بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض تا گەڕانەوە ناگەڕێمەوە


تا گەڕانەوە ناگەڕێمەوە
من ماچ دەكەم
هەموو جەغزەكانی زەوی
نەكا ناگاه یەكیان تامی مەمك و گۆبەرۆكی تۆ بات
تەنانەت...
پێدەكەنم بۆ وەهمەكانی سەردەم
بە بوونی ئەم بنیادەمە قورمیشیانە
بە هەگبەی بەتاڵ و خەونی ئاڵۆز و ناخی شڵەژاو
من ماچ دەكەم ماچ
هەست بە بآتاقەتی
خۆمان، خۆتان، هەموان، مردوو و زیندوو...
كەوا بەختی نووقاوی ڵە چاوە نەگریسیەكاندا تۆقان
فڕموژێكی پیا بێنە
بە تۆفانی ئەم هەرێمە ژەنگاویەدا
تام بە ڕەنگی سپێدە دەسپێرم
بآ ئیزن وەرگرتن ڵە هەتاو
گڵۆر بوونەوە ڵە قاڵدرمەكانی هەڵزنان ماچ دەكرێ
دووچاوی بێكەران دەڕواننە باوەشی كاكێشانی حوزنى ڕووت
ڕەهێڵەی دابەزینە كە ڵاجانگ ختووڵكە دەدا
دن... بێ... نایێ... دون... دان...
نەمانداوە
تا ڵەم وەهمـستانە چڕەدا گوزەر دەكەم
بیكەم ، نەیكەم... بیكەم... نەیكەم
عەیبە ،
تا نفرەتەكان چڕوچاوی ئەم ژەنگە وەیشوومانە دابگرێ ؛
تەمەن
كۆتایی دێ
تەمەن بە داڕووخانی هەستەكان كەی پەی دەبا
تێدەگەین ، تێناگەین
تێدەگەن ، تێناگەن
شێر ، خەت
خەت
من پاش كۆتایی تەمەن
بەدی هاتنی خواستەكانم بۆ چیە ؟
ماچ دەكەم ، ماچ
جەغزەكانی داهاتوو
ئەی ئەوانەی بە خەیاڵە ساكارەكانی دیتنەوە ؛
دەستــپەڕ و بە خۆشتانەوە
نەشیڵێم دەزانن چی دەكەن
ڕامەوەستن و درگاكان گاڵە مەدەن
پێگەكانی ڕووسووری خەیاڵ مەسپێرن بە هەر كەسێ كە دەیناسن
تا دواهەمین دەنگی قێزاوی كچێنەكان
ناختان داڵدە ئەدا
هەناسە هەڵمەكێشن و مەقیژێنن
وست
با هەوراز بە زرمەی تۆپەكان بزانێ
با چاو بە خەیانەتی سەدەكان بـفامێنێ
با ڕوو ڵە سوور هەڵگەڕانی سێوەكان نفرەت بكا
ئێستا قەیـدی نیە، بێدەنگی بشكێنن، درزی بردووە
با دابەزین و سوار بوون ڵە پاسەكان
سەروتایەك نەبێت و هیچ
هێند بآگۆرانی مەبـن تا تاوان قێزتان ڵـێبـكا و
هزرە بەستوەكان كرم هەڵبێنن
ماچ دەكەم , ماچ
گوزەری هاتنەنێودنیا
پاش دووپات بوونەوەی موسڵینی و عومەر موختار، حەسەن ئەڵمەجید و عومەر خاوەر
دووپات بوونەوە هەر دەبێ
خۆتان وەدۆزن ڵەم دوورگە ماندوەدا ماندوەكان
مەنفی ڵە مەنفی : موسبەت
كە چۆك دادراو ڵە تەمەنی دایەگەورێ ، بابەگەورێ ، كۆرپە
چ تەمەنێك گرینگ نیە، خۆت بۆی دانێ
گڵۆر دەبمەوە ڵە قاڵدرمەكانی هەڵگەڕان و ماچ كردن
سام دەكەم
سام دەكرێت
ڵەو دوو چاوە ماندووەی كە هەناسەكان دەخوێننەوە
كپى كەسەكانی ئەم هەرێمە ژەنگاویە چ كات دانامركێ
من هەست بە قاو و قیژ دەكەم
گەر وانـیە : زمانت بگـرەو بڵێ قـژ
بێــدەنگی ڵەم ناخە شڵەژاوەدا تاوانـەو قەدەغەیە
دەشەكێمەوە بە ماچێكی تاقی نەكراو
ڵەوپەڕ هەورازەكانی بێ زرمـە
كۆڵانەكان تەنگەبەری بە ڵەشەوە هەڵدەواسن
بریسكەی چاوی كچانی بەر دركە
ڵە خواستی ماندوو خۆ وەردەدەن
وەریش نەدەن ؛ بۆچوونی خۆمان گرینگە
با قاقای دەروونیان بن بەستان كەڕ بكەن
هەر ڕۆدەچم بە قاڵدرمەكاناو
گڵۆری دەنگ دەبزركێنێ
وەدووی ماچی نەكراوەی جەغزێكی ماندوودا
ئێوارە باشێك چاوەڕوانم
هەتاو شۆڕ دەبێتەوە
بە پانتای ویستەكانـا تێدەپەڕی
هەنگاوە تۆقاوەكان مەودای چەمانەوە نادەن
بە تێر نەبوون ڵە ماچی تۆ
ماچ دەخوازرێ
پێكەنینت تا قوڵایی دەمارەكانم هەڕا دەكەن
تۆ دوور دەچیت
چاوەڕوانی سێسەدو شەست دەرەجەم
بابان وێران
چەند شار ڵە شان دەهاڵێت و
دەڕوانمە كۆڵانە تەم گرتوەكان
زرمەی دركە سێسەدو شەست دەشكێنێ
بێ بەڵگە
هەموو سێسەدو شەستێ
تامی مەمك و گۆبەرۆكی تۆ نایا
خەونێكی هاڵۆزە و نەگەڕانەوە بێ ماچ كردن
قەیدی نـیە
با هەموو سێسەدو شەستەكان بشكێن
بێ ماچ بردن .
سدیق کریمپور

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:30 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها