بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 05-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض که‌سایه‌تییه‌کی ون



که‌سایه‌تییه‌کی ون !
خوالێخۆشبوو میرزا "ئه‌سه‌دوڵڵا غوڵامعه‌لی" کوڕی مه‌ڕحووم بابا عیرفان له‌ ساڵی 1268 هه‌تاوی له ‌شاری سنه‌ له‌ دایک بووه‌.
خوێندنیسه‌ره‌تایی له‌ زادگای خۆی ته‌واو کردووه‌ به‌ڵام له‌ پۆلی چوار یانپێنج‏دا دایکی ئه‌مری خودای به‌جی‏هێناوه‌: وه‌فاتی کرد و باوه‌شی پڕ له‌مێهری دایک بوو به‌ جه‌حه‌نده‌مێکی سارد و پڕ له‌ مه‌ینه‌تی. عه‌زیه‌تیزڕدایک وا ده‌کا وه‌ته‌ن به‌جێ بهێڵێ و بێته‌ بۆکان.
له‌قه‌سه‌به‌یه‌ک نیشته‌جێ ده‌بێ و به‌ نێوی مامۆستای تایبه‌تی منداڵانییه‌کێ له‌ ئاغاکان به‌ نێوی حاجی‏بایز‏ئاغای ئیلخانی‏زاده‌ داده‌مه‌زرێ وپتر له‌ سی ساڵ ته‌مه‌نی جوانی و جه‌حێڵی خۆی به‌ نێوی مامۆستا لای ئه‌وانڕاده‌بوێرێ. چاوی له‌ ماڵی دنیا هه‌ر نابێ و به‌ شوێن ئۆقره‌ی دڵێپه‌رێشانی‏دا ده‌که‌وێته‌ باره‌گای‏ شێخ حیسامه‌دین(ق) و ده‌بێته‌ یه‌کێکله‌‌ نزیکانی باره‌گای ئه‌م زاته‌ پیرۆز و چه‌ن ساڵ له‌ نێو کوڵ و حاڵ وجه‌زبه‌ی ئه‌ودا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. له‌ بۆکان ده‌بێته‌ زاوای ماڵیبارام‏ئاغا و خوشکی سۆفی قادر و میرزا عه‌بدوڵڵای به‌هرامپوور ده‌خوازێ. ماڵ و سه‌روه‌ت بۆی مانایه‌کی نه‌بووه‌ و تیشکی پڕ ته‌وژمی جانانه‌، چه‌نجاری به‌ره‌و هه‌ورامانات بۆ لای موڕشیدی ڕاده‌کێشێ. وای لێدێ هه‌ستی خاوێنو دڵی عارفانه‌ی لای هه‌موو که‌س ده‌درکێ و چونکه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ئاوایی" قوڵقوڵه‌"‌ ژیاوه‌، ناسناوی شێخی قوڵقوڵه‌شی لێده‌ندرێ. به‌ هۆیخۆشه‌ویستی شێخی حیسامه‌دینه‌وه‌ که‌ ناوی "عه‌لی" بوو، شۆره‌تی له‌ "عیرفان"ه‌وه ده‌بێته‌‌ "غوڵام‏‏عه‌لی" و سجیلی بۆ وه‌رده‌گیرێ. له‌ پاشانله‌به‌ر هۆیه‌کی نادیار ماڵ دێنێته‌ بۆکان و دووکان داده‌نێ و تاوتاو و به‌پێی ده‌رفه‌ت سه‌ری پیری خۆشی ده‌دات. ئێستاش بیره‌وه‌ری میرزا لایقه‌دیمیه‌کانی بۆکان هه‌ر هه‌یه‌ و شتی سه‌یر له‌ ڕاستی و پیاوچاکیده‌گێڕنه‌وه‌. له‌ کاک جه‌عفه‌ری قزڵجی‏م بیستووه‌ که‌ کاتێ که‌سێک نیسکیان له‌په‌ی لێ ده‌کڕی و ده‌یپرسی چۆنه‌ و به‌‌چه‌نده؟ ده‌یکوت: دایکی حسێنده‌ڵێ ئه‌وه‌یان ناکوڵێ هه‌ڵی نه‌گری باشتره‌ به‌ڵام ئه‌وه‌یان خۆش کوڵه‌ وقڕانێک گرانتر. میرزا دایمه‌ له‌ حاڵ و جه‌زبه‌ی خۆی‏دا بووه‌ وته‌نیا به‌هێنانی نێوی شێخ حیسامه‌دین جه‌زم بووه‌. نه‌یهێشتووه‌ وێنه‌ی لێ بمێنێت وته‌نیا به‌ دزییه‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی بزانێ، وێنه‌یه‌کی لێ گیراوه‌. نه‌کبڵێی شاعیر بووبێ به‌ڵام هێندێکی موناجات و چه‌ن غه‌زه‌لێکی لێ به‌‏جێماوه. به‌ نه‌خۆشی بڕۆنشیت دووچار بووه‌ و له‌ 25 جۆزه‌ردانی1348‏داوه‌فاتی کردووه‌.
دڵبه‌ر چ ده‌بێ ڕه‌حمێ به‌ مه‌ی بێ سه‌ر و پا که‌ی؟
به‌و شهدی له‌به‌ت ده‌ردی دڵی خه‌سته‌ ده‌وا که‌ی

هه‌رچه‌نده‌ که‌ یه‌کسانه‌ وه‌فا و جه‌وری تۆ بۆ من
چه‌ن خێره‌ که‌ ته‌رکی سته‌م و ڕه‌سمی جه‌فا که‌ی

بیستوومه‌ که‌ فه‌رمووته‌ ده‌بێ جه‌رگی توا که‌م
ئه‌و تالیعه‌ کوا گه‌ر تۆ به‌ ئه‌و عه‌هده‌ وه‌فا که‌ی

ئه‌و گیان و سه‌ر و ماڵه‌ که‌وا من هه‌مه‌ ده‌ی‏د‏ه‌م
به‌و شه‌رته‌ که‌ زۆڵفت له‌ دولا هه‌ردوو بلا که‌ی

چه‌ن لوتفه‌ که‌ جارێ به‌ که‌ره‌م که‌شفی ڕوخت که‌ی
مسکین و گه‌دایان، به‌ یه‌ک‏باره‌ به ‌شا که‌ی

سووتاوه‌ سه‌راسه‌ر له‌ فیڕاقت " ئه‌سه‌دووڵڵا"
وا چاکه‌ که‌ ڕۆحی به‌ نیگاهێکی فه‌نا که‌ی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:02 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها