بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید حه‌سه‌ن شافێعی



حه‌سه‌ن شافێعی


حه‌سه‌ن شافێعی

پرسێار:تکاییه خۆتان بۆ مالپه‌ری چل‌چه‌مه‌ بناسینه؟


من ناوم حه‌سه‌ن شافێعی یه خه‌ڵکی سه‌قزم.سه‌ره‌تای ساڵی 1955 له شاری بانه له دایک بووم.هه‌تا پۆلی دووهه‌می ناوه‌ندی له بانه بووم.پاشان به هۆی نه‌خۆ‌شینی باوکم گه‌ڕانیه‌وه بو سه‌قز،کوتایی خوێندنم له سه‌قز و بیجاڕ بوو.له ساڵی 1974 له سه‌قز مامۆستای فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی(مێهر) بووم و ئیستاش دانیشتووی شاری ئوتاوام له کانادا.

پرسێار: چ ێناسه‌یه‌کتان‌سه‌باره‌ت‌به شيعر هه يه؟


پێناسه من بۆ شێعر هه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه که شێعربۆ خۆی هه‌یه‌تی.شێعڕ یا هۆنراوه وه‌ک هه‌موو بابه‌تیكی هونه‌ری تر تاریفی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
مانای دامه‌زراندنی په‌یامێکه له سه‌ر بناغه‌یکێش و مه‌عنا و مۆسیقا.کاتئ گۆیگرێک ده‌یبیست هه‌ستی بجووڵێت و به ئاشکرا بزانئ که ئه‌مه قسه نییه به‌ڵکوو شیعره،ئه‌وه‌ش بڵێم که من جۆری ئازاد و سپی و هتد…به شیعر نازانم چون له چوارچێوه‌ی ئه‌و تاریفه‌ی تایبه‌ت به هۆنراوه‌یه ناگونجئ و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه شیعر بن هه‌موو‌که‌‌س شاعیره.باشترین نمونه‌ی گۆڕانکاری‌له شیعری کلاسیک‌داهۆنراوه‌کانی مامۆستا‌ی نه‌مر(گۆران)ه.که زۆر مامۆستایانه وله ڕووی ئوسلوو به‌وه ده‌ستکاری و جوانکاری تێدایه،بئ ئه‌وه‌ی که بناغه تێک درابیت.

پرسێار: ئاستی شیعرو شاعیری‌له سه‌قزدا له چ قۆناغیکدایه؟

وه‌کوو زۆر جار بیستوومانه ده‌ڵین هه‌رچی کورده شاعیره،یان ده‌نگ خۆشه،به‌گشتی هه ستیارن-ئه‌مه تاڕاده‌‌یه‌کی زۆر ڕاسته و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی کوردستان-کورد به درێژایی مێژو ئاشق بووه و ئاشقی چیاو سه‌ربه‌ستی و یارو وسروشت و هتد... ئه‌مانه‌ش هه‌ست پاراو ده‌که‌ن هۆنه‌ر وهۆزان په‌روه‌رده ئه‌که‌ن و له‌م پڕۆسه‌دا، سه‌قز وه‌ک به‌شیک له‌م خاکه ئاشقه دڵدار و هه‌ستیاری زۆری لی هه‌ڵکه‌وتووه.و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه به بنه‌مای په‌روه‌رده بوونی شاعیرانی هه‌ست ناسك و شوڕشگێر و نیشتمان په‌روه‌ر وه‌کوو مه‌جدی،غه‌رقی،ضیائی، شیدای کوردستان(مه‌لا سه‌ی ڕه‌شید)،ئاواره(مه‌لا ڕه‌‌حمان)،شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر، ڕه‌سولی شیرازی، عه‌تا فه‌ره‌جی، ره‌حیم لوقمانی، مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی، ئێحسان ئه‌خه‌وان، فاتێح محه‌ممه‌دی،عومه‌ر فارووقی،حامید شافێعی، گولی ته‌مه‌ن کورتی باغی شاعیران ژیلا حوسێنی، وه...بوونی ئه‌م به‌ڕێزانه و زۆری دیکه که له‌وانه‌یه من ناویان له بیرم چووبیت(داوای لیبوردن)بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که شیعر به گشتی له سه‌قز له ئاستیکی باڵادایه و زۆر به‌ڵگی هه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه و من سه‌قز له جێگایه‌کی زۆر تایبه‌تیدا ده‌بینم وپله‌یه‌کی زۆر باشی هه‌یه له گۆڕه‌پانی شیعر و هۆنراوه‌دا له کوردستان.


پرسیار:شێعری هه‌لوه‌دا یه‌کێک له‌و شێعرانه‌ی جه‌نابتانه که ده‌نگدانه‌وه‌ێکی زۆری له کۆمه‌لگای کورده‌وارییدا هه‌ییه به‌تایبه‌ت که کاک ناسر ره‌زای کردویه‌تی به گۆرانیپه‌یامی ئه‌و شێعره به‌سۆزو ناسکه چییه؟


