بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 05-28-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض دوایین ماڵئاواییە...


دوایین ماڵئاواییە...

خوناو سمایل


کامۆ! هەی یارو یاوەر ... کە تەماشای بریسکەی بیلبیلەی چاوانت دەکەم گەرمیی ئەو رۆژانەم بە هەناودادێ، ئەتۆ شلکترین کوڕی گەرەک بووی ... ئەو چاوە بزێوانەت ئێستاش هەر بزەی هێزەکی بێ بنیان تێدا زایە.

زۆرم کرد نەکەومە ناو مەلەی سەرنجە میهرەبانەکانت. پێم نەکرا... چونکە ئەو رۆژە کەمەرت باریکترین کەمەر بوو لەو ژێر پژدێنە خاڵخالیەی کە خۆی لە قەدت لوول دابوو... بە هەر دوو باسکانت ئەو لاو ئەو لای دەرکی حەوشەکەمانت لێ گرتبووم وتیربارانی ئەو چاوە گەشانەتت دەکردم... تانیم دەرکەکەت بەسەر دایەخم بەڵام نەمتانی دڵی جێماوی خۆم لەودیو بینمەوەو هیچی دیش نەکرا بیخەمەوە ناو قەفەسی سینگم.

کامۆی دەسگیران... ئەی کوڕە دراوسێی دیوار بە دیوارمان... تەماشای خۆت کە! بڕۆنه‌ ئەتۆ ئێستاش لە هەر هەموومان جوانتری ... ئەتۆ نەگۆڕی... نەگۆری وەکو هەستە نەگۆڕەکانی ناوەوەم لۆت... هەموو شتێک گۆرا و دەگۆرێ... ولات، شار، گەڕەک و کۆڵانیش ... هەتا رێیه‌کانیش ... ئەو رێیانەی دوایێ بە تەنیاش دەمکۆڵینەوە ئەوانیش گۆڕان وهەندەکیشیان هەر نەمان!

منداڵانی کۆڵانیش هەر هەمووگەورە بوون و گۆڕان ... تەنیا خۆت نەبی هەر وەک جاران خۆتت لێ نەگۆڕا.

ئێستاش یادگاریی رۆژانی بنە دارهەنجیرە زلەکە لە ناو چاوانم زایە... پایزان راتدەتەکاند و گەییو کاڵکە دادەوەرین... هاواری مەلەکانت دەکردو دەتگۆت: بفڕن، بفڕن پەڕوباڵان فشکەنەوە، باڵگرن لەنێو شنەبای ئەو ئاسمانە بێگەردە ئازادە.

کامۆی یارم... ئەی میهرەبانترین بوونەوەر... پێم وانییه‌ ئەتۆ ئۆباڵی کەست لەئەستۆمابی ... بێجگە لە ئۆباڵی ئەو تەمەنە لێژبۆوەی من کە رۆژ و مانگ و ساڵ پێی تێدەپەڕن و بەجێم دێلن. کە هەر هەموو شتەک لە دەرەوەی هەستە گەرمە پڕ سوەکانم بە دواتەوە دەگۆڕێن. ئەمرۆلەو دوورە وڵاتییه‌... لێرە لە رۆخی ئەو ڕووبارە و لە ناو ئەو گوڵو گوڵزارەی ئێرە... کە هیچ گوڵێک نە بە رەنگ و نە بە دیمەن لە حاجیلەو مێخەک و بەیبوونی بەهارانی لای خۆمان ناچن ... وا خۆم و وێنەکەت هاتینەو لێرەمان خستووە.
دەتپرسم کە سەرباری کەونیی وێنەکەش چۆن دەکرێ روخسارت هێشتا هەر سفتی و لووسیی تەمەنی لاویێتیی جاری جارانتی لێ ببیندرێ؟!

ئەورۆهاتووم بیست وپێنجەمین ساڵیادی رۆژی شەهیدبوونت لێرە بکەمەوە... لەم رۆخ رووبارە... بە تەنیا خۆم و خۆت و هەستە پڕ تاسەکانم بە دوای تەمەنی کورتت و حەسرەتی بەیه‌کنه‌گەیشتنمان. وا لێی دانیشتینەو هیچ جوانییەکی ئەو سروشتە ناتوانی چاوانم لەسەر یادگارییه‌ دوورەکانی جارانمان لابدا، یانیش حەسرەتی ئەو رۆژەی کە خۆم و دایەت ویەک دوو خزم و کەسوکار بە جێبەک گرد و چیاو دۆڵ و ده‌شتمان بڕی وهاتین... برینەکەت هێشتا هەر تەڕ بوو، چاوانیشت نیمچە کراوە... پێدەچوو زۆر چاوەڕوانت کردبین پێشی گیان دەرچوونت!

ئەو رۆژە بارتەقای هەموو گورگە کیویەکانی ئەو شاخو داخە لووراندم... هاوارم دەکردیێ''کا... مۆ''.

چەند شەوێک لەگەڵ دایەت باوەشمان بەو خاکە تەڕەی سەر سینگت نووساند. پاش تەقەتکردنت لە پەنای شاخەکە بۆنی نائومێدییمان لە جارەکی دی شادبوونەوەمانمان بە بەروباوه‌شت هەڵدەمژی.

بە جێمان هێشتی... پارچەیەکم لە ناو گۆڕەکەت راکشاو ئەوەکەی دیشم سپاردە تەنیایی ئەو غەریبیەی ئێرە. خەونە سادەکانی بەروئامێزی یەکتری لەتوپەت بوون، وەک تەمی بەیانیانی پایزە زووەکەی دوایین ماڵئاواییت پەرتەیان پێ کرا.

ئا... ئەوە دوایین ترازان بوو لێت هەرچەندە سه‌ره‌مه‌ک پێش ئەو کاتەش لێت دابرابووم. ئەو دابرانەش لەو رۆژانەدا بوو کە ئەتۆ هیچی دی شوێنت لەناو شار نەماو رووت کردە چیاو دەشت ودۆلان وتفەنگ بووە باری قورسی سەر شانت وئەمنیش لە چاوەڕوانییکردنت زیاتر هیچ دەسەڵاتەکی دیم نەما.

ئێستاش کامۆی حەسرەتی دڵم... هاتیمە تا ئازاد بم. تکایە... تکایە لە خۆتم ئازاد کە... هەر رۆژێک و تەمەن زیاتر بەرەو لێژیە و هەموو شتەک لە جوولەجوول و گۆڕانە... تەماشای ئەو قانە هەورانەی ئاسمان کە... وەک ئەو رۆژانەی ئێستا چەند زوو دەگۆرێن وبەقانی نوێ شێوەیتر لەو ئاسمانە شینە دەنەخشێنن.

لە کەوتنەک ئازادم کە، کە بەدواتدا هات و پێم نەکرا دووبارە هەستمەوە... با نیگام ئازاد بی لە چاولەدووبوونت... لەو سێبەرە لاچەپە دەرچم و رێ بدەمە چاوانم تیشکی خۆر رۆشنیان کاتەوە... با باوه‌ڕ بەدووبارەدەستپێکردنەوە بینم... رێ بدەمەوە رۆژگار بە رێچکە سروشتییه‌کەی خۆی تێپەڕی و وەگەڵی کەوم. بەسە، باروح و جەستەم ئاشت بنەوە و لەو پارچە پارچەییە رزگارببم و ببمەوە خۆم. ئەو خۆمەی لە ونبوونت دا ونم کردو نه‌مدۆزیه‌وه‌.

وێنەکەی گرت و بە هەردوو لێوانی ماچەکی کردە سەر روخساری و دەسکەک گوڵ و گیای چنی وبەستیانیەوە. یەک دوو مۆمی شێوە خڕیلکەی لە جانتاکەی دەرهێناو دایگیرساندن. هەر هەموویانی خستە نێو چارچیوەی فلینەیەک ولەگەڵ نەرمە شەپۆڵەکانی روووبارەکە لۆ دوایین جار دوعاخوازیی یەکجارەکیی لە ''کامۆ'' خواست.

کە شەپۆڵەکانیش فلینەکەیان رادەدا، وێنەی ''کامۆ'' لەبەر بریسکەی رۆناکیی مۆمەکان دەتگۆت پێی پێدەکەنی... دوورتر دەکەوتەوە... خۆشی وەک ژنە قەرەجێک، بەو بایەی تازە دەستی پێ کردبوو، کراسو پرچەکەی بە ئاراسته‌ی بایەکە دەفڕین و دەستی هەڵدەبڕی و ماڵئاوایی لە ''کامۆ'' و جاری جارانی دوو دەسگیرانی خەون و حەز نەهاتەدی دەخواست.

ماڵپه‌ڕی خوناو سمایل مامه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 01:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها