شێعری گۆرانی (شعر اهنگ)
جوان بۆکانی
شێعرگوتن بۆ گۆرانی و مه‌قامات بوارێکی گرنگی هونه‌ری جیهانی ئه‌مڕۆیه. به‌داخه‌وه کورد له‌م گۆڕه‌پانه دا پاڵه‌وانی نییه و هۆی ئاشکرای کاره‌که‌ش، زاڵبوونی فۆلکلۆره به سه‌ر تانوپۆی مۆسیقای کوردی‌دا.
هونه‌رمه‌ندی کورد که گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فۆلکلۆری له‌به‌ر ده‌ست دایه، هه‌ست به پێداویستی ناکات له‌حن و هه‌وای گۆرانیی نوێ بداته ده‌ست شاعیرێک و داوای شێعری تایبه‌تی بۆ بکات.
له جیاتییان په‌نا ده‌باته به‌ر شێعری سه‌دان جار دووپاتبووه‌وه‌ی گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کان، یا خود لاپه‌ڕه‌ی دیوانی گۆران و شاعیرانی تر هه‌ڵده‌داته‌وه و به بێ مه‌سره‌ف و زه‌حمه‌ت شێعرێکی بۆ ده‌دۆزێته‌وه- ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ! له ئه‌نجامدا، بواری شێعری گۆرانی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، ته‌نک و ته‌سکه و وه‌ک گه‌لانی تر، شاعیری تایبه‌تمه‌ندی شێعری گۆرانیمان نییه.
دیاره له باشووری کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته سه‌ری هه‌ڵداوه و جێگه‌ی هیوایه له داهاتوو دا نه‌مامی ئێستا ببێته دارێکی ڕه‌گداکوتاوی به لقوپۆپ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگرێته‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی شێعری غهیرهفۆلکلۆری بۆ گۆرانی، له ڕادیۆی کوردیی تاران و کرماشان و سنه‌وه مه ها باد بووه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان. ئه‌وده‌م به گوێره‌ی سیاسه‌تی گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕادیۆکان، ئیجازه نه‌ده‌درا گۆرانیبێژان ته‌نیا شێعری فۆلکلۆری دووپات بکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت زه‌خت ده‌خرا سه‌ر گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌کیش که شێعری نوێ و تایبه‌ت بۆ گۆرانییه‌کانی بڵێت.
له ئه‌نجامی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌شدا بوو، که شێعر و مه‌قامی "شه‌و" به شێعری خوالێخۆشبوو سه‌ید کامیل ئیمامی(ئاوات) و چه‌نده‌ها گۆرانیی هاوچه‌شن خوڵقان.
خوالێخۆشبوو د. عابد[سیڕاجه‌دین نه‌قشبه‌ندی(هێژا)] له‌و ساڵانه دا ئه‌گه‌ر تاقه‌که‌س نه‌بووبێت، به‌رچاوترین شاعیرێکه شێعری بۆ زۆربه‌ی زۆری گۆرانییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕادیۆی کوردیی تاران و کرماشان داناوه و به‌شی زۆریان کاک مه‌زهه‌ری خالقی له‌سه‌ر هه‌وای فۆلکلۆری پێشکه‌شی کردوون و هه‌ندێکی دیکه‌یان هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک ته‌هماسبی و خانم قه‌مه‌ری به‌نی ئه‌رده‌ڵان گوتوویانن. هه‌ر لێره دا پێویسته بگوترێ که له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتا دا هاوته‌ریب و هاوکات له‌گه‌ڵ ڕادیۆی کوردیی تاران و کرماشان، له مه‌هابادیش نه‌مر محه‌مه‌دی ماملێ هه‌مان بواری تاقی ده‌کرده‌وه و گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کانی به شێعری تازهدانراو ده‌گوت.
شاعیری شێعری گۆرانییه‌کانی ماملێش خوالێخۆشبوو هاشم نانه‌وازاده[نانه‌وازاده‌گان] بوو، که ئه‌گه‌ر بێت و زه‌مانێک مێژووی شێعری گۆرانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بنووسرێت ناوی ئه‌و و د. عابد له پێش هه‌مووانه‌وه ده‌بێت.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: گۆڤاری مه‌ڵبه‌ند، چاپی له‌نده‌ن، ژماره 92، سه‌رماوه‌زی 2004، لاپه‌ڕه 49- ئه‌وه‌ی نووسیومه‌ته‌وه به‌شێکه له بابه‌تێک به ناوی "ئاهووی ئێڵاخان، خانمی خێڵان" که هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رگی یه‌که‌م(ئاهووی ئێڵاخان) و دووهه‌می( خانمی خێڵان) دیوانی شێعره‌کانی "د. عابد سیڕاجه‌دین نه‌قشبه‌ندی(هێژا)"یه.