شیعری هه‌لۆه‌دا یان تاسه‌بار له سالئ 1992دا له شاری تۆره‌نتۆی کانادا،تازه ساڵێک بوو هاتبوومه کانادا شه‌وێکی هاوین بوو ته‌‌نیا له هۆڵی ماڵه‌که‌مدا دانیشتبووم،زۆر دڵته‌نگ بووم و بیرم له زۆر شت ده‌کرده‌وه.بۆ وا بوو،بۆوا چوو بۆ وامان لئ هات و زۆر دڵته‌نگی کوردستان بووم.کوتوو پڕ کۆمه‌ڵێک هه‌نگی وشه‌ی جوان پووره‌یان به‌ست و خێرا پێنووس و کاغه‌زێکم هه‌ڵگرت و چوومه هه‌یوانه‌کی ماڵه‌کم. ده‌ستم کرد به نووسینی دێڕی یه‌که‌م که له پڕا زرمه‌یه‌ک هات و هه‌موو ئه‌و هه‌نگانه‌ی تۆران. زۆر داچووم و گه‌ڵیکم پئ ناخۆش بوو.جیرانه‌که‌مان ده‌رگای هه‌یوانه‌که‌ی دا خست و من مامه‌وه و دیسان بیر کردنه‌وه تا کوو هه‌ر چۆنێک بوو چوومه‌وه بۆ ڕاوی ئه‌و وشانه و توانیم هه‌ندێکیان کۆ بکه‌مه‌وه و ئه‌و هۆنراوه هۆنرایه‌وه.به‌ڵام لام وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه نه‌بوایه هۆنراوه‌که گه‌لێک جوانتر و زیاتر له‌وه‌ش ده‌بوو که ئیستا هه‌یه.
هاوڕیی خۆشه‌ویستم کاک ناسری ڕه‌زازی له ماڵی ئیمه بوو، چاوی به‌و شیعره که‌وت و پێی خۆش بوو منیش به شانازییه‌و، پێشکه‌شم کرد و بوو به‌و گۆرانییه‌ی که ئیسته خه‌ڵک زۆریان پێ خۆشه.دیاره کاک ناسر زۆر ئاهه‌نگێ خۆشی له‌سه‌ر داناوه و زۆر به سۆز چڕیویه‌تی و من لێره‌وه دیسان سپاسی لی ده‌که‌م.به‌ڵام به داخه‌وه هه‌رچی سه‌یری شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه کوردییه‌کان ده‌که‌م ناوی شاعیره که نووسراه حه‌سه‌ن شه‌بانی،به داخهوه نازانم ئه‌م نا به‌ر پرسیارییه له ئه‌ستۆی کێ‌یه؟
شیعر و هۆنراوه‌شیله‌ی هه‌ستی هۆنه‌ره و ده‌بیته گۆرانی و گۆرانی بێژیش کاتیك که ده‌یچڕێ له راستیدا ئه‌و هه‌سته ده‌گویزیته‌وه بو ده‌روون و هه‌ناوی بیسه‌ران.که وابوو ئه‌وڕو که بازاری کلیپ گه‌رمه و ستران بێژ هه‌روه‌ک جاری جارانڕوڵی سه‌ره‌کی هه‌یه ده‌بێ ئاوڕێکیش له‌وکه‌سه‌ی که شیعره‌که‌ی وتوه و ئه‌وه‌ی ئاوازی بۆ داناوه،بدرێته‌وه و هه‌ڵه‌ی وا گوره ڕوو نه‌دات. هه‌روه‌ها من له شیعره‌که‌دا گوتوومه:

وا ‌په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕ و پۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره،دووره ژوانه‌که‌م

نه دووره جێ ژوانه‌کم.

کۆچه‌ررێکم هه‌ڵ گری سه‌ر وا له پێناوی وڵات
ئه‌و مه‌له‌م ئاکامی کۆچم(دیمه‌وه)هێلانه‌که‌‌م

نه‌ک : (ده‌چمه‌وه)هێلانه‌که‌م

دیاره ئه‌وانه‌ی کاریان به شیعره له‌م ووته‌ی من باش تێ ده‌گه‌ن.ئه‌مانه‌م بۆ ئه‌وه‌ی باس کرد که به‌س ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک بێت و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان له کوردستان برێک زیاتر به‌رپرسیار بن.شیعری هه‌ڵوه‌دا یا تاسه‌بارهه‌ڵقوڵاوی ناخێکی بریندار و پڕ له تاسه بوو.زۆر جار من گوتوومه:مامۆستا هێمن تا به‌غداد چوو،شاکاری ناڵه‌ی جودایی له دایک بوو،ئه‌گه‌ره‌ وه‌ک ئه‌وڕۆی ئیمه سێ به‌ژ دوور بکه‌وتایه‌ته‌و دا خۆ چی،.......


زور سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داواکارییه‌ی ئێمه‌ت وه‌رگرت بۆ ئه‌م دیمانیه

منیش سپاسی ئیۆه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌که‌م و پیرۆز بایی ئه‌م ما ڵپه‌ره جوانه‌تان
لێ ده‌که‌م و هیوادارم له بواری ناساندنی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کوردستان و به تایبه‌ت شاری سه‌قز سه‌رکه‌وتوو بن و دیسانیش ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م.
ئه‌وه‌ش بڵێم که ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان ناوێکیسه ‌رنج ڕاکێشه‌ و پڕ به پێستی
ماڵپه‌ڕه‌که‌یه و هیوا دارم ئه‌و دڵسۆزانه‌ی وا بابه‌تی سه‌قزیان له‌ لایه،هاوکاری ماڵپه‌‌یڕچل‌چه‌مه بکه‌ن و سه‌قز زیاتر بناسێنن.

به هه‌ر حاڵ دیسانیش سپاستان ده‌که‌م و داوای سه‌رکه‌وتن و هیوای ڕۆژ به ڕۆژ ڕازاوه‌تر بوونی ئه‌م باخه جوانه‌تان.

هه‌ر خۆشیتان:حه‌سه‌ن شافیعی
ئوتاوا خه‌رمانانی
2006
منبع : سايت سقز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:29 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها