فه‌ر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه‌ ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له‌ حاله‌تێکه‌وه‌ ئه‌چیته‌حاڵه‌تێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه‌ یان نا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ تۆبه‌ کردنه‌ و دوور که‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ گوناه ، ئه‌و بینایه‌ی چویته‌ژووره‌وه‌و نوێژت تیا کرد ئه‌وه‌ مزگه‌وته‌ تۆو ئه‌وانی تریش که‌ نوێژتان ئه‌کرد هه‌ر که‌سه‌و به‌ پێی هه‌وڵ و کاره‌که‌یخۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه‌ له‌ خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه‌ له‌خوا چونکه‌ تۆکه‌نوێژئه‌که‌یت له‌ هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له‌ ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت ‌هه ڵه‌ت هه‌یه‌ به‌م جۆره‌ نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایه‌هه‌وڵده‌ خۆت چاك که‌یته‌وه‌ ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه‌ نازانم چیت خواردوه‌به‌ڵام خواردنی زۆرو خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به‌ پێڵاوه‌وه‌ نوێژت کردوه‌ ، له‌ هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه‌ هه‌رپێکه‌وه‌ ئه‌مێننه‌وه‌ ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پته‌وه .

ئاوریشم :
بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه‌ ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز ترو گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه‌ پایه‌ به‌رزه‌ ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه‌ ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رده‌بڕێ که‌ شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه‌ به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه‌ پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به‌ ئابڕوو به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه‌ له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه‌ به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی .

پیاز :
خواردنی پیاز باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه‌ پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه‌ پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه‌ ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه‌ ، ئه‌ توانین بڵێین پیاز پاره‌یه‌ .

هێلکه‌ :
هێلکه‌ له‌ ناو قاپ دا بێت ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه‌ به‌ کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه‌ یان زینایه‌ یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافرو بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه‌ مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه‌ ،له‌وانه‌شه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه‌ منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه‌ یه‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له‌ رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه‌ و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه‌ کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که‌ بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه‌ بخوات ئه‌وه‌ کفن دزه‌ ، به‌کورتی هێلکه‌ مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره‌ .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #58  
قدیمی 03-09-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



خۆشی و شادی :
له‌خه‌ودا گریانه‌ له‌وانه‌شه‌ کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه‌ دڵته‌نگ ئه‌بێت .

ژه‌هر:
له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که‌ پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه‌ خه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ژه‌هری کوشنده‌ مانای مردنه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته‌ خه‌ڵکی تر ئه‌وه‌ زینا ئه‌کات .

منداڵی ساوا :
خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له‌ دایك بوونی منداڵ له‌ ده‌مه‌وه‌ مانای مردنه‌ .

بوك و زاوا :
بینینی بوك و زاوا به‌ رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه‌ ناویشی نی یه‌ و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه‌ به‌ پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه‌ کرێته‌وه.

‌ باڵا :
کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له‌ خه‌ودا باش نی یه‌ ، باڵای به‌رز له‌ خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه‌ ، باڵا له‌ ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه‌ و بگاته‌ ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه‌ بێت مانای مردنه‌ ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه‌ له‌ پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته .

دان که‌وتن :
دان که‌وتن له‌ خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له‌ خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه‌ نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته‌ ناوده‌ستی ئه‌وه‌ پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته‌ باوه‌شی ئه‌وه‌ کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له‌ خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه‌ غه‌م و په‌ژاره‌ و ئازاره‌ ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه‌ ،مانای ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه‌ ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه‌ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ پیاوه‌کانن له‌ خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له‌ خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه‌ کێکه‌ له‌ که‌س وکارمان ،به‌ کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ ،دانی دروستکراو له‌ زێڕ باشه‌ به‌ڵام له‌وانه‌شه‌ ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له‌ زیو زیان و زه‌ره‌ره‌ ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه‌ .

لانك :
کڕینی لانك یان نوستن له‌ناو لانك خێرو خۆشی یه‌ و چاکه‌ کردنه‌ هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمهدون}} سوره‌تی روم / 44 ، هه‌روه‌ها لانك بۆ پیاوان غه‌م و خه‌فه‌ت و زیندانه‌ و بۆ کوڕی گه‌نجیش هاوسه‌ره‌ و بۆ ئافره‌تیش کوڕه‌ له‌وانه‌شه‌ گریان و غه‌م و په‌ژاره‌و جێ ی گۆرانی ووتن و سه‌ما و خۆشی بێت ، هه‌ندێ جاریش به‌ مانای داره‌ مه‌یت دێت .

ته‌زبیح :
بینینی ته‌زبیح له‌ خه‌ودا مانای ئافره‌تێکی چاکه‌ یان ژیانێکی حه‌ڵاڵه‌ یان سه‌ربازی سود به‌خشه‌ بۆ خاوه‌نی ته‌زبیحه‌که‌و ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستیوه‌یه‌تی .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #59  
قدیمی 03-09-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



مژیین :
یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ یه‌کێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه‌ پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره‌ له‌ژنه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره‌ له‌ گیرفانی ده‌رئه‌کات یان رانی بمژێ پاره‌ له‌ عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ .

صابون :
له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ودا به‌ سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی سابون له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له‌ دڵ ته‌نگیه‌که‌ی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته‌ .

کلیل :
کلیل له‌ خه‌ودا رزق و یارمه‌تی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته‌ ، یان منداڵه‌ یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌ فه‌رموێ {{نصر من الله‌ و فتح قریب }} سوره‌تی الصف /13 ، واتا به‌ یارمه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و کردنه‌وه‌ نزیکه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت زوڵم له‌ منداڵی هه‌تیو یان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ له‌ بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌ ، له‌وانه‌شه‌ کلیل چوونه‌ حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی به‌ هێزو توانایه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بێ کلیل ده‌رگایه‌ك یان قفلێك بکاته‌وه‌ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به‌ کلیل بیکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵیه‌تی و ئه‌یه‌وێ به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێ ده‌رگایه‌ك بکاته‌وه‌ ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزترو زه‌حمه‌ت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل ته‌رمه‌ و کونی قفڵه‌که‌ یان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه‌ .

ئاشت بوونه‌وه‌ :
له‌ خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی ئاشت بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ زیاتر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری کردنی یه‌کێکه‌ که‌ له‌ رێ لای داوه‌ و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕێ ی ڕاست .

په‌یمانی شه‌ڕ نه‌ کردن :
هه‌سانه‌وه‌و خۆشی و کامه‌رانی و ئاسایش وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره‌ و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانه‌ و بۆ کچی گه‌نچ شوکردنه‌ .

وێنه‌ گر:
شعر و زانست و ئه‌ندازیاری و دانای یه‌ ، هه‌روه‌ها مه‌ی خواردنه‌وه‌و گوناه و درۆ کردنه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ و چونه‌ ناو کاری مه‌ترسی داره .

شه‌پۆڵ :
توندو تیژی و ژان و ئازاره‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌ فه‌رموێ {{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا الله‌ مخلصین له‌ الدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که‌ ئه‌که‌ونه‌ ناو شه‌پۆڵه‌وه ‌به‌ دڵێکی پاك له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها شه‌پۆڵ مه‌ترسی خنکانی به‌ دواوه‌یه‌ هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }} سوره‌تی هود /43 ،واتا شه‌پۆڵ سه‌رو بنیانی کردو خنکاندیانی ، له‌م دوو ئایه‌ته‌ ده‌رده‌که‌وێ که‌ بینینی شه‌پۆڵ له‌ خه‌ودا باش نی یه‌ .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #60  
قدیمی 03-12-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


قوڕگ :
ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ مووێك یان ده‌زوێك له‌ قوڕگی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌ پچڕێت و بن بڕیش نه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت یان شه‌ڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .

برنج :
برنجی کاڵ پاره‌یه‌و به‌ هیلاکی و به‌ خه‌فه‌ت و به‌ زۆر کۆکراوه‌ته‌وه‌ ، برنجی کوڵاویش قازانجه .

ووشه‌ی ئۆف :
ووشه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربڕینه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه‌ سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }} سوره‌تی الاسراء / 23 .

شێت بوون :
له‌ خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وه‌شانه‌وه‌ تێك چێت ئه‌وه‌ پاره‌ به‌ فایز ئه‌داته‌ خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونه‌ به‌هه‌شته‌ یان ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌و زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باوکی یه‌تی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به‌ به‌ره‌که‌ته‌ .

مردن :
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته‌ یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ یان رزگار بوونه‌ له‌ زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره‌ ، هه‌روه‌ها مردن له‌ خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له‌ گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له‌ گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه‌ له‌ ئایین و پله‌ و پایه‌ ی به‌رزی دونیایه‌ ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه‌ یان چاو کوێر بوونه‌ یان ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،هه‌روه‌ها مردن له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه‌ چوونکه‌ مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه‌ ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته‌ ژێر خاکه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له‌ خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ یان تۆبه‌ کردنه‌ ، مردوێك له‌ خه‌ودا بڵێ من نه‌ مردووم ئه‌و مردوه‌ پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره‌ له‌ کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له‌ گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له‌ خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ کاروباری باشه‌ ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌ له‌ گوناهێکی گه‌وره‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ له‌ خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه‌ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه‌ ، مردنی کوڕ له‌ خه‌ودا ڕزگار بوونه‌ له‌ دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ باشه‌ که‌ ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له‌ گه‌ڵه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له‌ گه‌ڵه‌ ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوورو درێژه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له‌ خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه‌ باسی ئه‌و مردوه‌ ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه‌ به‌ کافری مردوه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته‌ موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه‌ ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له‌ زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه‌ زیندوه‌که‌ له‌ دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره‌ ، یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به‌ خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه‌ ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه‌ بۆ زیندوه‌که‌ ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه‌ ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه‌ ، مردنی کت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره‌ ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه‌ ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له‌ ناو گوناهه‌کانی دا .

‌‌ مشك :
مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه‌ ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه‌ ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه‌ یان دزه‌ ، مشکی زۆر رزقه‌ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له‌ ماڵیدایه‌ رزقی فره‌وانترئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مشك له‌ ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه‌ ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه‌ سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ مشك که‌س و کارو منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه‌ کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به‌ تیر یان به‌ به‌رد له‌ مشکێك بدات ئافره‌تیکێ خراپه‌ کار به‌ نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له‌ جێیه‌کی لار یان له‌ ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له‌ ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه‌ ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه‌ بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه‌ له‌ ئافره‌تێکی خراپه‌کار.

میوه‌ :
له‌ خه‌ودا ژن هێنانه‌ یان شوو کردنه‌ ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی یس// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه‌ چونکه‌ زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه‌ ، میوه‌ بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه‌ و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه‌ فڕێ ئه‌درێته‌ سه‌ری ئه‌و که‌سه‌ به‌ خێر خوازئه‌ناسرێ و به‌ ناو بانگ ئه‌بێت .

خه‌ڵوز :
له‌ خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ پاره‌ی حه‌رامه‌ ،یان رزقێکه‌ له‌ سولتانه‌وه‌یه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه‌ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ و زوڵمیشی لێ کراوه‌ و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه‌ ، خه‌ڵوز له‌ زستان پاره‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه‌ چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له‌ ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه‌ .

ته‌ڵه‌ :
پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه‌ بۆ چۆله‌گه‌یه‌ك دانێته‌وه‌ پیاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ودا بینی ته‌ڵه‌ دائه‌نێته‌وه‌ که‌ باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که‌ یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته‌ حه‌ز ئه‌کات له‌ مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که‌ له‌ ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 3 نفر (0 عضو و 3 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها