بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 04-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض دا وه‌رین


دا وه‌رین

عه‌لی سۆهرابی



هه‌موو جارێ به‌ سوێند و ئایه‌تان ره‌ش و شین ده‌بمه‌وه‌ که‌ ئیتر وازی لێ دێنم. به‌ڵام هه‌ر هه‌موو جارێ له‌ بڕیاره‌که‌م پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه‌ و خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌م. هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌، ده‌چمه‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌. تارمایی‎یه‌که‌ی له‌ بن داره‌که‌ به‌دی ده‌که‌م. بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆم بمهه‌وێ په‌نجه‌ره‌ی بۆ ده‌که‌مه‌وه. دێته‌ ژوورێ. وه‌ک هه‌موو شه‌وه‌کانی رابردوو ده‌مهه‌وێ به‌ڵام ناتوانم پێی بڵێم "ئه‌م شه‌و دوایین شه‌وته‌ دێیه‌ ژوورێ". ‌دیسان پێکه‌وه‌ین و دیسان پێکه‌وه‌ین. وه‌ک یه‌کین. ته‌نانه‌ت جاری‎وایه‌ خۆمان پێ له‌ یه‌کتر جیا ناکرێته‌وه‌. ره‌ق و ته‌ق... کزۆڵه‌... بێ هێز و نه‌خۆش... که‌ کازیوه‌ ده‌ئه‌نگوێ وه‌ک دووکه‌ڵه ‌شینکه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و له‌ به‌ر چاوم ون ده‌بێ. جاری‎وایه‌ له‌چه‌ک، ئه‌نگوستیله‌، سه‌عات... جاری‎واشه‌ رووحی له‌ لای من به‌ جێ دێڵێ. رۆژ هه‌یه‌ ده‌که‌ومه‌ به‌ر شه‌قژنی پرسیاره‌ بێ کوتایی و بێ وڵامه‌کانی دایک و باوکم:
- دوێ شه‌و کێت له‌ گه‌ڵ دابوو؟
- ده‌نگێکی ناسک و نامۆ له‌ ژووره‌که‌ت ده‌هات
- ده‌رگات بۆ گاڵه‌ دابوو؟
- کێت له‌ گه‌ڵ دابوو؟
نازانم چیان وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌. به‌ سه‌رکزی و لاره‌ملی چاو له‌ عه‌رزی ده‌بڕم. به‌ بێ‎باوه‌ڕی و به‌ به‌زه‌یی‎یه‌وه‌ تێم ده‌ڕوانن. زۆریم لێ ناکه‌ن وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه‌. دڵیان نایه‌ چیم پێ بڵێن... وه‌ک میوان چاوم لێ ده‌که‌ن. من په‌رۆشم. په‌رۆشی دایک و باوکه‌ چاره‌ڕه‌شه‌که‌م... په‌رۆشی ئه‌و... له‌ هه‌موان زیاتر په‌رۆشی خۆم. ژان و خه‌م ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم. بێزارم له‌ خۆم. له‌ هۆده‌که‌م. له‌ ئه‌و ... له‌ هه‌موو شت. هه‌موو هێزم کۆ ده‌که‌مه‌وه‌. ناهێڵم هه‌ستم به‌ سه‌رم دا زاڵ بێ. ئه‌و... ئه‌و نه‌گبه‌ته‌ هه‌موو شتی تاڵان کردم. داری هه‌ڕاجیه‌ی له‌ ئابڕووم دا. وای لێ کردم رۆژه‌کانی ته‌مه‌نم بژمێردرێن. ئیتر بۆ خۆی بۆ شل که‌م؟ دوو ساڵه‌ ته‌نانه‌ت شه‌وێکیش له‌م هۆده‌ نه‌گبه‌ته‌ وه‌ده‌ر نه‌که‌وتووم. جاری وابووه‌ چوومه‌ته‌ سه‌فه‌ر. که‌چی هیچ سه‌فه‌رێکم له‌ رۆژێک تێنه‌په‌ڕیوه‌. هه‌ر که‌ خۆر به‌ره‌و سوێ ده‌چێ، شتێک، هه‌ستێک به‌ره‌و ماڵ... به‌ره‌و هۆده‌که‌م ره‌کێشم ده‌کا. حه‌ز له‌و هۆده‌یه‌ ناکه‌م. ئه‌و هۆده‌یه‌ی به‌ره‌و جوانه‌مه‌رگیم ده‌با. ئه‌و هۆده‌یه‌ی ئه‌و په‌نجه‌ره‌ نه‌فره‌تاویه‌ی تێدایه‌ که‌ به‌ره‌و باغه‌ گچکه‌ڵانه‌که‌ی پشته‌وه‌ ده‌کرێته‌وه‌ و ئه‌و داره‌ی پێدا دیاره‌ که‌هه‌موو ئێواران... نا هه‌موو شه‌وان... نا... نا... هه‌موو شه‌و دره‌نگان که‌سیک له‌ بنی هه‌ڵده‌ترووشکێ و به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌ی هۆده‌که‌ی من ده‌نووزێنێ، یان باش‎تره‌ بڵێم ده‌لوورێنێ، یان هه‌ر... ده‌ناڵێنێ، یان هه‌ر چی‎یه‌کی خۆتان ناوی لێ ده‌نێن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بگه‌یێنێ گورگێکی له‌ ره‌و به‌جێ‎ماو... مه‌لێکی باڵ‎شکاو ... یان مرۆڤ... ئا ئا مرۆڤێک له‌ ناو گێژه‌نی زه‌ریایه‌کی سامناک چ حاڵێکی هه‌یه‌. شتێکی ئاوا. به‌ عه‌زره‌ته‌وه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌، به‌ دڵ‎شکاوی‎یه‌وه‌ و به‌ سۆزه‌وه‌ ده‌ گمێنێ. منیش وه‌ک هه‌موو شه‌وه‌کانی‎تر جار بۆ جارێ زیاتر له‌ ناخم کار ده‌کا و ده‌ست و پێم شل ده‌بن و ئوقره‌م لێ هه‌ڵده‌گیرێ. دیسان کێچم ده‌که‌وێته‌ هه‌واری. -هه‌ر ئه‌م‎شه‌و... ته‌نیا ئه‌م‎شه‌و... سۆزی سه‌رما دای‎پێچاوه‌. له‌ بن داره‌که‌ گرمۆڵه‌ بووه‌. چاوی بڕیوه‌ته‌ هۆده‌که‌ی من. به‌ سه‌ر و به‌ چاو و به‌ زبان و له‌ هه‌موان خه‌راپ‎تر به‌ نووزه‌ له‌ به‌رم ده‌پاڕێته‌وه‌. مه‌ودامان زۆر نیه‌، گوێم له‌ نێسکه‌ نێسکی ده‌بێ: - ته‌نیا ئه‌م‎شه‌وه‌... به‌ خۆم ناوه‌ستم. به‌ لاکه‌ لاک خۆ ده‌گه‌یه‌نمه‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌. وه‌ک خودا خه‌نی کردبێ به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌که‌ ده‌فڕێ. له‌شی سڕی له‌ باوه‌ش ده‌گرم. له‌ من باشتر نیه‌. به‌ زه‌حمه‌ت سه‌ری به‌ له‌شیه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌. دیسان به‌شی ده‌ده‌م: له‌ حه‌ب و ده‌رمان، له‌ لێفه‌ و دۆشه‌ک، له‌و خواردنه‌ی به‌ دزیه‌وه‌ بۆم هێناوه‌، له‌ خۆشه‌ویستی... له‌ تێکه‌ڵ بوون... تێک ده‌گه‌ین به‌ هه‌موو هه‌ستمانه‌وه‌، به‌ له‌ش و ئێسک و خوێنه‌وه‌ که‌ هی هه‌ر دووکمان هه‌ر بۆگه‌ن و چڵکاوی بوونه‌. ده‌زانین ته‌مه‌نمان چه‌ند ماوه‌. بۆیه‌ بست به‌ بستی له‌شی یه‌ک ده‌ته‌نین. کامه‌مان نه‌خۆشین؟ که‌ من ده‌کۆکم، ئه‌ویش کۆکه‌ ده‌یگرێ. که‌ من پشووم سوار ده‌بێ، ئه‌و ده‌خنکێ. که ‌ من... ئه‌ویش... که‌ من... ئه‌ویش.
–کوڕم ئه‌و هه‌موو حه‌ب و ده‌رمانه‌ی چ لێ‎ده‌که‌ی؟ به‌ خودا باوکت ده‌ره‌قه‌ت نایه‌.
ده‌زانم ده‌ره‌قه‌ت نایه‌. ده‌زانم بۆ من، بۆ زیندوو مانم چ‎هه‌وڵێک ده‌دا. ده‌زانم به‌ منه‌وه‌ له‌ نێو خه‌ڵک هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌کا. به‌ڵام چ بکه‌م دوو ساڵه‌ هه‌ر"ئه‌م‎شه‌و... ته‌نیا ئه‌م‎شه‌و"م پێ ده‌کا. ئیتر ته‌واو. ئه‌وه‌م بڕیاری پیاوانه‌. ئه‌وه‌م سوێند، ئه‌وه‌م قوڕحان، ئه‌وه‌یان دوا شه‌وه‌. دڵنیام دوا شه‌وه‌. ئیتر یا ئه‌و ده‌بێ یا من یا هیچمان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:17 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها