زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

04-02-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیروکی مادمازێل كهتي
چیروکی مادمازێل كهتيكهس نازانێ له كوێيه. ده‌نگي شهپۆلهكاني زه‌ريا دێ. شه‌پۆله‌كان به سه‌ر لمه زێڕينهكاندا هه‌نگاو ده‌نێن. خۆ به سنگي كه‌نده‌ڵانه به‌رده‌كاندا ده‌دا و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌ڵاكان هه‌ڵده‌وه‌رێن. سه‌رمامه. رۆبێرتۆ به‌ياني گوتي: «لام وايه حاڵت باش نه‌بێ. ره‌نگت پهڕيوه كوڕه‌كه. بۆ ناگهڕيتهوه بۆ ماڵێ؟» لاي چه‌پم وێستگه‌يه، پاسێكي به‌تاڵ راوه‌ستاوه. خۆزگه سوار بم و بچم بۆ رۆم.
ماڵه‌كه‌م، ماڵ! ديسان ژووره ژيكهڵهكه. شتومهكي تۆز لێنيشتوو.
له‌سه‌ر ته‌خته‌كه درێژ بوون سيگار كێشان. چاوبڕين له په‌رده خۆڵهمێشييهكه راكشان تا سنووري مردن. ژني خاوه‌ن ماڵ گوتي: «ئه‌وانه بۆ من نابێته كرێي خانوو.»
تابڵۆكاني خسته ده‌رێ. بۆ بهردرگاي ديوهكهم.
گيرفانهكانم ده‌پشكنم به شوێن پاكه‌ته سيگارهكهدا. ره‌نگبێ له شوێنێك كه‌وتبێ.
له‌وه ده‌چێ له كهناري ده‌ريا كه‌وتبێ: سه‌رمايه. به مليوانهي كۆته‌كه‌م ملم داده‌پۆشم گوێ له ده‌نگي (مۆزيك) ده‌گرم. مێلێودييهكي شاده. له چايخانهكهي (خوليو) دێت.
ده‌شكرێ بچيت و له‌گه‌ڵ كۆچه‌ره‌كاندا گه‌ڕێك ههڵپهڕيت.
ورد ورد باران ده‌بارێ.
به‌ياني ئاسمان ساماڵ بوو. گه‌ڕۆكه‌كان به‌ره‌و كهناري ده‌ريا ده‌چوون.
پيره پياوهكان له كهناري ئاوه‌كه دانيشتبوون. ده‌بێ بچين بۆ لابي هوتێله‌كان. هه‌ركه باران دايدا ورده‌واڵه فرۆشه‌كان شتهكانيان كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
رۆبێرتۆ گوتي: «نه‌ختێك ده‌چم له كازينۆ ياري بكه‌م.» ورده‌واڵه فرۆشه. قهولي به دهزگيرانهكهي داوه هه‌ركه شته‌كاني فرۆشت سهردانێكي رۆم بكا، له فرۆشگه گه‌وره‌كان عه‌تر و گۆرهوي و كڵاو بكڕێ. حه‌زي له قوماره. ئه‌وه‌ي رۆژانه پهيداي ده‌كا شه‌وانه دهيدۆڕێنێ.
شته‌كاني خسته نێو ساكهكهيهوه و كوتي: «به‌ڵكوو به‌خته‌وه‌ري رووي تێ‌كردم» ته‌م و مژ وڵاتي داگرتبوو. له سه‌ربانه سووره‌كان چۆكي داداوه. مادمازێل كهتي قفڵێكي زهلامي له درگاي ميوانخانهكهي داوه و رۆيشتووه. پيترۆكوتي: «زۆر له‌وه ده‌چێ چووبێته ئهلجهزاير. وهدووي عاشقه ون بووهكهي كه‌وتبێ»
گوتم: «ئه‌و له ژياندا كه‌سێكي نه‌بوو.»
سه‌رنجي كاتژمێرهكهي دا: «زۆر دره‌نگه ده‌بێ بچم بۆ سه‌ر به‌حرێ.
دوانيوهڕۆ وه‌ره بۆ چايخانهكهم. ڤرژاڵێكت بده‌مێ به‌قه‌ت نه‌هه‌نگێك.»
گهمييهكهي به‌ره‌و ئاوه‌كه پاڵ پێوه‌نا. گه‌ڕۆكه‌كان له (ئێسكله)وه سواري گهميهي سهيراني ده‌بوون. بۆ جه‌زيره دووره‌كان دهرۆيشتن. كۆشي گهمييهكه جمهي ده‌هات و به‌زم و پێكه‌نين بوو. روومه‌تي ئاسمان ره‌نگي خۆڵه‌مێشي لێنيشتبوو پيترۆ سهوڵي لێده‌دا و ده‌چووه پێشێ.
ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك به شوێن مادمازێل كهتيدا بگه‌رێم: نابێ بگريم. بابم دايمه ده‌يگوت: ژن گرينۆكه نه‌ك پياو.
مادمازێل كهتي ئه‌گه‌ر بێي، له‌به‌ر ههيواني ميوانخانهكهي دابنيشي.
ده‌كرێ باسي ئه‌و ده‌بێ و نابێيهي بابم بكه‌ي.
حه‌زي ده‌كرد وه‌ك پياوێكي راسته‌قينه گه‌وره‌م بكا. به‌ڵام دايكم به پێچه‌وانه‌وه پێي خوش بوو كچ بايهم. عومرێك له سه‌ر بارهێناني من شهڕوههڵڵايان بوو ئێستاش نه‌مزاني كاميان سه‌ركه‌وتنيان به ده‌ست هێنا.
مادمازێل كهتي به نيستانهي خاچ ده‌ست له سه‌ر سنگ ده‌دا و قاقا پێده‌كه‌نێ.
په‌رده سپييهكاني پشت په‌نجه‌ره‌ي ميوانخانهكهي لانه‌داوه، به‌ڵام دڵم هه‌واڵي هاتنه‌وه‌ي ئه‌وم ده‌داتێ. پێلووه‌كانم قورسبوون. دمم ويشكه و لێوم باري هێناوه. بريا له ماڵێ بام، دايكم له ژێر كورسيهكه گه‌رم دايدهپۆشيم و شهربهتێكي تاڵي ده‌دامێ. ده‌له‌رزم. لێفهكه له سه‌ر خۆم فڕێ ده‌ده‌م.
له باوه‌شم ده‌كا: «له نيوهشهودا چيبكه‌م. بێكه‌س و بێده‌ر»
په‌تووه‌كه‌م تێوه ده‌پێچێ. له سه‌ر پليكانهكان لهچكهكهي ده‌كاته‌وه سه‌ري.
به هه‌ناسه بڕكێ له كۆڵانه‌كانه‌وه تێده‌په‌ڕێ . ده‌ستم له ئه‌ستۆي كردووه دڵي له ژيڵڵا دێ.
خوڕهي ئاو دێ. بۆني پێستي ماسي دێ. بۆني ناخۆشي نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر چارشێوهكهيدا هێڵنج ده‌ده‌م. له داڵانێكي رووناكهوه تێده‌په‌ڕێ.
چراكان خۆيان له بنميچ توند كردووه.
_ ئه‌ي هاوار منداڵه‌كه‌م مرد، خانم په‌رستار!
له‌سه‌ر ته‌ختێك رايان كێشاوم. په‌رستار كراسه‌كه‌م هه‌ڵده‌داته‌وه. په‌له‌قاژێ ده‌كه‌م. حهولي ئه‌وه‌مه هه‌ستمه سه‌رپێ. هێزي لاقم نييه. چنگ له مهلافهكه گير ده‌كه‌م. پڕ ده‌ده‌مه په‌نجه‌ي خانمي په‌رستار. دوكتور سه‌ري به سه‌رم داگرتووه. دهموچاوي به به‌ر چاومدا دێت و ده‌چێ: قهڵافهي هه‌ڵچوو سه‌ري گه‌يشتۆته بنميچ. ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژ بكات چرا به‌رقه‌كان داده‌گرێ. قاقا ده‌كێشم.
_ كوڕي خۆم ناوت چييه؟
دايكم ده‌ڵێ: هادي. ناوي هادييه دوكتورگيان. خه‌ريك بوو له ژێر كورسييهكهدا دهبوورايهوه»
_ پێوستي به خۆين تاقي كردنه‌وه‌يه، ئازمايشي بۆ ده‌نووسم وا باشه لێره بێخهوێنن. بابي له كوێيه؟
ده‌ڵێم:«چووه بۆ مێشێن خه‌ريكي مێشێنه..»
بابم گوێم باده‌دا راكێش راكێش ده‌مباته‌وه بۆ ماڵێ. مهڕمهڕهكانم فڕێ ده‌داته كهلاوهكهوه.
_ مێشێن ئاكاري منداڵي هيچ و پووچه. واز له كۆڵانان بێنه.
_ له‌وه ده‌چێ حهسبه بێت...
خانمي په‌رستار ئه‌مه‌ي وت. له بان تهختي قه‌راخ په‌نجه‌ره‌كه رايكێشاوم.
ده‌رێ تاريكه.
بابم هاته‌وه يهكدوو: قوتووي كۆمپووتي تريێ پێ‌بوو. گوتي: «هه‌ركه چاك بوويتهوه ده‌تبه‌مه بازاڕ و چت بوێ بۆتي ده‌كڕم.»
ده‌ستي خسته گيرفانييهوه. وتم:«ههڵماتهكانم!» قوتوي سيگار و تهسبيحه زهردهكهي بوو له په‌نام دانيشت په‌ستار وتي:«لێره سيگار كێشان ياساغه كاكه. بچۆ ده‌ره‌وه»
حه‌وشه‌كه رووناك بوو. هه‌تاو به‌سه‌ر چڵي داره‌كانه‌وه خۆي هه‌ڵخستبوو.
پاسارييهكان له كهيفي خۆيان دابوون.
بابم بزهيهكي هاتێ. پاكه‌ته سيگاركهي خسته‌وه گيرفاني. هه‌تا نيوه‌ڕۆ له لام دانيشت.
ئيتر پێم خۆش نه‌بوو. چاك ببمه‌وه.
هاژهي با دێ. دار و ديوار راده‌وه‌شێنێ. پاسه‌كه سيگناڵ لێده‌دا و وه‌ڕێ ده‌كه‌وێ ده‌ورێكي مه‌يدانه‌كه لێده‌دا و ده‌گه‌ڕێته‌وه. موسافيرهكان له په‌نجه‌ره‌كه‌وه بۆم دهڕواني بايبام له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن زه‌رده ده‌مگرێ. پاسه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له نێو باران و مژدا بزر ده‌بێ. گه‌ڵاكان ده‌وه‌رێن. پاييز به پيريانهوه هاتووه. رۆژاني پشوو چه‌ندێك خێرا ته‌واو بوو. گه‌ڕۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانيان. ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ. به شوێن يه‌كه‌وه رێچكهيان به‌ستووه. تفنگهكانيان ناوه‌ته سه‌ر نهڕهي شانيان. سه‌ربازه‌كان رێژه ده‌ڕۆن پێ به زه‌وي داده‌ده‌ن. ده‌نگي لاقيان تا ئه‌وپه‌ڕي پادگان ده‌ڕوا. يه‌ك، دوو، سێ، چوار، يه‌ك، سێ، چوار.
له‌گه‌ڵ دايكم له‌به‌ر درگاي نيگابانييهكه وێستاوين. گه‌ڵا زه‌رده‌كان به ده‌م باوه سه‌ما ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ي چاو ده‌گێڕم كاكه هيممه‌ت نابينم. دايكم پاكه‌ته شيرينيهكه ده‌داته ده‌ستم: «تۆ بيده به كاكت نه‌كا له مني وه‌رنه‌گرێ. مه‌گه‌ر هه‌ر خۆم بزانم چه‌نده لاساره.»
ده‌ڵێم: «ئه‌وه‌تانێ! دێم.»
چارشێوهكهي دايكم به‌ر ده‌ده‌م، راده‌كه‌م. خۆ به نهردهكهوه هه‌ڵده‌واسم. به سه‌ر سه‌رمه‌وه پاكه‌ته شيرنييهكهي بۆ راده‌گرم. چاوم لێيه ده‌ستي ناوه‌ته بناگوێي. له جێي خۆم هه‌ڵده‌به‌زم. پاكه‌ته شيرنييهكه له ده‌ستم ده‌كه‌وێته خوارێ و بڵاو ده‌بێته‌وه. هێور هێور ده‌هات به ژێر داره‌كاندا. قهلهسابوونهكان ده‌يان قيڕاند.
سه‌رمامه. گه‌رووم دێشێ. به باوهشي كاكه هيممهتهوه سووڕێكي حهسارهكه لێده‌ده‌م. دايكم له ته‌نيشت كوچكه ئاوره‌كه مهنجهڵێكي فڕني وه‌سه‌ر ئاگر ناوه. خه‌ريكه به كه‌وچك دهيشێوێنێ. رهزهبێبهرگ و گه‌ڵاكه پاڵي به ديوارهكهوه داوه.
ده‌ڵێ: «بيبه ژووره‌وه. له ژێر كورسييهكهدا رايبكێشه، ده‌ترسم سه‌رماي بێت و تووشي هه‌ڵامه‌ت بێ. ده‌ست و لاقي سڕ بووه..»
ده‌ڵێم: «پشيلهكهم بۆ بێنن.»
چاوي دايكم به دووكه‌ڵ سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه. دهكۆخێ. فڕنييهكه له هه‌ڵچوون دايه، ده‌ڵێ: «پشيلهكهم ده‌وێ.»
باوكم له بازاڕ گه‌لێكي قهڵهمرهنگي و ده‌فته‌ري وێنه‌كێشان بۆ كڕيبووم. نه‌مگوت پشيلهكهم ده‌وێ. نه‌ده‌بوو گريابام. وتي: «وێنهيهكي جوان بكێشه‌وه كوڕي باش!»
هه‌ناسه‌ي بۆني تووتني ده‌دا. له باوهشي كردم تا گه‌رمم بێته‌وه. په‌نجه‌ي به قژه درێژه‌كه‌م داهێنا و گوتي: «با چاك ببيهوه ده‌تبه‌مه لاي سه‌رتاش و سهروپۆتڵاكت بۆ جوان ده‌كه‌م...»
دايكم به مۆڕه‌وه چاوي تێبڕي. هه‌ر وه‌كوو ئه‌و رۆژانه‌ي ده‌چووين بۆ سه‌ر گۆڕي خوشكم. لێوي هه‌ڵده‌قرچاند. له لاي سه‌ماوه‌ره‌كه دانيشتبوو فڕنييهكهي ده‌كرده پياڵهي چكۆله‌وه.
كاتێك ده‌چێته پشت چه‌رخي به‌رگ دروونهكهيهوه، هه‌واي خه‌مگين ده‌بێژێ، كراسێكي دابوومێ لهبهري بكه‌م. له‌به‌ر درێژي له عهرزي دهخشكا. گوتي: «ئه‌گه‌ر خوشكت مابا ته‌واو بۆ ئه‌و ده‌بوو.»
ده‌ستي به كاكۆڵه درێژهكهمدا هێنا. خۆم دهئامێزي خستبوو. روومه‌تي ته‌ڕ بوو به ئاڵۆزييهوه گوتي: «په‌له بكه دهريبێنه. هه‌ر ئێستا بابت دێته‌وه.»
له نێو تابڵۆكاندا ده‌مي دايكم به‌قه‌ت خونچهيهك ده‌بێ. دايمه له‌سه‌ره‌خۆ ده‌دوێ بۆ ئه‌وه‌ي جيرانهكان ئاگايان له دهمهقاڵهي نێوان دايكم و بابم نه‌بێ. بابم پێده‌كه‌نێ ده‌چێته حهسارهكه و خه‌ريكي ئاوداشتني نێو باخچه‌كه ده‌بێ.
گوڵه‌كان ئاونگيان له‌سه‌ر كه‌وتووه تروسكهيان دێت.
ئه‌و شه‌وه دايكم له ته‌نيشت منه‌وه نه‌نووست. هه‌تاكوو به‌ياني له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا له ئاسمان رامابووم. دهمولێوي دايكم سوور كرد. ره‌نگي ئه‌ستێره‌كان نازانم. ده‌ڵێم: «ره‌نگي چاوي پشيله چۆنه؟»
بابم ده‌ڵێ: «چاوي دايكت ره‌شه. چاوباز و ئه‌برۆ سه‌قه‌ره.»
دايكم له ماڵ نه‌بوو. چووبوو بو ماڵي دايهگهورهم. خه‌ريكي دۆكڵيوي خێرات بوون، بابم ده‌ستي گرتم، بردمي بۆ سه‌رتاشخانه و پاك پاك سه‌ري بۆ تاشيم. دايكم ئيتر قسه‌ي له‌گه‌ڵ نه‌كرد. تاكوو ئه‌و كاته‌ي سواري فڕۆكه بووم. له لاي بابم متهقي نه‌كرد. مادمازێل كهتي گوتي: «به راستي دڵته‌زێنه.»
به دهسرهكهي ده‌ستي روومه‌تي وشك كردوه. پشيلهكهي به ده‌ورمدا هه‌ڵده‌خولا. بۆني ئه‌و پشيلهي لێده‌هات وا بابم رۆژێك خسته كارتۆنێكه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆي، بردي. نه‌ده‌بوو گريابام. بابم دايمه ده‌يگوت: «پياوان قه‌ت ناگرين.»
كاكه هيممتهتم له من باوخۆشتر بوو. فێر ببوو كاتي دڵته‌نگي روو بكاته كۆڵانه باريكهكاني ده‌فر فرۆشه‌كان له سه‌ربازي هه‌ڵاتبوو. ئه‌و شه‌وه‌ي هاته‌وه خۆي به‌سه‌ر پێوه نه‌ده‌گرت. له ههيوانهكهوه ته‌ماشام ده‌كرد. لهترێكي به‌ست تا نزيك حه‌وزه‌كه رۆيشت. له‌وێ هێلنجيدا. ده‌ستي به داوێني دايكم گرت و گوتي: «خودا ڕوحمي كرد بابت له‌ماڵ نييه وڵاتي به سه‌ردا دهڕووخاندين...»
پاڕابوومهوه نهيات. نه‌ده‌هات. زۆربه‌ي شه‌وانه له ده‌رێ بوو. دايكم ده‌يگوت: «كاري زۆره شه‌وانه له گاراج ده‌مێنێته‌وه.»
كاكه هيممه‌ت له بنه‌وه چاوي لێ‌كرد و هيچي نه‌گوت.
كاتێكيش كه ده‌هاته‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س قسه‌ي نه‌ده‌كرد. گوێي ده‌نا به راديۆكهوه. به چاكي شێوهكهي نه‌ده‌خوارد ده‌يگوت: «ماندووم له ژووري ميوان جێم بۆ چاكه‌ن.»
دايكم هه‌ڵده‌ستێ و جێوبانهكهي بۆ ده‌بات.
بابم پاكهتي سيگارهكهي ده‌خسته‌وه گيرفاني. راديۆكهي له‌سه‌ر تاقه‌كه هه‌ڵده‌گرت و ئێمه‌ي به‌جێ ده‌هێشت.
دايكم گوتي: «نهچي به بابت بڵێي كاكت شه‌وانه دره‌نگ دێته‌وه.»
كاكم تازه ناچێته سه‌ربازي. هه‌تا نيوه‌رۆ ده‌خه‌وت. دوانيوهرۆش كراسي تازه‌ي له‌به‌ر ده‌كرد چهپكێكي گوڵ له باخچه‌كه دهڕني و دهينا به‌ر پشتێني. له‌ماڵ ده‌چووه ده‌رێ.
_ دڵي داوه به بێوهژنێكي مه‌ي فرۆش. كڵاوي له‌سه‌ر ناوه...
ئه‌وه‌ش[رمڵ و ئوسترلاب] گوتويهتي. ئه‌ستێره‌ي ئاسمان گوتويهتي دايكم له ماڵي نوشته نووسه‌كه هاته‌وه. به دايهگهورهي گوت: نوشتهي ورگرتووه. خۆڵي باخچهكهي لادا. نه‌ختێك مێو و پهرۆيهكي زه‌ردي گوڵداري له بن دار مێوه‌كه‌دا كرد به ژێر خۆڵه‌وه. به خۆڵي نهرميش دايپۆشي گوتي: «نهچي به كاكت بڵێت.» نهم وتبوو ناڵێم.
تازه كاكم زۆرهبانيم له‌گه‌ڵ ناگرێ. ناچێته ته‌ماشاي فيلمي "تارزان" زۆر په‌رێشان بوم. بۆ ئه‌و خانمه قهڵهوهي قژه زێرينهكهي وه‌كوو كاكۆڵي ژني تارزان ده‌چوو. بابۆڵه و پيسسي ده‌دامێ له سينه‌ما له ته‌نيشت كاكه داده نيشت. به بنێشتهكهي تۆقلهي هه‌ڵده‌دا.
بابم گوتي: «قسه ي قۆڕ!.. هه‌ڵاتووه؟ پێستي سه‌ري داده‌ماڵم.
ناچار ده‌بێ ملبداته خزمه‌ت و كار و باري خۆيي.»
له ژووره‌كه‌وه ده‌نگي ده‌هاته ده‌رێ. كاكه هيممه‌ت له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه دانيشتبوو له گوڵي مافووره‌كه را ما بوو. لاقي له‌سه‌ر لاقي دانابوو. پۆتينه كاڵ بووهكاني له‌به‌ر ههيوانهكه دانابوو.
داركار بيان كرد. پاڵيان به بابمهوهنا. سه‌ري به لاجامهي درگاكه‌دا درا.
له ترسان نهگريام. له پشت په‌رده‌كه‌وه خه‌وم لێكه‌وت. به‌ياني زوو بابم خه‌به‌ري به ئاژان دابوو. قۆڵبهستيان كرد. له‌گه‌ڵ دايكم تاكوو ئه‌و سه‌ري كۆڵانه‌كه‌ش وهدووي كه‌وتين. دووركه‌وتبۆوه. ئاوڕي لێنهداينهوه. سواري جيبێكيان كرد. له دوواوه داياننا. هاو ساكان له‌پشت په‌نجه‌ره و درگاكانهوه سه‌يريان ده‌كرد. كاتێكيش گه‌رايه‌وه زه‌ماوه‌ندي كردبوو. دور لهماڵي خۆمان ماڵيان گرت. دايكم دهگريا. بابم بۆئه‌وه‌ي پيان نه‌زانم له ههيوانهكهوه ده‌يگوت: «هه‌واي عاشق بوونهكهي دابمركێ ئه‌و ژنهتيوه به‌ره‌ڵا ده‌كا و پهشيمانمان ده‌بێته‌وه..»
گه‌ڕايه‌وه له‌ڕو لاواز ريش هاتوو له سووچي ژووهرهكهدا كز داده‌نيشت. زۆر تامهزرۆي بينيني فيلمي تارزان بووم. نهيان بردم. قه‌ت نهيان بردم.
ماوه‌يه‌ك دوواتر ههمووشتێكي خسته ژێرپێ. نوسي: «دڵداري چييه؟ عاشق بوون چۆنه؟ هۆشت به‌لاي خوێتدته ئهكهتهوهبي هه‌ر كات بووي به شتێك بگه‌رێوه_ نهچي خۆت بدۆرێني. له‌بيرت نه‌چێ له چ سهخڵه تييهكدا بووم...»
بابم بێئهوهي ئه‌ويندار بێ، لۆ عياڕهش[سيغه] كرد ئه‌و ژنهوا دموچاوي ژناني جوان ده‌كرد. ده‌يان گوت له نزيك گاراجهكه خانووي بۆ به‌كرێ گرتووه. يئتر دايكم ده‌ستي له روومه‌تي خۆيندا. نهشچووينه حهمامهكهي گهڕهكي خۆمان. سهكينهي حه‌مام چي گوتبووي: روح ئهنگيز خانم حه‌يفه ئه‌و له‌شه ناسكهي تۆ ئاوي ئه‌و حهمامهي وێكهوێ! ئاخرييهكهي، لوعياتهژه كاريخۆي كرد.»
مادمازڵكهتي گوتي:«ته‌ژه!»
ئه‌و وشهيهم به فارسي وتبوو. پێكهنينيهاتبوو. جۆرێك ئه‌يوت ته‌ژه هه‌روه‌كوو ئه‌وه‌ي ماناكهي بزانێ. ديسان وتي«ته‌ژه» و پێكهني. كاكه هيممه‌ت ده‌يكوت:«ئه‌وانه گشتي درۆيه، بژنه‌وه و بڕوامه‌كه.» دايكم مات بوو تێي راما.
له ههيواني ميوانخانهكهوه كه دادهنيشي وادهزاني ئاسمان ساماڵتره.
شهقهي باڵي مراويهكانم دێته گوێ. گوتي: «ده‌بوو تۆ شاعير بوايهت.»
گوتم: «دايمه حه‌زده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه نيشتماني خۆم. وه‌گه‌ڕێم و پێشانگايهك بكه‌مه‌وه...»
_ بۆچي ناگه‌رێته‌وه؟
_ بريا هه‌ر واسانا ده‌بوو.
به په‌رۆشه‌وه سه‌يري كردم. وتي: «جارێك ويستم بێخهبهر وه‌گه‌ڕێم.
شتومهكيشم كۆكرده‌وه. ديارهيم كڕيبوو. خۆشم گهيانده فڕوكه‌خانه_ نازانم چۆن بوو. ترس دايگرتمو. سواري فڕۆكه‌كه نه‌بووم، كهلوپهڵم وه‌رگرته‌وه و گه‌ڕامه‌وه.
لام وايه هۆيه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه بوو بابم بۆ بينينم هاته رۆم، زۆري سه‌ر كۆنهكردم.
ده ي گوت: «بۆچي بگهريتهوه؟ مفت و مه‌رحه‌با دهخوي و ده‌خولێته‌وه.
پياوێك نه‌توانێ به زوري بازوي نان پهيدابكا. كه‌ي ئه‌وه پياوه. ئه‌وه‌ش قه‌ڵافه‌ته بۆ خۆتت دروست كردووه؟ كوڕێكي كاسبكار به‌م چه‌شنه‌وه وهكوكچان پرچي درێژ ده‌هێڵێته‌وه! كراسي ره‌نگاوره‌نگ دهبهردهكا... نا، ئه‌و مندال بازاره قه‌ت به كهيفي مننييه.» واي تێگه‌يشتم حه‌ق به ده‌ستي ئه‌وه. گه‌وره‌ي كردووم پووڵ و ماڵي بۆخه‌رج كردوم. به‌يه‌كه‌وه چوينه سه‌لماني. پاك‌و خاوێن سه‌ريان بۆ تاشيم. كه‌چي هێشتا رازي به‌و كاره نه‌بوو. ده‌يگوت: «بريا به قسه‌ي سه‌رپه‌رشتي قوتابخانه‌م نه‌كردبا. وام ده‌زاني بچيته ئه‌و رويا ده‌بي به به‌شه‌ر. وێنهكێشي ماشين دهبووي، دهمبردي و دهمهێنايهوه.»
مادمازلكهتي پێكهني: «دهشتواني وێنه‌كانت له‌سه‌ر پاسهكاني بابت بكێشيهوه با ئه‌ويش كهيفي سازبێت، سينيور!»
ئه‌گه‌ر دڵ تهنگبي، ئه‌گه‌ر زه‌رده پهڕبێ. بووم و سيپێچكه و كۆڵه پشتێهكهت ههڵدهگري، ده‌ڵێي بهقهبري بابي مشتهري. تا ئه‌و به‌ري مه‌يدانه‌كه راده‌كه‌ي.
به چه‌شنێك بير له قاوهيهكي جواني مادمازڵ ده‌كه‌ي. ئه‌وه زۆريشي مشتهري نييه.
هوتێلي تازه مۆديان له نزيك ئه‌وه‌وه سازكردووه.
نيگه‌راني ئه‌وه‌م مێوانخانهكهي بفرۆشێت و بگه‌رێته‌وه مسكۆ.
له فينجانه قاوه‌كه‌م راما: «وا دياره موسافيرێكت هه‌يه.»
_ خۆ بابت نييه.؟
پێكهني: «هاكا رۆژێك بيري كردي ويستي وهگهريي...»
روانيني له‌سه‌ر فينجانهكه گواسته‌وه: «ده‌بينم نامهيهكت هه‌يه.» _ ئهويندارانهيه؟
_ رهنگبي _ نازانم...
زێرنۆكێ نووسيبووي: «ئه‌وه‌ده‌م درێژه ئاخري كاري خۆيكرد. مه‌ڵێ ده‌زانم چيكرد. هه‌رچي بڵێي وانييه. ياني دهمههوي بڵێم ديقي به فيلسوف كرد.
به نووكه خوار و خێچهكهي لێدا و چاوێكي ده‌رهێنا. منيش زۆرم عه‌زيه‌ت كرد.
مه‌ڵێ ده‌زانم چتلێ كرد. بيرت بۆ هه‌رچييه‌ك بچي وانييه. خستمهنێو قهفهزێكي گه‌وره‌وه بردم له‌و سه‌ري باغي به‌دارێكه‌وه ههڵمواسي. خێوهتێكي ره‌شي ئه‌ستوورم پێدادا. ئێتر قيرهي نايا. وا باشه كاريشمان به فيلسوف نه‌بێ له‌گه‌ڵ پوورم بردمانه لايبهيتاڵ؛ كار له كار ترازابوو. تۆش گويت نهدايهو رۆيشتي. باشتر بڵێم خۆت لێ شارده‌وه خودا حافيزيشت نه‌كرد. ماڵهكهتانيش نازانم. رۆژێك چوومه بهردرگاي قوتابخانه. زۆر دهستو داوێني چايچيهكه بووم هه‌تاكوو ناونيشاني تۆي دامێ. خۆم گهيانده لاي دايكت نێوانم له‌گه‌ڵ خۆشكرد. ده‌يگوت: «كوڕه‌كه‌م چووه بۆ هه‌نده‌ران دهورهي فڕۆكهواني ته‌واو بكات. پێيوتم خوزيا بووكم دهبووي يا كچم. داواي لێ كردم ديسانيش سه‌رداني بكه‌م.»
دايكم دهينووسي:«بريا نامه‌يه‌كي بچووكت بۆ ناردبا.» دايكم نوسي: ئيترزێڕين هاموشۆ ناكا به مێرديانداوه»
دايكم زێر نۆكيي له نزيك مه‌يداني وه‌نه‌ك ديبوو له‌ته‌ك پياوێكدا له ماشيندا بهزيبوون بانگي كرد زێرين خۆي لێ نهناسياو كردبوو. رهنگبي نهيناسيبێتهوه.
« له لاي دوكتورهوه ده‌هاتمه‌وه. ماندوبووم. له‌وه دابووم سواري تاكسيبم بگه‌رێمه‌وه بۆ ماڵێ. له لاقو قول كه‌وتووم. لاقه‌كانم بوونه تهخهريته.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-02-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیروکی مادمازێل كهتي(2)
زێڕنۆكيێ كه ده‌بينێ خۆيي بۆراناگيرێ هه‌تاكوو نزيك گۆل فرۆشه‌كه وه دوويان ده‌كه‌وێ. « ههراي لێي ده‌كه‌م. وابزانم نه يبيست. له پشته‌وه شانيم گرت.
گه‌ڕاوه و به‌سه‌ر سووڕمانه وهتێم رواني و گوتي: «ئێ ئه‌وه تۆيي خانمه روحئهنگێز.؟
هه‌ناسه سارده عهبهسرابوو. يهكهيمان گرتهئامێز كوڵي گرياني هه‌ستابوو. ماچي كردم و به قوربان وسهدهقهم ده‌بوو. گوتي: « قه‌زات له من كه‌وێ چه‌نده تێكچووي دووري هادي پيري كردووي.»
به دايكي وتبوو كچ و كوريكي دوانهي هه‌يه و سوورێژهيان ده‌ركردووه. له ماڵێ خهزمهتيان ده‌كه‌ن.
«(گهنمماندا بوو جۆمان سه‌ندبوو). باسي لوعهييم بۆ ده‌كرد. كه چۆن خه‌ريكه بابت به قوڕدا ده‌باته خوارێ. شووهكه ي خێرا له گوڵ فرۆشي هاته‌ده‌رێ و ناهيد بانگي كرد. زێرين واپهشۆكا له بيري چۆ ماڵ ئاوايم له‌گه‌ڵ بكات. كه‌وته دووي مێرده‌كه ي رۆيشتن زێڕنۆكێ بۆي نووسيبووم: « ئه‌گه‌ر بيرت كردم خه‌به‌رم بده‌رێ. تهڵاقي لێ وه‌رده‌گرم دايكي شه‌ش منداڵبم هه‌مووي دهنێمهلاوه.»
دايكم نووسيبووي: «فكري زێرين له‌سه‌ر ده‌رباوێ. تاوانمه.»
به شوێنيهوه بووم پتر له ساڵێك ده‌بوو له قوتابخانه‌وه هه‌تاكوو ماڵ. سه‌رنجي نه‌ده دامێ هه‌روه‌كوو نه‌شم بينێ. سه‌ير خۆي راده‌وه‌شاند و دهڕۆيي. له كۆڵانه‌كانه‌وه راده‌برد _ زستان هاتوتهواو بوو به‌فر تووانه‌وه وه‌ختي ئيمتحيان و تاقي كردنه‌وه هات. تاقهتيوانهو كتێبانم نه‌ما بوو. پليكانه. بچووكه‌كاني زووتێ ده‌په‌راند. درگاي داي ده‌خست. له‌ژێر دارعهر عهرهكهدا دهۆێستام نيوه‌ڕۆ بوو. كۆڵانيش چۆڵ. به‌بڕه پارهيهي له گيرفانم دابوو نان تهندووريم بۆ دهكڕي و له پشت درگاي دهري له‌سه‌ر پلييكانه حييمهنتۆكه دام ده‌نا.
ئه‌و رۆژه دره‌نگ گهيشتێ. له نزيك قوتابخانه راوه‌ستا بوو. له‌به‌ر خۆرهكهر وانيي پڕبوو له گله و بناشت. وه‌ڕێكه‌وت. هه‌ڵات. رام كرد. له قوتابخانه دوور كهوتينهوه له نزيك كه لاويك گيرساينهوه چاومان له چاوييهك بڕي. هه‌ناسه‌مان سوار ببو. خه‌ڵك ده‌هاتن و ده‌چوون چاويان لێ ده‌كردين. گوتي: «بڕۆ. زوو بڕۆ سبه‌ي، سبه‌ي كاتژمێر دوو، شه‌قامي شاره‌زا. چوار رێياني په‌هله‌وي.»
وه‌ڕێكه‌وت. به ده‌نگي بهرزكوتي: «زوو نهيهي رۆيشتووم.»
وتم: «هه‌رچي تۆ بڵێي.»
به‌فر كه له ژێركهو شهكانيدا كرتهي ده‌هات. شه‌و به‌بێ شێو نووستم. به‌ياني خۆم گهيانده گيرفانهكاني بابم.
نۆ ده‌قه و يازده سانيه له دووي پاشنيوهڕۆ لاي وابوو. له‌پڕ په‌يدابوو.
بڵوزيكي سه‌وزي ده‌به‌ردابوو، هه‌ر له ره‌نگي چاوي. يه‌كه‌م جار بوو عاشق ده بووم نهچوومهپێشي. ياني نهم ديوه‌و له‌به‌ر درگاي دووكانه‌كان خۆي ده‌خافڵاند.
سه‌رنجي شتيدهدا. شه‌قام ئاڵوزبوو. خه‌ڵك كه لوپه لي نه‌و رۆريان دهكڕي. پاڵموه ده‌كه‌ي ته‌له‌فوونه نهكهي سه‌ر شه‌قامه‌وه دابوو. دهلهرزيم. ئاره‌قه‌م كرد بوو، دڵم وه‌ك گوني هه‌لاج هه‌ڵده بهزي. خۆم كرد به ده‌كه‌ي تهلهفوونهكهدا و له خۆڕايهك دوو ژماره‌م گرت بيستۆكه كه‌م دانا. بۆوهنابێ كات له ده‌ست بده‌م. به خۆموت: «ئه‌ي چه تيووه شێتووێته په‌له مه‌كه بابت گوێزمهوه بزانه چت لێ ده‌كه‌م.»
به‌په‌له پڕوزێ به‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا خۆم ده‌رباز كرد. هۆشێ له لاي و يتريني به ر‌گ و ليباسي پياوانه بوو ده‌ستم له شانيدا: «سڵاو!»
گوتي: «ئه‌و بۆين باخه سوور و سپي و شينهت پێ چۆنه؟ ده‌مه‌وێ جه‌ژنانه بۆ بابم بكڕم.»
گه‌ڕاوه و تهماشايهكي كردم: «زۆرت به دڵه؟»
چاوه سهوزهكاني رهنگێكي هه‌نگويني به خۆوه گرتبوو. سه‌وزو زه‌رد.
وه‌كوو تهسبيحهكهي باوكم. تێكه ڵاوي بوو سه‌وزو زه‌رد.
گوتي: «هۆشت له كوێيه؟»
قۆلێم كێشا: «دره‌نگه. ده‌رنگه. دره‌نگه...»
_ لێمگه‌ڕێ چۆن چاويان تێبڕيوين شێتانه!
_ دهباسهيرمان بكه‌ن.
وه‌شوێنم كه‌و تبوو: «بچين بۆ گه‌ڕان؟»
_ له كوێ؟
_ هه‌ر شوێنێك تۆبڵێي... با سواري پاس بين و به‌شه‌قامه‌كاندا بسوورێنيهوده ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ري وێسگتهكان بچين و بگه‌رێنه‌وه...باشه؟
وتم: «هه‌رچي تو بڵێي...به‌ڵام ده‌توانين بچينه سينه‌ما.»
_ بيرێكي خراپ نييه، فيلمێكي لێدان و پێدادان!
_ نه‌كوو فيلمێكي به ته‌واوي مانا دڵداري. هاورێكه‌م ده‌ڵێ. سينه‌ما ديانا فيلمێكي خۆشي هه‌يه. هه‌يني رابردوو بينيويهتي.
كڕێوهي ده‌كرد. چراگان هه‌ڵكرابوون. تاريكي خۆي نه‌گرت. به به‌ر دووكانه كه‌ل و په‌ل فرۆشه‌كاندا تێده پهڕين، ئيتر گيرفانهكانم به‌تاڵ و هه‌تاڵ وه‌ك هێلانه‌ي جرج تێكهوتوو. گوتم: «دار بادامێك له حهسارهكهمان دايه، چهقالهت پێخۆشه؟»
_ ده‌زاني تاكوو ئێستا ناوي خۆت پێ نهكوتووم!
_ هادي. براكه‌شم ناوي هيممهته. زۆر له من باوخۆشتره.
_چه‌نده باشه. تۆ هه‌ر كات خۆت بناسێني، نێوي بركهشت ده‌ڵێي؟
قاقاي كێشا، من پێ نهكهنيم. په‌رێشان بووم له‌وه‌ي بۆچي باوه‌ڕي به چيرۆكي ئه‌وين داري ئێمه نه‌هات.
تا ئێستا له‌وباره‌يه‌وه هيچمان نه‌گوتبوو. وتي: «باسي شتێكي باش بكه زۆرباش.»
_ وه‌كوو چي؟
_ هه‌ر چييه‌ك ده‌زاني و پێت خۆشه.
_سبه‌ي تاقي كاري شيميامان هه‌يه. باشم نه‌خوێندووه. به توون... ده‌زاني چي، جه ژن ده‌مبه‌ن بۆ شيراز.ماڵي مامه ره‌زا، هه‌موو ساڵێك ده‌چينه ئه‌و محاڵه.
تاقه‌تي چوونيشم نييه.
له كۆڵان و كوچه باغه تاريكه‌كاندا پياسهمان ده‌كرد.
له پێشه‌وه دهڕۆيي. هه‌ر وه‌كوو ئاگاي له هيچ نه‌بێ سه‌ري به‌رده‌داوه و دهڕۆيي.
دهبووتێم بگهياندبا، له ئه‌مڕۆوه من كوڕي رۆژم. بهڕهي خۆم له قوڕاو ده‌ردێنم.
با‌نگم كرد:
«زێر نۆكێ!»
_ له‌گه‌ڵ منته؟
_ به‌ڵێ.
_ ناوم ناهيده.
_ هه‌ر چييه‌ك بێت.
له مه‌ولا زێڕ نۆكێيه. ده‌بێ هه‌موويان بزانن. چ بگا به پاساري سهردارهكانيش...
ئۆهۆي زێڕ نۆكێ، گوێت له ده‌نگم ده‌بێ؟
_ وست...به راستي گهمژهيي!
_ به‌ڵێن دهدهي قژه‌كانت كورت نه‌كه‌يته‌وه؟
_ هه‌راهه‌را مه‌كه. هاوساكان ده‌ژنه‌ون.
_ قيروسا. هه‌ر ئه‌وه‌يه گوتم!
راوه‌ستا: «مه‌يه پێشه‌وه.»
_ له‌گه‌ڵ منته؟
_ به‌ڵێ، پێت چۆنه پۆليس ئاگادار بكه‌م؟
_ ئه‌گه‌ر خۆشت ناوێم، فه‌رمو له بناگوێم بسرهوێنه.
_ ئه رێ به راستي تۆ چيت له گياني من ده‌وێ؟
_ لهبهرچي راوهستاوي. مه‌حته‌ل مه به و لێمده.
_ لێم قهڵسي؟
به‌فره‌كه له ژێر پێمان‌دا كرته كرتي بوو. لهگهڕهكه كهيان نزيك ببو و ينهوه. كۆڵانه‌كه رووناك بوو. له جێي خۆم چهقيم و گوتم: «ده‌زاني ئێرهكوێيه؟»
_ تۆ چاكتر ده‌زاني:
_ دهنگمهكه. ده‌مه‌وێ نێودێري بكه‌م. له ئه‌مرۆوه ئه‌و گه‌ڕه‌كه زێڕين شاره.
_ چه‌نده باشه!
_ پێت وايه به شۆخي واده‌ڵێم؟ هه‌ر له بهياينيهوه پهڵاكي كۆڵانه‌كه لاده‌به‌م.
_ كه‌وا بوو منيش ده‌بمه شاژني زێڕين شار!
به‌سه‌ر لاقيكيدا نووشتاوه. داوێني كرا سهكه ي كۆكرده‌وه، به چه‌شنێك هه‌ر له رۆژي به رێوهچووني [تاجگوزاري] ده‌چوو
_ ئه‌ي سوڵتاني مه‌زن، به حورمه‌ته‌وه تاجهكهم له‌سه‌ر دانێ. باڵتۆكهشم به شانمداده!
_ گاڵته جاڕێ بهسيهتي. له بيرت بێ. من به خيلم. وهقادارم. وه‌كو پياوي نێو فيلمه‌كه ده‌ستت ليههڵناگرم و به جێت بهێڵم.
له پليكانه چيمه‌ن تۆكه‌وه سه‌ركه‌وت. كليلي خسته قفڵهكهوه. دڵم وهستهي نه‌هات هه‌ر ئێستاكه درگاكه له‌سه‌ر خۆيي دابخات. گه‌ڕاوه و گوتي: «دێيه ماڵه‌كه‌مان باخي ئاژڵان ببيني.؟»
ده‌ست به سنگه‌وه راوه‌ستابووم. له چاوه‌كاني رامام.
پێكهني و گوتي: «مه‌ترسه. وه‌ره. نامهه‌وێ جندۆكهت پيشان بده‌م. چوجكه قاڵاوێكم هه‌يه. ناوم ناوه دنووك درێژ. چوونكه به دايمهي خودا قيڕهي دێ.كوندێكيشم هه‌يه. ئه‌ويش نێوي فه‌يله‌سووفه. هه‌ميشه خه‌ريكي بير كردنه‌وه‌يه له شونێێك راده‌مێنێ. هه‌ر وه‌كوو له‌م دنيايهش نه‌بێ... گوێي بگره ده‌نگي دنووك درێژ دێت. له‌وه ده‌چێ ديسان له‌گه‌ڵ فهيلهسووف به‌شه‌ڕ هاتبن.»
گوتم: «ده‌بێ بڕۆم.»
چاوێكم به دهوروپشتي خۆمهاگێڕا. به ده‌ستي ئاماژه‌ي كرد به شوێينا بڕۆم.
قاقاي كێشا و گوتي: «ئه‌ي سوڵتاني ترسه‌نۆك خوێڕي. دايك و بابم چوون بۆ ميواني»
شه‌و دره‌نگانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه. پووريشم داركاريت ناكات.»
نازانم چون بوو له پڕپێم پێوه‌ناو هه‌ڵاتم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-02-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیروکی مادمازێل كهتي(3)
دايكم له پشت تهلێفوو نهكهوه گوتي: «هاوار له‌و رۆژه ئه‌گه‌ر بابت بزاني عاشقي.»
سوێندي خواردووه، هيچ شتێك له زێڕينه نازاني.
بابم ئه‌گه‌ر مردبيتيش ده‌كرێ بچيته سه‌ر پليكانهكان و هه‌واڵه‌كه به گويي ته‌واوي دينا رابگه يهني.
_ بابم دويني شه‌و ته‌واو بوو.
ئه‌وه قسه‌ي هيممه‌ت بوو. به قينهوه ده‌ڵێ.ناگري. پياو به‌و هاسانيه ده‌ست ناكا به گريان ملي نابوو له قسه‌ي ههڵيت و پڵيت: «نهچي ملي رێبگري وبيێت.
بۆ خۆم هه‌موو كاره‌كان جێ به جێ ده‌كه‌م. پێويست بێ پێت رادهگهيهنم»
له‌به‌رابمه‌ر ئاوێنه‌كه‌دا نه‌ختێك مشتم راست كردوه‌وه. ره‌نگم په‌ڕي بوو. نهم شكاند.
لێم رانه‌كێشا. خڕ‌و هوڕ نه‌هاته خوارێ به‌سه‌ر مافورهكهدا، له كراسه ره‌نگا و ره‌نگه كه ده‌گه‌ڕام ديار نه بوو. كراسه تووسييهكهم كرده‌به‌ر بوين باغم كرده ملم. سه‌رم به شانه داهێنا، به ئارامي. له‌سه‌ره‌خۆ. خۆم به بۆيه كردني كهوشهكانمهوه خه‌ريك كرد.
كافه‌كه جمهي ده‌هات. گللاسهكان لێكدهدران.
_ نۆئل پيرۆزبێ.
_ نۆئل پيرۆزبێ.
گه‌رمام بوو. خۆم به‌سه‌ر پێوه نه‌ده‌گرت. ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ مشتهريه پياڵه فرۆشه‌كان گۆرانيم گوتبوو. ده‌ست له نێو ده‌ستيان. شان به شان ههڵپهركێم كردبوو.
هه‌موويان ميوانمن.
_ چيتان پێ خۆشه راسپێرن با بۆتان بێنن... ئه‌مشه‌و با هيچ كه‌س ليرهيهك خه‌رج نه‌كات.
دره‌نگانێك گه‌ڕامه‌وه. سه‌رما كاري له ئێسقان ده‌كرد. له ترم ده‌به‌ست و ده‌ستم به ديوارهكانهوه ده‌گرت جيرانهكهمان له‌سه‌ر پليكانهكان درگاي ژووره‌كه‌ي كرده‌وه له درزي درگاكه‌وه چاوهێكي لێكردم. به‌سه‌ر ئهژنۆكانمدا نووشتامه‌وه و پاڵم به ديوارهكهوهدا و ملمنا له‌گريان.
هميهت گوتي: «بگهرێيهوه چيبكهي؟ شۆفيري ده زاني. سه‌رت له حيسابان ده‌ره‌چێ؟... كوێرايم دايهت، مواجبهكهت مانگ له‌گه‌ڵ مانگ بۆ ره‌وانه ده‌كه‌م.»
بابم له نه خوشخانه وه‌سيه‌تي قانووني كردووه. وه‌كوو باب. وه‌ك ئهوقسان ده‌كا. وه‌ك ئه‌ويش دهكۆخێ. وێنه‌ي ئه‌وشت ده‌نووسێ: «بابي له قهبردهردينم. لوعيارهش تازه بووه به بنياده‌م.
وهكيلي كرتووه. ده‌م درێژيدهكا. داواي ميراتي بابم ده‌كا...
لوعيا ده‌ستي سه‌ر وپێچكهكاني گرتووه. چۆته به‌ر درگاي گاراجهكه. ئاژاني له گهڵاخۆي بردووه. ملي ناوه له قيژهوههرا. كاكه هيممهتيان له درگاي پشته‌وه به‌ڕێكردبوو. ئێستا به‌رقدا چووه خه‌ريكه گاراجهكه و ماڵ و پاسهكهي له رێگه ي وهكيلهوه بفرۆشي ده‌ستي منداڵهكاني بگرێت و لێدابڕوات بۆركيا. دايكم له تهلهفوونهكهوه ده‌نگي گريانێ دێت:
«خه‌ريكه ماڵه‌كه‌مان له ده‌س ده‌بێته‌وه.»
لوعيا چوو بووه بهردرگاي ماڵه‌كه‌مان. دايكم رێينهدابوو. ژنهتيوه فيژاندبووي جيرانهكاني له خوي خڕكردبۆوه. دايكم گوتي: «بريامنيش له دوواي مردني بابت ده‌مردم.»
بابم ده‌ستي ناوهتهكه لهكهي. ده‌چێته ئه‌و سه‌ري وهتاخهكهو ده‌گه‌رێته‌وه.
دهمولێوي شين بۆته‌وه. ده‌ترسم سهكله بكات هێشتانهم گوتووه سڵاو ده‌ڵێ: «قوزه‌ڵ قورت!»
ئه‌و پاكتهي پێمه له ده‌ستم به‌رده‌بێته‌وه. ژووره‌كه‌شم به‌سه‌ر يهكترا شێواوه.
ده‌ڵێ: «ئه‌وانه چين؟»
له‌سه‌ر ته‌خته‌كه داده‌نيشم.نامه‌كانم پڕروبڵاون. له‌وه تاغهكهدا. ته‌ماشام ده‌كا: «دووسه‌دو حه‌فتا نامه‌ت نووسيوه، تهمرت لێداون و به‌ڕێت نه‌كردوون.
ده‌مه‌وێ بزانم له هيچ و خۆارابۆ ئه و پووڵه بێره‌و به‌وێدا دهدهي. له تۆوايهبا_ هێناويهتي؟»
_ ئه‌وانه نامه‌ي تابيهتي بوون. له خۆڕا هه‌ڵت پچڕيون.
_ قسه‌ي نابه‌جێ! كێ گهرهكيهتي له‌سه‌ر حه‌ق قسه بۆمن ده‌كا! شۆفاري به‌سه!تائه‌و رۆژه‌ي بهناني من به‌ڕێ ده‌چي بێدهتك! چ توڕهها تێكت تێدا نووسيوه... بۆقسه ناكهي خۆزمانت نه‌بڕاوه؟
_ ئێوه خۆنامه كانتان كردۆته‌وه. كه‌وا بووهه موشيانت خوێندۆته‌وه. نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره...ت
_ پێم خۆشه له زماني خۆته‌وه بيبيستم. بۆكێت نووسيون؟ زێڕنۆكێ كێيه؟ باسي چ كاره‌يه؟ دايكي كوينده رييه؟.
ناچارم په‌نجه‌ره‌ي ژووره‌كه‌م پێوه بده‌م. له‌و رۆژه‌وه هاتبووه رۆم كار وپيشمان شه‌ڕو مهعرهكهبوو.
وه‌ختێك شكي مني بڕيبوو داروبهردي پشكني بوو. خانه‌كه‌ش ده‌يگوت:
«ئه‌و گشته تابڵۆيه وێنه‌ي ته‌نيا كچێك؟!»
_ زێڕ نۆكێ!
_ زێڕ نۆكێ! هه‌ر ئه‌وكه‌سه بوي ببووي به وهلي ديوانه...
چاوي ببوو به پياڵه‌يه‌ك خوێن. رووبه‌رووم راوه ستاوه: «ئه‌و تهڕهماشهي تۆكێشاوتهوه، كڕياريشي هه‌يه؟ واهه‌يه نان‌و پێخۆريشي پێبكڕي؟»
_ ئه‌و تابڵۆيانه بۆ فرۆشنين.
_ په‌له‌مه‌كه بزانم. بهتۆچي؟... له‌به‌ر چي ده‌ست له خوێندن و زانسگه كێشاوه‌ته‌وه؟ هه‌تا ئێستا بۆخۆت فڕۆكه‌وان بووي. ئه‌وه‌ش نه‌با، شتێكي ديكه دهبووي. دهمبردي، له‌پشت مێزێك دادهنيشتي دهبووي به گاراج دارێكي حيسابي.
_ هه‌ر وه‌كوو هيممه‌ت...
_ به‌ڵێ كاك هيممه‌ت! له‌گه‌ڵ تۆمه بۆچي ده‌ستت له فڕۆكهواني كێشاوه؟
ده‌م ههويست بڵێم: «بۆله ماڵه‌كه‌م ناڕۆيهدهرێ؟»
هيچم نه‌وت. كۆته‌كه‌م كردهبهرهم و چوومه‌ده‌رێ. دووا رۆژ بێده‌نگ رويشتبوو. پاكه‌ته سيگارو راديو تازهكهشي نه‌برد بوو.
مادمازلكهتي نهيگوت: «چه‌نده خه‌م پژێنه!» له‌سه‌ر كورسييه‌كه هه‌ستا . هاتهپهنام. ده‌سره گوڵدۆزي كراوهكهي دادهستم. ده‌بوو گريابام.
پێكهني بووم به قينهوه پێدهكهنيم.
له‌به‌ر ههيواني ميوان خانهكهي كه دادهنيشي، ئتر ترست نامێنێ رق‌و قينت نامێنێ‌و بێغه‌ل و غه‌ش ده‌بي له‌و خواره‌وه كوڕێژگهيهك روو به‌ئاسمان كۆلارهكهي هه‌ڵده داوده زووهكهي ده‌كێشا. پياۆيك وێنه‌ي ده‌كێشا. كاكه هيممه‌ت كهيفي له كۆتربازي بوو. پاش‌نوێژان ده‌چووه سهرباني هاوسي ماڵه‌كه. بابم قه‌ت پێينهزاني. بيرم ده‌كرده‌وه ده‌كرێ گوێ نهدهي بوون و نهبوونهكهشي شه‌يداي دهيمهن و تابڵوي جوانبوو. يه‌ك دووانێكي كريبوو بيباته‌وه ئێران. دانه به دانهههڵي دهپچڕين. له‌سه‌ر فه‌رشه‌كه بڵاوي كردبوونه‌وه. لوول ده‌بوونه‌وه. له‌سه‌ره خۆرێك و له باري ده‌كردن.
گوتي: «ده‌تواني دار‌و گوڵ و بولبول بكێشيهوه؟»
بابم رۆيشتبوو. هه‌ر وه‌ك بێده‌نگ هاتبوو. بۆ ديدهنيم، رۆيبور. دايكمي به‌جێ هێشتبوو ماڵهكهشي بهدزان سپاردبوو. دايكم ده‌يگوت: «دايمه وام بيرده كرده‌وه. هه‌ر له‌و ماڵه‌ي خۆمدادهمرم»
نه‌چوو بووم بۆ باڵويزخانه بۆ ئه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵات نامه‌ي (وكالت نامه) سه‌ر به خۆيان بۆوه ڕبگرم.
گوتبووي: «قهدهمێك هه‌ڵێنه‌وه. ئه‌وي ديكه بۆمن. به پۆست دابۆم بنێره. ئيتر من ده‌زانم و لوعهييا و ههتيوهكاني...»
ليێگهڕام ماڵه‌كه بڵاوبێته‌وه. گوتبوم: «بهجارو جههندهم!»
دايكم زێڕ نوكيێ ده‌بيني، زێڕين به هه‌موو شتێكي ده‌زاني. بيرم كردبۆوه:
«به سه‌قه‌ر!» گوتبووم: «درۆزن!»
لام وايه دايكم ناونيستاني ئه‌وي ده‌زاني. ئيتر دايكم تهلهفوني نه‌كرد. زێڕين بۆي نووسيم:
«دايكت رويشت.»
ماڵه‌كه‌مان له ده‌ست ببۆوه. قه‌ت نهي ويستبوو وه‌گه‌ڕێم. له‌گه‌ڵ من نێواني نه‌بوو لێم لالووت بوو.
كاتێك بير له ماڵه‌كه ده‌كه‌مه‌وه منداڵ ده‌بمه‌وه، ترس هه‌ڵم ده‌گرێ. دايكم فانۆسهكهي به حه‌واوه راگرتووه.
به رهپێي خۆم نابينم. ده‌ست به داوێني ده‌گرم ئه‌وه‌نده‌ي دهرۆين ناگهينه ئه‌و سه‌ري حهسارهكه.
ده‌نگي بۆقه‌كان دێت. مهبالهكه له ژێرخانه‌كه دايه. ئه‌وه‌نده تاريكه به رۆژي رووناك زه‌نده‌قم ده‌چێ به‌پێ دزه ده‌ڕۆين. گوتي:«بجبووڵێ رۆڵه، دره‌نگه.»
با_ي ده‌هات. فانۆسه‌كه پتهپتي ده‌كرد. كوژاوه. دارهكاني ئه‌و سه‌ري حه‌وشه‌كه دهنووشتان و راست ده‌بوونه‌وه. ده‌گريام. گوتي: «مه‌ترسه. وهرهباوهشم.»
ههيوانه كه رووناك بوو. تيشكێكي باريك له ميوانخانهكهوه كه وتبووه سه‌ر نهردهكه.
ده‌نگي راديوكه ده‌هات. ژنێك زۆربه حهزيني ده‌نگي ده‌هات بابم دهكۆخي. بۆقه‌كان بێده‌نگ ببوون.
رهنگبي له‌به‌ر هاشه‌و هووشهيبا_ و داره‌كان بووبێ. گوتم: «دێوه‌كان وه‌خه‌به‌ر هاتوون.»
_ دێونين، دار‌و دره‌ختن.
پاتۆڵه‌كه‌م ته‌ڕ ببوو. گوتي: «رووي بابت... پيست كردم.»
وام ده‌زاني كاكه هيممهتيش له غوله‌كان دهترسێو گوتبووي: «بێ ده‌نگ!...ده‌نگت لێوه بێ وهخهبهردێن و قوتمان ده‌ده‌ن...»
لێفهكهي پێدا دابوين و خۆي له من هه‌ڵده سو‌و. له‌رزم لێ هاتبوو له لاي دايكم ده‌نگم نه‌كرد بوو. به بابم نه‌گوت:
له لاي كه‌س ده‌نگم نه‌كردبوو. ترسابووم. ده‌ترسێم. بابم دهنهڕينێ. ده‌ڵێ:
تاواني دايكته «وه‌كو كچان ترسه نۆك گه‌وره‌ي كردووي.» ده‌ڵێ: «غيرهتت هه‌بێ. وه‌ختێك به قۆچهقاني سه‌ري كه‌سێكت شكاند قه‌ت حاشاي لێ مه‌كه. بۆچي ههڵاتي. حهقيان بوو به‌سه‌رت داده‌ن...»
هه‌ر ئه‌و بهياينيه ئيترنمدا خوليو له‌به‌رده‌م گه‌ڕۆكه‌كان خه‌جاڵه‌تم بكاته‌وه. شهرمهزاري كردم.
گوتي: «ريێ خۆت بگرره به روو بڕۆ. ئيتر له و نيزيكانه نه ت بينمهوه. هيچ كاتيك!
تێگهيشتي چيمگوت!»
تاريك داهاتووه. (مهديترانه) رادهژێ. باران له‌سه‌ره خۆدهبارێ و سايهبانهكه خرمهيدێ.
ده‌نگي موسيقادێ. له قاوهخانهكهي خوليودێ. ده‌نگي قاقاكێشاندێ. دوورنيه خوليو باسي بيغيرهتي من بكات بۆ مشتهريهكاني ئه‌وانيش بهگهوجي من پێ ده‌كه‌تن. بۆ ئه‌وه‌ي گيرفانيان به تاڵ بكات له هيچي نه‌بوو مهستيان ده‌كا. ئه‌گه‌ر زستان بێت، ئه‌گه‌ر سه‌ري بپرژێ، درگاي قاوهخانهكهي داده‌خات و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بارسڵون. بابي ريش چهرمووي قه‌ره جهكانه. بۆ خۆي ئه‌مه‌ي وتبوو. پاره‌كه ژنه‌كه‌ي له‌گه‌ڵ ملهورێكي ده‌وڵه‌مه‌ند ره‌دوو كه‌وت له‌وه ده‌چێ كابرا عه ره‌ب بووبێت. له رۆژههڵاتييهكان بێزاره.
گوتي: «ره‌نگبێ له‌گه‌ڵ كه‌سێك لێي دابيێ و رۆتبێ. بڕۆ به شوێنكاري خۆته‌وه. ده‌زاني من به‌و به‌يانيه كارم هه‌يه.»
كورسي و كهلوپهلهكهي له‌به‌ر درگاي قاوه‌خانه‌كه‌دا هه‌ڵده چني. له پشت په‌نجه‌ره‌كه گوڵهنهكاني داده‌نا: «كه‌سێكي له تۆپياوتري په‌يدا كردووه و وهدووي كه‌وتووه تاكوو چه‌ند رۆژێك به كهيفي خۆي بيگوزهرێنێ...»
له‌بنه‌وه ته‌ماشاي ده‌كردم. بزه‌ي ده‌هاتێ. پێكهنينێكي تاڵ. له قه‌راخ شه‌قامه‌كه دانيشتبوين سيگارهكهم له ته‌واو بوون دابوو. گوتم: «ده‌مت داخه...»
كاكه هيممه‌ت لهوهختي چه‌له حانێدا ئه‌مه‌ي ده‌گوت. ئه‌گه‌ر كه‌سێكي له خۆي به هێزتر ده‌بوو.
رامان ده‌كرد. كۆڵهپشتييهكهم له كۆڵ نابوو ده‌رۆيشتم.
گوتي: «هۆي... به‌ره‌وكوێ سه‌رت به‌ر داوه‌ته‌وه؟»
به دوومدا غاريدا. گوتم: «وازم لێبێنه تاقيتي شهڕمنييه.»
له پشته‌وه بۆقهتهي ملي گرتم. راكێش راكێش بردمي. گه‌ڕۆكه‌كان، له پێياده رێيهكهوه سه‌يريان ده‌كردين. گوتي: «ئه‌گه‌ر غيرهتت هه‌يه له پێش چاوي ئه‌و كه‌سانه‌ي لهوبهري شه‌قامه‌كه‌وه راوه‌ستاون جارێكي ديكه ئه‌و قسه قۆڕانه بكه.»
پاڵێكي پێوه‌نام. له ترێكم به‌ست و به مێزه‌كه‌دا درام. يه‌ك دوو كورسييهك به‌لاداهاتن. گه‌ڕۆكه‌كان پێكه‌نين. پڕي پێدا كردم و له جێي خۆم به‌رزي كردمه‌وه. ته‌ماشاي كردم سه‌ر لووتي سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو، هه‌ر وه‌كوو ئه‌و كاتانه‌ي ده‌ي خوارده‌وه. پێلاوه رهشهكاني بريقهي ده‌هات له كاتي پێكهنيندا ددانهزهردهكاني دڵم هه‌ڵده شێوێنێ. گه‌ڕۆكه‌كان له‌وي نه‌ما بوون.
سه‌رم له گێژه‌وه ده‌هات. هێزمدا بووه سه‌ر مێزه‌كه. هێلنجم ده‌دا.
پێچه رهشهكهي سه‌ري بايهكه دهيشكاند. بارانه كه توندي كردبوو كه ده‌ستي له‌كۆڵ كردمه‌وه گوتبووم: «لێم گه‌ڕێ با بڕۆم. حاڵم شڕه...»
ره‌نگبێ جيناش له به‌رده‌م قاوه‌خانه‌كه بووبێ، له‌گه‌ڵ گهڕوكهكان بووبێت و دووريش نييه حهولي دڵ دانه‌وه‌ي مني بووبێ. گوتي: «له‌و چركهيهوه چاوم پێت كه‌وت تێگه‌يشتم كه تۆ رۆژ ههڵاتي.»
چاوێكي له شهر بهپێپسييهكه كرد. له‌سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵي گرت.
_ قهڵافهتي روژههڵاتيهكان سه‌رنج راكێشه، عارهبي؟
_ نفاشم.
پێكهني. «رووداوێكي سه‌يره. دايمه به ئاواتي ئه‌وه بووم ببمه وێنهكێشيكي ده‌ست ره‌نگين. گهڕۆكي؟... له‌و هۆتێله‌دا ده‌ژيت؟»
_ باران دايدا و كهيفم لێبو و بێمه ئێره و قاوه‌يه‌ك بخۆمه‌وه. به راستي وه‌ڕه‌زبووم...
به‌ياني له‌گه‌ڵ كه‌سێك به كێشههاتم. ئێوه له باره‌يه‌وه هيچتان نه‌بيستووه؟
گوتي: «سهفهريم، دره‌نگ خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه»
زاركي كيفهكهي كرده‌وه. سه‌يري ئاوێنهكهي كرد. خه‌تي لێوي لێدا.
_ ئاتيلهت هه‌يه؟
_ به‌رێكه‌وت بووم به نقاش. له وكاته‌وه پشيلهكهم ون بووه، بابم قهڵهمي وێنهكێشاني دادهستم و گوتي بۆ ئه‌وه‌ي له بيرت بچێته‌وه وێنهكهي بكێشه‌وه.
باران خرمه خرم له شوو شهگهورهكهي په‌نجه‌ره‌ي هوتێلي ده‌سره‌واند. سۆباكه بڵێسهي سه‌ندبوو. لابي قه‌ره‌باڵغ بوو. كاتێك وهژووركهوتم به ته‌نيا بوو. له‌سه‌ر موبلهكه دانيشتبوو. هه‌ستا و هاته لام دانيشت. گوتي: «خه‌ڵكي فلورانسم. له سوپێرماركێت سه‌ر قاڵي ئيشم. داخڵه دارم...»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

04-02-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیروکی مادمازێل كهتي(4)
زۆر به ئارامي به قاميشهكهي ده‌ستي پێپسييهكهي هه‌ڵده ڤري.
چاوه‌كاني بادامييه. گه‌نم ره‌نگه. نهختێكيش تاو سووته. بسكهلوولوو خورماييهكهي به‌سه‌ر شانيدا شۆڕ بۆته‌وه. له‌گه‌ڵ بابيدا دهژي. كاتي پشوودانه به‌يه‌كه‌وه هاتوون. گوتي:
«سبه‌ينێ ده‌گه‌ڕيته‌وه.»
ناچاره ته‌نيا ژوورێك له هوتيلهكه به‌كرێ بگري بۆ ئه‌وه‌ي خه‌رجي سهفهرهكهيان زۆر نه‌بێ.
گوتي: «له‌وه ي گهريين... سه‌رم هێشاندن. جار و باره زوري له سه‌ر ده‌ڕۆم.»
گوتي: «له وه‌رزي پايزدا فلورانس دڵگيره. بۆ ئه‌وه وه‌بێ بچيته سهيراني.»
به‌ياني ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵي: دهكري بچمه هۆتێل و بانگێشتني بكه‌م بو قاوهخانهي خوليو.
ده‌نگي فيتهي كه‌شتي ديت. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ي له جێي خۆي چهقي گه‌ڕۆكه‌كان شاد رووخۆش به پێكه‌نينه‌وه داده‌به‌زن و شه‌ويش به خۆشي راي ده‌بوێرن.
به مادمازڵكهتيم گوت: «وابووه تۆ ئه‌ويندار بووبێتي؟»
به مۆنه‌وه چاوێكي لێ كردم پهێشمان بوومه‌وه. فينجانه قاوهكهي به ده‌سته‌وه دهلهرزي له‌سه‌ر مێزه‌كه داي ناو به شاڵ ملهكهي خۆي‌دا پێچا.
ره‌نگه شينهكهي ئاسمان به‌ره و سه‌وزايي ده‌چوو. دوو سێ قه‌لێك يه‌كدييان ههڵدهبڕي.
شه‌و بۆكان ده‌كرانه‌وه. بۆ ئه‌وه ده‌بوو بچيت و ده‌ستيان به سه‌ردا بهێنێ. نه چوو.
ده‌بو بيگوتايه: «قاوه هه‌يه بۆت ديبكهم؟»
نهيگوت. دڵم له بێده نگييهكهي كرمێ بوو. په‌رێشان بووم. وام بيرده كرده‌وه رووداوێكي تاڵ له پێشه. قه‌ت له‌به‌ر خوي هيچي نه‌گوتبوو. له رابردووشي نهم پرسيبوو. له دڵداريش نهد ووا بووين. فوارهكان دهسووران و ئاويان فڕێده‌دا. له حه‌وزه چكۆلهكهي مه‌يدانه‌كه. ده‌بوو شتێكم بكردايه يان نوكتهيهك تاكوو پێبكه‌نێ. هيچم به مێشكدانه ده‌هات. پشيلهكهي له خوارنهر ده‌كه‌وه به‌سه‌ر زگه‌وه« درێژ بوو ده‌سته‌كاني ده‌سته‌وه. هاتم بڵێم پشيلهكهت ده‌تواني خۆي پشتهوقهقاربخات؟»
ده‌سماڵه چندراوهكهي هێشتا به دهستمدوه بوو. قه‌دم كرد و له‌سه‌ر مێزه‌كه دامنا، له په‌نا فينجانه به تاڵه كه‌م. ده‌نگي فيتووي كه‌شتي ده‌هات. له دووره‌وه. هه‌ستا. له نهردهكه نزيك بۆوه. چه‌ند جارێكي ديكه كه شتيهكه دهنگيهات. درهنگها تبامهوه ژني ساحێو ماڵ درگاي لێ هه‌ڵنه ده‌گرتم. ناچار ده‌بووم تا رۆژ به شه‌قامه‌كاندا سوورابامهوه.
چاوه تهڕهكاني تروسكهيدێ. ناسك و نازدار بۆم ده‌ڕوانێ. په‌لكه زێرينهكم بۆ چاوه‌كاني زێڕ نۆكێ ساز كردووه، جوانيش بۆم نه‌هاتۆته سه‌ر په‌رده‌كه.
ده‌ڵێ: «ئه‌مشه و بمبه بۆ قاوهخانهي پيترۆ. ده‌مه‌وێ له نزيكه‌وه ئانجيلاببينم.
بيستوومه ده‌نگێكي خۆشي هه‌يه.»
قاوه‌خانه ي پيترو قه‌ره باڵغه. پيترو له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه مێزه‌كه‌مان بۆده رازێنێتهوه.
به شێوه‌يه‌ك سه‌يرمان ده‌كا بڕوا ناكا كه ئێمه به يه‌كه‌وه ده‌بينێ. شووشهيهكمان له‌و شهڕابهكونه بۆ هه‌ڵده‌پچڕێ.
_ ميوانم بن.
ده‌ڵێم: «وه‌ره‌با ئه‌و شه‌و به كهيفي خۆمان راي بوێرين!»
مادمازێل قاقا ده‌كێشێ. گهڵاسهكه به‌رزده‌كاته‌وه. كراسه تهنكهكهي لێ ده‌كاڵێته‌وه. ده‌ڵێ له مێژ ساڵه له به‌ري نه‌كردووه. كه‌وشه پانيه بڵنيده تهڵاييهكهي داده‌كه‌نێ ده‌ي خاته ژێر مێزه‌كه‌وه. پاژنه‌ي ده‌گرێ.
_ چ ده‌بێ پێخاوسبم سينيوهر!
ته‌ماشاي ده‌كه‌م. به جۆرێك كه پێتوابێ يه‌كه‌مين جاره ده‌ي بينم: «ئه‌و چاوه جوانانه‌ت. تاكوو ئێستا لێت شاردبوومه‌وه.»
خه‌يار و ماستم بۆتێ ده‌كا: «قسه كانت خۆش كردووه.»
_ هه‌تا ئێستا له ئاوێنه‌دا خوت بينيوه؟
پێده‌كه‌نێ. لێشي ده‌كا لێته‌وه:«نا، سينيوهر. قه‌ت نه‌مديوه!»
پياڵه سۆسه‌كه تێكه‌ڵ به خه‌يار و ماسته‌كه ده‌كه‌م. چه قۆو چنگاڵ ده‌ست ده‌ده‌مێ.
ده‌ڵێ: «دياره زۆريشت برسييه.»
_ ئينسان كاتێك به ته‌نيا نان ده‌خوا هيچ نام و چێژێكي لێ نازانێ.
كابراي فلامينگۆ هه‌ڵده‌په‌رێ. پيترۆ خواردنمان بۆ ده‌هێنێ. دوودانه قرژاڵي گه‌وره.
_ ئه‌ورۆ گرتوومانن، چاوت لێيه به‌قه‌ت نه‌هه‌نگێك ده‌بن!
مۆمهكاني سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵده‌كات و ده‌ڕوا. ده‌ڵێم: « حه‌وته‌ي داهاتووكه هاتمه‌وه، تابڵۆيهكت بۆ نقاشي ده‌كه‌م له‌سه‌ر درگاي ميوانخانه‌كه تيبده.»
شه‌و زۆر به خۆشي تێپه‌ڕ ده‌بوو ئانجليكا په‌يدا بوو. وه‌ختێك وهژووركهوت. ئه‌وانه‌ي له قاوه‌خانه‌كه‌دا بوون تێكڕاچه پڵهيان بۆ لێدا، گيتارهكهي ده‌ست دايه و له‌سه‌ر كورسييهك دانيشت و ملينا له گۆراني وتن، مادمازێلكهتي مات بوو.
ده‌تگوت تازه ئێمه نابينێ. ده‌ست و مه‌چه‌كه لاوازه‌كه ي كرده ئهستووني چهناكهي و تێي رامابوو. تاشه‌و دره‌نگانێك گويي بۆ شلكرد. شێوهكهشي اتهواو هێشته‌وه. له‌سه‌ر كورسييهكهي هه‌ڵم ساند: «بابڕۆين بۆ ده‌رێ نه‌ختێك پياسه بكه‌ين.»
ئانجيلا سپاسي له جه‌ماوه‌ره‌كه ده‌كرد. داوێنيكرا سهكهي له رايهخه سووره‌كه ده‌خشا قهراخي ئاۆهكه فێنك بوو. مادمازێلكهتي له پێش منه‌وه دهرۆيي. وردوو له‌سه‌ره خۆ. هه‌ستم كرد ديسان به ته‌نيام. گوتم: «وه‌ره‌با ئاگر بكه‌ينه‌وه. كهيفي له لايه.»
بۆكۆ كردنه‌وه‌ي دار و پووشكه تاكوو نزيك داره‌كان رۆيشتين.
بڵێسهي ئاگره‌كه سه‌وزوو سوور به‌رز دهێووه. له گڕه‌كه رامابوو. گوتي: «منيش زه‌مانێك گۆراني بێژ بووم.»
ده‌ستي بهئاگرهكه گه‌رم كرده‌وه: «هه‌ڵكه‌وتێك بهسهبۆ بو ئه‌وه‌ي ئێنسان وه‌گه‌ڕێ بۆرابردوو. بو ئه‌و حه‌زو ئاواتانهي له ده‌ستي چوون. ساڵيانێكي دوور بوو بيرم له وقسانه ئهكردبووه...»
سه‌رم دێشاو له گێژه‌وه ده‌هات، حه‌زم ده‌كرد سه‌رم له سه‌رشاني دانابا. چاوه‌كاني پڕبه دڵ ببينم رابردوو بيرنهكهمهوه. پێم خۆش‌بوو بۆم بڵێ و ته‌نيا بومن بڵێ. وه‌كوو مه‌ل بخويني وه‌كوو مهلێكي ده‌نگ خۆشي به‌هاري به سهردارانهوه.
ده‌نگي موسيقايهك له چه‌شني بلوێر ده‌هات. تۆزێك له ئێمه دوورتر، چه‌ند كه‌سێك له ولاي ئێمه‌وه له‌به‌ر تيشكي مانگه‌شه‌و له كهناري ده‌ريا ده‌ست له نێو ده‌ستا خه‌ريكي كهيف و بهزمي خۆيان بوون. كهيفمسازبوو نه‌ده‌بوو مادمازێلكهتي تێكي دابا، گوتم: «پێت چۆنه بچين و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه گهرێك ههڵپهرين؟»
هۆشي له لاي من بڕابوو. له پهنگرو بڵێسهي ئاگره‌كه رامابوو. وه‌ك ئه‌وه‌ي قسه له‌گه‌ڵ ئاگره‌كه بكا وابوو.
گوتي: «ده‌نگم خۆش‌بوو له كڵێسه‌دا له‌گه‌ڵ گروپي كۆڕ گۆرانيم ده‌گوت. رۆژيك بڕيارم دادهنگم بگا به گويي خه‌ڵكي ته‌واوي دنيا. ره‌گه‌ڵ گروپێكي كوچه و بازاڕكهوتم. له مسكووه ده‌ستمان پێكرد. شار به شار به بڕواي خۆمان به‌رنامه‌مان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه به‌رێوه ده‌برد.
به گيرفاني به تاڵ و دنيايه‌ك هيوا و ئاواته‌وه. له باخچه گشتيه‌كان كۆڕمان ده‌گێڕا.
هه‌ر له‌وێ له بن دره‌خته‌كاندا دهنووستين... كه‌چي قه‌ت وانه‌بوو ده‌نگ و ئاوازم له درگاي
پاركه‌كه زياتر بڕواته ده‌رێ. زۆركات وابووه برسي و تينوو بێوازبووم»
په‌ڵه هه‌ورێك مانگي شاردبۆوه. ده‌ريا ماسيوو تاريكهشه پۆلهكاني نهدهحهجمين، خۆيان وه‌سه‌ر لمه خۆلهمێشييهكه ده‌كێشا. له‌سه‌ر به‌ردێك دانيشت. گوتي: «هه‌ركه گهيشينه بهيڕووت.» چكۆله و خنجيلانه بوو. له‌گه‌ڵ كه‌سێك بوينه ناسياو ده‌نگي مني پێ خۆش‌بوو گوتي: «ته‌نيا بۆمني بڵێ. گروپه‌كه رۆيي ئيتر گرنگ نه‌بوو بيڵێم.»
ده‌نگي بلوێر نهدههادت. كهسێكيش هه‌ڵنه ده‌په‌ڕێ. هه‌ر ده‌نگي خوڕهي ئاو‌و قرچ و هۆري ئاووربو ده‌هات و له تايكيدا ته‌واو ده‌بوو. وه‌ڕێ كه‌وتين. ورده ورده به پياسه كردن تا ئه‌و سه‌ري زه‌ريا رۆيشتين. گوتي: «له بير خۆتي به‌ره‌وه چيم پێگوتي. ئه‌وانه باسي رابردووي من بوو. پێت خۆشهكهمێكرابكهين»
گوتم: «هه‌ر كه‌س زووتر ده‌ست له و دار‌و درهختهانه بدات بردوويهتهوه»
له پهنايهكهوه له‌سه‌ر هێڵێك راوهستاين. شه‌پۆله‌كه لێمان نزيك ده‌بۆوه و ته‌ڕي ده‌كردين.
كاكه هيممه‌ت پێي خۆش بوو من بيبهمهوه. به سه‌ر لاقهكانمدا داهاتبوومهوه دڵم وه‌ك سه‌ري چۆلهكهي هه‌ڵكه‌ندرا و ههڵدهبهزي. شه‌قاوێك له پيشترهوه بووم، سه‌ر په‌نجه‌م له ديواره‌كه كه‌وتبا كارتهواو بوو. دايكم له نزيك تهنافي ليباسهكانهوه به سۆزه‌وه سه‌يري ده‌كردم وهههناسهبڕكي كه‌وتبوو. راوه‌ستا: «ماندوبووم. تۆبرتهوه!»
نهم هێشتبوو ئه‌و بيباته‌وه. من زووتر خوم گهيانده دره‌خته‌كه.
له پيشهوه بوون، مه‌له‌كردن بهلهشي ئاره‌قه كردوو، مهلهپشتهو لانكه كردن به‌ده‌م شه‌پۆلانه‌وه، شه‌پۆله‌كان راي ده‌دام. مادمازێلكهتي له رۆخي ئاوه‌كه له‌سه‌ر تاقهبهردێك دانيشتبوو. هه‌ستم ده‌كرد به دڵ و گيان ئاگاي لێمه.
ئيزني دامێ سه‌ر له‌سه‌ر شانيدانێم. به شاڵه كشميرييهكهي دايپۆشيم. تاريكيش له ته‌واوبون وابوو گوتي: «دوا جاركه هاتم بۆ ئێره بۆبهڕێ كردني بوو.
كه‌شتي له‌به‌ر ئيسكلهكهوه وه‌ڕێ كه‌وت. له‌سه‌ر پشتي كه شتييهكه راوه‌ستابوو ده‌ستم بۆتهكاننهدا كاتێك بڕياربوو بڕوات. رۆيشت. لهبهرهبهري مانگي به فرايناردابوين شاڵه كشميرهكهم له خۆوه پێچابوو. به‌ڵام هێشتا له رزم لێهاتبوو. ده‌گه‌ڕايه‌وه بۆ به‌يرووت. له به‌يرووتي جوانيش دنيا ئه‌وه‌نده چكۆلهبوو. بنه‌ماڵه‌كه‌يان. ئيزنيان پێ نه‌داين له‌گه‌ڵ يه‌ك زهماوهندبكهين.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو وه‌ڕێ كه‌وتين و رێمان كه‌وته ئيتاليا و گه‌يشتينه ئه‌و دوور گهيهش.
به‌ڵام ژياني دڵداريمان زوو جوانه مهرگبوو. رۆژێك وتي پهريشاني وڵاته‌كه‌مم.»
دهستيم گرت. سارد بوو. باييهكه خۆڵهمێشهكهي ده‌ڕفاند. گوتي: «خه‌ريكه رۆژ ده‌بێته‌وه. ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه ميوانخانه‌كه.»
هێشتا سه‌رم له‌سه‌ر شاني بوو. بێن و به‌رامه‌ي خۆش‌بوو. بۆني خانمێكي تازه له حه‌مامه‌وه هاتبێته‌وه
به‌رامه‌ي وهجيهه خانمي بێوه ژنه‌كه‌ي جيرانمان. ئهوكاتهي نانه‌كه‌ي له ده‌ست وه‌رگرتم.
بووخچهي حهمامهكهي له ديوهكهدا پڕژوبڵاو ببۆوه له‌گه‌ڵ مه‌مك بهندهكهي. له‌سه‌ر مافووره‌كه.
گوتي «ئافهرين كوڕه باشه‌كه، ده‌ستت خۆشبێ من كهيفم به ناني تيري سازده‌بێ. ئه‌وه‌ش پووڵهكهي.»
مه‌مكه بهندهكهي له‌سه‌ر فه‌رشه‌كه ده‌ست دايه و خستيهبن داوێني كراسهكهيهوه:
«بهسهبڕۆ. جاري بۆ تۆچاكنييه چاوه چاوبكهي. تۆش بوويهته كاكه هيممهتتهوه.»
ئيترنهچووم به پێ‌و شوێنيهوه. وه‌ختێك گه‌وره باوخۆشتركه بووم، زۆرجار له نێو جێگادا بيرم ده‌كه‌وته‌وه مادمازێلكهتي كوتي: «بير له چي دهكهيهوه؟»
_ بير له ژنان.
پێكهني: «ژنان. زۆر سه‌يره»
_ له نزيك بوونه‌وه‌يان ده‌ترسم.
به‌گه‌رمي پهنجهمي گوشي. رووانينم به‌ره‌و ئاسۆفڕي. شاڵه كشميرهكه ته‌واو گهرمي كردبوومه‌وه:
«ده‌زاني ته‌مه‌نم چه‌نده؟ سيوپێنج ساڵ هێشتا ده‌ستي هيچ كچێكم نه‌گرتووه.
سه‌رم له‌سه‌ر شاني لابرد. پاڵم به گاشه بهردێكهوهدا.
بابم ده‌يگوت: «ژيانت له‌گه‌ڵ كيژۆڵان چۆنه؟»
كڵاوم كرده سه‌ري. ئيزابل گوتي: «ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌و قاليچه ههورێشمهم بده‌رێ واله‌به‌ر درگاي حه‌مامه‌كه داڕات خستووه.»
بابم ئيزابيلي له‌سه‌ر پليكانهكان بينيبوو. خۆي دهمهلافهوه پێچابووراي ده‌كرده خوارێ. گوتم: «له‌گه‌ڵ تيپاوهدهرم نان.»
گوتم: «ژن نابێ ئه‌وه‌نده‌ي رووبدهيهي.»
له ژێره‌وه تهماشايهكي كردم و سمێڵي كرۆشت: «كه‌ي ئاوا.»
گوتم: « پياو له ده‌رس و مه‌كته‌ب ده‌كه‌ن. هێشتا هيچ نه‌بوو، وهكوودار دات ده‌تاشن ده‌بێ ده‌سته و نه‌زه‌ر له ئهمرونيياي ئه‌وان دابي.»
يه‌كه‌م جاره هاتۆته سه‌ردانم. وادهزاني ده‌رس خوێني باشم و سه‌رم به كار و باري خۆمهه خه‌ريكه.
ده‌ڵێ: «جاروباره خهرابنييه بڕێكيش سه‌ر قاڵبي.»
له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌يري ده‌رێ ده‌كا: «ههواييهكي سازگاري هه‌يه. تاكوو ئێستا به شه‌و ئێره‌م نه‌ديوه.»
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دا ئۆدكلۆن له خۆي ده‌پژێنێ. ده‌ڵێ: «فڕۆكهواني ده‌زاني؟»
ده‌ڵێم: « لێمگه‌رێ خوێندنه‌كه‌م كۆتايي پێبێت.»
دڵنياي ده‌كه‌مه‌وه كه فرهي پێناچێ. به فڕۆكه‌وه گهشيتێكي ئاسماني بكه‌م. ده‌ڵێ:
« ئهونانهي دهيخويي نۆشي گيانت به راستي كوڕي مني!»
كووچه و كۆڵانه كۆنهكاني رۆم دهگهڕين. شێويش پتزامان خوارد گوتبووي:
خواردني جوان پۆش ولاوانه. دهستاوي دايكت شتێكي ديكه‌يه.»
بردم بۆ كابارهيهك. به‌باشي دانهنيشتبووين هه ستا. گوتي: «بابڕۆين بۆ شوێنێكي بێده‌نگ و چۆڵ. ترسم هه‌يه دوست و ئاشنايهك چاويپێم بكه‌وێ و حهيام بڕوات.»
قاوه‌خانه به قاوه‌خانه دهرۆيشتين.[كهللهي تهميكرد بوو.] له كۆڵانێكي چۆڵ دهستينا بناگويي و تێي چريكاند. كۆتهكهشي به شانيدا دادابوو. گوتي: « منت گه‌ڕانده‌وه بۆ دهوراني لاوهتيم، كوڕم!»
گوتي: « نهچي رۆژێك ياسي ئه‌و شه‌ومان بۆ دايكت بنووسي!»
گوتي: «ئيتر كاتي ئه‌وه هاتووه. ژن بێني و زه‌ماوه‌ند بكه‌ي. ده‌بێ دايكيت بنێرم بو خوازبێني»
پرسي: «تاكوو ئێستا له‌گه‌ڵ كه‌سێك...؟»
مادمازێلكهتي له‌به‌ر قاقاكێشان به پشتا ده‌كه‌وت.
گۆتم:« دڵخۆشي ديكه‌شم هه‌يه. سينه‌ما و فيلمي لێكدان و پێكدادان و رۆماني ئاشقانه و ئه‌وانه ي وا خوێندوومه‌ته‌وه و زور ژن هه‌بوون له ژيانمدا هه‌بوون هاتوون چوون» سندي، ئه‌مريكي بوو. جوري جلووبه‌رگ. ده يگوت: « به هه‌ڵه‌دا چووم ئاشقي تۆ بووم.
له‌گه‌ڵ تۆبم هيچ هه‌ست و سۆزێكمنييه. واده‌زانم دزيوم. چاوت من نابينێ. خۆم تێناگهيهني. زور پياو هه‌يه به ئاواته‌وه‌ن ته‌نيا چركه ساتێك له‌گه‌ڵ مندابن...»
له‌سه‌ر ته‌خته‌كه خۆي راكێشا بوو. له‌و تاريكيهدا مژي له جغارهكهي ده‌دا:« تاكسييهكم بۆرابگره بمبابۆ هوتێله‌كه.»
له‌سه‌ر ته‌خته نه‌رمه‌كه‌م راست بوومه‌وه. تاكسييهكم بۆ راگرت. بێماڵاوالي كردن رۆيشت.
ماريا كهيفي له ههڵسووڕاندني كار و باري ماڵ بوو. جلوبه‌رگي بۆده شۆردم و ئوتووي ده‌كرد.
دهستاوي خۆش بوو. فێرمكرد بوو چون تاسكه بابم بۆ دروستبكا. بابم له ئێرانه‌وه تووي ريحانهي بۆده‌هێنام ماريا له گوڵدندا داي چاند بوو هه‌موو رۆژێ ده‌هاته سه‌ردانم ئاوي ده‌كرده بن گوڵه‌كانه‌وه. به‌ڵێ رويشت. ده‌يگوت: «دايك و بابم به خۆشه‌ويستي من و تويان زانيوه. زه‌ماوه‌ندم له‌گه‌ڵ بكه.»
كاتۆليك بوو. گهرهكي بوو ده‌پازده منداڵمان هه‌بێ.
سۆفيا گوتبووي: «ژيان له‌گه‌ڵ تۆدا به راستي شێتييه!» پێي خۆش بوو چاونهزێربم وجوامێر به ده‌ستوو بردبم. تانه ي لێده‌دام بێواز و هێمن گوێم بو قسهكاني شلكرد بوو بزه‌م ده‌هاتێ. كارخانه چييهتي بۆ خۆي ده‌سته به‌ركرد و رۆيشت. قهڵافهتي به‌رچاو بوو. زۆر خۆر بوو. تێريكه ده‌خوارد ملي ده‌نا له گريان. گوتبووي: «گوێت پێنه‌دام هه‌تا ئاوا قه‌ڵه‌و و ناقۆڵا بووم.» دايمه له‌سه‌ر يهخچاڵهكه بوو.
رويشت و نهمديتهوه.
مارگريت پهرستاري منداڵان بوو دوو شهممويان ده‌هاته ماڵه‌كه‌م. له پاركدا له‌گه‌ڵ يه‌كه‌ي ئاشنا بوين. وێنهيهكم لێ هه‌ڵگرتبوو، گوتي: « بوچي بسكهكانت ئه‌وه‌نده درێژ كێشاوه‌ته‌وه؟
گوتم: « هه‌ر ئه‌وه‌يه بينيوته پێت باش نييه پارهكهي مه‌ده»
له‌وديو دار و درختهكانهوه هاتبوو. باروبنهي تێكه‌وه‌پێچا و رۆيي. سه‌رمام بوو كه رۆيشت. له سه‌رمادا دهلهرزيم. شه‌قه شهقي ددانم ده‌هات. مهلافهكهي ده‌خۆيه‌وه پێچابوو. به پليكانهكاندا ده‌چووه خۆارێ.
_ نابێ ئه‌وه‌نده روو بدهي به ژنان.
بابم به دزيه‌وه سه‌يري ده‌كردم و پێدهكهني: «پيتزا شتێكي خه‌راب نييه.»
را ده‌كا. پليكانهكان ته‌ڕن باران ده‌بارێ. ورد و بێ بڕانه‌وه. لێده‌داو ده‌ڕوا ئێتر ناياته‌وه.
به دڵ ده‌زانم تازه ناياته‌وه. پيترۆ گوتي: « له‌وه ده‌چێ وهدووي كۆنهياري كه‌وتبێ.»
بابم گوتي: «تاكوو ئێستا له‌گه‌ڵ كه سێك...»
ماندووم: هيلاكي هاتووچۆ، شه‌كه‌ت. بووم و سێپهك و كۆڵهپشتيهكهم هه‌ڵبگرم تا ئه‌و سه‌ري گۆڕهيانهكه راناوه‌ستم. گوتي: «بابزانم چيت له جانتادايه.»
گوتي: «رۆژ بۆته‌وه ده‌مه‌وێ وه‌گه‌ڕێم. ميوانخانه‌كه.»
_ پشيلهكهم گه‌ره‌كه.
_ گشتي تاواني دايكته.
_ پشيله ده‌بێته هۆي نه‌خۆشي. تێدهگهي
_ وازم لێ بێنه. ده‌مه‌وێ بخه‌وم.
يه‌كێك دو سێ جارشاني راتڵهكاندم. رۆبرتۆ بوو.
_ كوڕي باش خه‌وت لێ نه‌كه‌وێ. دو سه‌عاته چاوم لێته. وتم نه‌كا... هه‌ر نهدهجووڵايهوه.
ده‌نگي موسيقا دێي. ره‌نگه ئاكاردئۆن بێت.
_ لێمگه رێ، كهيفي شه‌ڕه دهندوكێم نييه.
سه‌رم به‌رز ده‌كاته‌وه. ته‌ماشاي ده‌كه‌م. ره‌نگ و روويي له‌به‌ر چاوم لێڵه. بزه‌ي دێ: « نهختێكت پوول هه‌يه به قه‌رز بمدهيتێ؟»
له قاوهخانهي خليو ده‌نگي قاقاكێشان و ههڵپهڕكي ده‌هات. ده‌كرا بچيت و قاوهخانهكهي به‌سه‌ر يه‌كدا بشێوێني. روبرتۆ قۆڵي كۆته‌كه‌م ده‌كێشێ: «هه‌ر نه‌بێ سيگارێكم بده‌يه...شێواوم.»
وێستگه چۆڵ و هۆڵه. باران ده‌بارێ. سواري پاسهكهدهبم. له دواوه داداهنيشتم. ميوانخانهي مادمازێلكهتي رووي له‌مه ديترانه يهكپ و تاريك ومۆن راوه‌ستاوه.
پێلووه‌كانم لهسهريهك داده‌نێم.
ته واو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|