بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 10-03-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض خه ونامه ی کوردی


خه ونامه ی کوردی

تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی کورد کۆمپیوته‌ر

به شی یه که م

خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الانعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ نووستن جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی مردن ، هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که‌ ژووری نووستن تاریك و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که‌ یه‌ ك سان ده‌بێت و چاو ده‌نوقێ
ده‌ماره‌کا‌نی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌و مێشك هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات و له‌ هه‌ مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره‌ وه‌ك خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به‌ دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ك بلێ ی له‌ ژیانی ئاسایی دا ناتوانێ کارێك ئه‌نجام بدات یان جۆره‌ خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له‌ خه‌ودا ئه‌توانێ کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه‌ ی خه‌و هه یه خه‌وی هه‌ستیاری یه‌ یه‌کێ ئه‌گه‌ر لێفه‌که‌ی بخاته سه ر ده می له خه ودا وا ئه زانێ كه دوژمنه كه ی ئه ی خنكێنێ
هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان داریش هه یه ئه‌م جۆره‌ خه‌وه‌ مه‌به‌ستی ڕون و ئاشکرایه‌ و خه‌وی خه‌یاڵ ‌و خه‌وی ڕاسته‌قینه‌ش هه‌یه‌.
شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره‌ خه‌وه‌ به‌ پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆڕدرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ پیاوه‌ یان ئافره‌ته‌ گه‌نجه‌ یان مندال چونکه‌ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ کورته‌ باسێك بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین . ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه‌ له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته‌ خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به‌ گشتی ده‌بێت .

(1) : باوك :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژارو ده ست كورت بێت رزق و پاره یه كی زۆری بۆ دێت و ده وڵه مه ند ئه بێت.................

(2) : شێر::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره‌ و ترسناکه‌ له‌وانه‌شه‌ مردن بێت چونکه‌ درنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ودا شێر بیبینێ چاك ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه كێك له خه ودا شێر ببینێ و لێ ی نه ترسێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی دا زاڵ ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێك بچێته‌ مالێك و ئه‌و ماله‌ نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئه‌مرێ .

(3) : له سێداره دان ::رزگار بوونه‌ له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاك ئه‌بێته‌وه‌ له‌ وانه‌شه‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ بێت له‌ ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌وا سه‌ری بپه‌ڕێندرێ باوك و دایکی ئه‌مرن .

(4) : نوێژكردن:: ته‌واو بوون و پته و بوونی په‌یمانه و هه روه ها به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و كه سه ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ ، به‌لام به‌ گشتی نوێژ كردن له خه ودا ڕزگار بوونه له به ندیخانه و به ده ست هێنانی ڕزق و پاره یه .

(5): سێو:: سێو له‌ خه‌ودا به مانای مندال دێت ،‌ هه‌روه‌ها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکه‌ بۆ تاجر بازرگانی وتجاره‌ته بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌وی كشتوكاڵی یه ، سیوی شیرین ڕزقێكی حه ڵاڵه و سێوی ترش حه رامه ، سێو وه رگرتن له سوڵتان یان پاشا زۆر باشه ئه و كه سه ی له مزگه وت سێوێك بۆن كات ئه وه كچكی خانه دانی ده ست ئه كه وێت و ئه ی خوازێ .........................................................

(6) : جن و جنۆكه :: فێڵ و فێڵ بازی له‌ کاروباری دونیادا ، ئه‌ گه‌ر جنێکی زاناو تێ گه‌یشتو ببیندرێ ئه‌وه‌ جیاوازه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته‌ جن ئه‌وكه سه به‌ هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیك مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه‌ زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ ، ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا جن بچێته‌ ماڵی ئه‌وه‌ دوژمنانی ئه چنه‌ ماڵی و دزیش دزی لێ ئه‌كات، ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار وپایه به رز ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌و كه سه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی باش نابێت .
ئه‌م شی کردنه‌وه‌مان زۆر به‌ کورتی بوو باسی زیاتر هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م ووشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و سه‌دان ووشه‌ی تر هه‌روه‌ها ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌وه‌کانتان و شی کردنه‌وه‌ی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانتان ، ئه توانن به م ئیمێله ی خواره وه په یوه ندیمان پێوه بكه ن ، زۆر سوپاس تا به‌شی داهاتووی خه‌ونامه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:25 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها